ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ورِوپی داوای راگرتنی پرۆسه‌ی به‌زۆرناردنه‌وه‌ی په‌ناهه‌نده عێراقییه‌كان ده‌كات
ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ورِوپی داوا له حكومه‌تی سوید‌و ولاَتانی دیكه‌ی ئه‌ورِوپی ده‌كات پرۆسه‌ی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌ناهه‌نده عێراقییه‌كان بۆ ولاَتی خۆیان رابگرن.
له‌مباره‌یه‌وه كۆمسیاری مافه‌كانی مرۆڤ له ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ورِوپا سویدی تۆماس هامبری رایگه‌یاند ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ورِوپی به‌توندی دژی ره‌وانه‌كردنه‌وه‌ی به‌زۆری ئه‌و په‌ناهه‌نده عێراقییانه‌ن كه تائێستا له‌لایه‌ن ولاَتانی سوید‌و به‌ریتانیاو هۆڵه‌نداو سویسرا‌و چه‌ند ولاَتێكی دیكه‌ی ئه‌ورِوپی مافی په‌نابه‌رێتیان پێنه‌دراوه.
هامبری داواشی له‌و ولاَتانه‌كرد ده‌ست به‌جێ پرۆسه‌ی به‌زۆر ره‌وانه‌كرنه‌وه‌ی په‌ناهه‌نده عێراقییه‌كان رابگرن، چونكه ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری ئه‌و په‌ناهه‌ندانه كاریگه‌ری سلبی به‌سه‌ر ژیان و حاڵی ئه‌و په‌ناهه‌ندانه ده‌بێت به‌تایبه‌ت كه تا ئێستا گه‌ره‌نتی پاراستنی گیالنیان له عێراق دابین نه‌كراوه.