شانه‌یه‌كی هه‌واڵگری عێراقی له‌ناو سوریا گورزێك له رێكخراوی ئه‌لقاعیده ده‌ده‌ن
شانه‌یه‌كی هه‌واڵگری عێراقی توانیان سه‌ركه‌وتووبن له به‌زاندن و چوونه ناو سه‌ربازگه‌یه‌كی رێكخراوی ئه‌لقاعیده له بیانێكی سوریا نزیك له سنووری عێراق.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌رپرس له هێزه‌كانی عێراق له‌سه‌ر سنووری عێراق-سوریا رایگه‌یاند ئه‌و شانه هه‌واڵگرییه عێراقییه توانیان له چوونه ناوه‌وه‌ی سه‌ربازگه‌كه‌ی ئه‌لقاعیده له خاكی سوریا، پلانێكی رێكخراوه‌كه پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه، كه بریتی بووه له هه‌ڵكه‌ندنی تونێڵێكی ژێر زه‌مینی درێژله خاكی سوریاوه بۆ ناوخاكی عێراق به‌مه‌به‌ستی دزه‌كردنی چه‌كداره تیرۆریسته‌كانی ئه‌لقاعیده بۆ ناو عێراق و ئه‌نجامدانی كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانیان.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌و چالاَكییه سه‌ركه‌وتووه‌ی شانه ههواڵگریهكهی عێراقی به سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ و تازه له‌قه‌ڵمدا كه توانیویانه له ده‌ره‌وه‌ی عێراق پلانه‌كانی ئه‌لقاعیده پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه، كه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر پێشكه‌وتنی شانهههواڵگرییهكه.