ئه‌دیب: سه‌رۆكایه‌تیكردنی هاوپه‌یمانی نیشتمانی به شێوه‌ی ده‌وری ده‌بێت
ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نیشتمانی له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا عه‌لی ئه‌دیب رایگه‌یاند سه‌رۆكایه‌تیكردنی هاوپه‌یمانی نیشتمانی تا سه‌رۆك وه‌زیران دیاری ده‌كرێت، به شێوه‌ی ده‌وری ده‌بێت.
ئه‌دیب له لێدوانێكدا رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی له قۆناخی ئێستا به‌لای هاوپه‌یمانی نیشتمانی گرنگه پاڵنانی ناوی هاوپه‌یمانییه‌تیییه‌كه‌یه به‌ره‌و پێشه‌وه بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق كاندیدی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ته بێت.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی به شێوه‌ی ده‌وری به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌ده‌ست هێنانی زۆرترین ده‌نگ ده‌بێت.
ناوبراو ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه كه ماوه‌ی دوو هه‌فته له‌به‌رده‌م هاوپه‌یمانی نیشتمانی ماوه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیران بێنێ، كه پرسه‌كه له نێوان هه‌ریه‌ك له نوری مالیكی و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری و عادل عه‌بدولمه‌هدی ماوه‌ته‌وه.