شاندی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌موو كوتله‌كان كۆبوونه‌وه گرێده‌دا
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان نه‌جیب عهبدوڵلاَ رایگه‌یاند شاندی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان سه‌باره‌ت به پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تی له‌گه‌ڵ كوتله عێراقییه‌كان له دوێنێ پێنچ شه‌ممه ده‌ستی بهدانووستانهكانی خۆی كردووه.
یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی شاندی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان دوێنێ له‌گه‌ڵ لیستی ئه‌لعێراقییه بهرِێوهچوو.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ندامی شاندی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان نه‌جیب عهبدوڵلاَ رایگه‌یاند ئه‌وان له دانیشتنه‌كه‌دا بیروبۆچوونی نێوانیان سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی كاری هاوپه‌یمانییه‌تی ئاڵوگۆر كردووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ نێوان كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان لیستی ئه‌لعێراقییه سه‌ره‌تای زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌یه، چونكه تا ئێستا پرسی یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران كۆتایی پێنه‌هاتووه.
عهبدوڵلاَ ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه له‌به‌ر ئه‌وه شاندی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ لیستی ئه‌لعێراقییه گرێدا، چونكه تا ئێستا هاوپه‌یمانی نیشتمانی لێژنه‌ی دانووستانی خۆی پێكنه‌هێناوه.
باسی له‌وه‌شكرد ئه‌وان له‌گه‌ڵ هه‌موو كوتله‌كانی دیكه‌ی عێراقی كۆبوونه‌وه‌كانیان گرێده‌ده‌ن.