چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كى عێراق و ئه‌مه‌ریكى بوونى گرتووخانه‌ى نهێنى له‌ عێراق ئاشكرا ده‌كه‌ن

چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كى عێراق و ئه‌مه‌ریكى بوونى گرتووخانه‌ى نهێنى له‌ عێراق ئاشكرا ده‌كه‌ن
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كى عێراقى و ئه‌مه‌ریكى بوونى چه‌ند گرتووخانه‌یه‌كى نهێنى له‌ عێراق ده‌خه‌نه‌روو له‌ ناویشیاندا گرتووخانه‌یه‌كى نهێنى كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیك باره‌گاى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ به‌غداى پایته‌خت و 186 گیراوى تێدا ده‌ست به‌سه‌ره‌ كه‌ پێشتر ئه‌فسه‌رو فرۆكه‌وان بوونه‌ له‌ سوپاى رژێمى پێشوو .

ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق تارق هاشمى داواى له‌ حكومه‌ت كرد زیندانیانى ناو ئه‌و گرتووخانه‌ نهێنیانه‌ ئازادبكات به‌گوته‌ى ئه‌و ئه‌و گرتووخانه‌ نهێنیانه‌ راسته‌وخۆ له‌ لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران نورى مالیكى سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێن .

سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ى ئاشكراكردنى ئه‌و گرتووخانه‌ نهێنیانه‌ كارێكى قورسه‌ به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مه‌ جارى چه‌نده‌مه‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنى عێراقى و بیانى بوونیان له‌ ناو عێراق ده‌سه‌لمێنن .

له‌لای خۆشییه‌وه‌ سه‌رۆكى لێژنه‌ى یاسایی له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ماوه‌ به‌سه‌رچووى عێراق به‌ها ئه‌عره‌جى حكومه‌ت و كوتله‌ سیاسییه‌كانى تۆمه‌تبار كرد به‌تایبه‌ت داواى له‌ كوتله‌ سیاسییه‌كان كرد په‌له‌بكه‌ن له‌ پێكهێنانى حكومه‌تى نوىَ بۆئه‌وه‌ى چیدیكه‌ ئه‌و گرتووخانه‌ نهێنیانه‌ له‌ عێراق بوونیان نه‌مێنىَ چونكه‌ رێك ته‌واوى بنه‌ماكانى مرۆڤه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاردانه‌وه‌ى سلبى لێده‌كه‌وێته‌وه‌.
Top