چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك: مالیكی وه‌كو مه‌له‌وانێك له‌ رووباری نیل مه‌له‌یه‌كی دیبلۆماسی ده‌كات

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك: مالیكی وه‌كو مه‌له‌وانێك له‌ رووباری نیل مه‌له‌یه‌كی دیبلۆماسی ده‌كات

گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری بۆ دووباره‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی له‌ رێگه‌ی گه‌وره‌ راوێژكارو دیبلۆماتكارانی خۆیه‌وه‌ هه‌وڵده‌دات ولاَتانی عه‌ره‌بی رازی بكات و باوه‌رِیان پێنێ ، بۆ ئه‌م مه‌سته‌ش مالیكی هه‌وڵه‌كانی خۆی خستۆته‌گه‌رِ بتایبه‌ت له‌ رێگه‌ی راوێژكاری خۆی سادق روكابی داوای له‌ میسر كردووه‌ پشتگیری بكه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی و له‌ ناویشیاندا نزیكه‌كانی مالیكی ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ هه‌ریه‌ك له‌ سادق روكابی و تارق نه‌جمی به‌رِێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ده‌زگای هه‌واڵگری و دیبلۆماتكارانی میسری چاوپێكه‌وتنیان ئه‌نجامداوه‌، سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی نوری مالیكی.
سه‌رچاوه‌ عێراقییه‌كان ئه‌وه‌یان روونكردۆته‌وه‌ له‌ میانی چاوپێكه‌وتنه‌كاندا روكابی و نه‌جم په‌یامێكی مالیكیان داوه‌ته‌ به‌رپرسانی میسری بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری له‌ دووباره‌ كاندیدكردنه‌وه‌ی بكه‌ن، به‌لاَم به‌رپرسانی میسری پێیان راگه‌یاندوون ئه‌وان ده‌ست له‌ كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌رناده‌ن و به‌یه‌ك چاو سه‌یری كوتله‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن، بێئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك په‌راوێزبخری.
Top