جەلالەدین ئەلسەغیر بۆ گوڵان: ئێمە پشتگیری تاڵەبانی دەكەین بۆ ئەوەی ببێتەوە بە سەرۆك كۆمار

جەلالەدین ئەلسەغیر بۆ گوڵان: ئێمە پشتگیری تاڵەبانی دەكەین بۆ ئەوەی ببێتەوە بە سەرۆك كۆمار
جەلالەدین ئەلسەغیر ئەندامی مەكتەبی سیاسیی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق له‌دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا بۆ گوڵان رایگه‌یاند: ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌رده‌گرێت پێویسته‌ لیسته‌كه‌ی زۆرینه‌ى قه‌واره‌ سیاسییه‌كانى ناو په‌رله‌مان بێت

له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی گوڵان كه‌ "ئایا ئیئتیلافی نیشتمانی ئەگەر لەگەڵ لیستی یاساشدا یەكبگرن، هاوپەیمانی كوردستانی لە ئێوە نزیكە و لەوانەیە بە ئاسانی ببێتە لایەنێكی دیكەی هاوپەیمانیەكە، ئایا تاچەند دەتوانن لەگەڵ هاوپەیمانی كوردستان هاوپەیمانی بكەن و پشتگیری بەڕێز جەلال تاڵەبانی بۆ پۆستی سەرۆكۆمار دەكەنەوە؟

ئەلسەغیر وتى: پێموایە ئەو خاڵە هاوبەشانەی(هاوپەیمانی كوردستانی) و (ئیئتیلافی نیشتمانی عێراقی)دا پێكەوە كۆیان دەكاتەوە لەو خاڵانە زیاترە كە جودایان دەكاتەوە. وەكو رایەكی كەسی، پێموایە هیچ كەسێك لە بەڕێز (جەلال تاڵەبانی) شیاوتر نییە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار، بەتایبەتی لە بارودۆخەكانی ئەمڕۆدا. سەرەڕای هەموو بارودۆخەكان توانیی لە خولی پێشوودا سەركەوتووبێت لە دەستەبەركردنی یەكگرتوویی لایەنە سیاسییەكان، هەروەها رۆڵێكی پۆزەتیڤانەی هەبوو لە سەرجەم كێشە جیاوازەكان. هەربۆیە، پێموایە «ئیئتیلافی نیشتمانی» هیچ گرفتێكی نییە لە كاندیدكردنەوەی بەڕێز (جەلال تاڵەبانی)، بەڵكو بەپێچەوانەوە، هەموومان هاوڕاین و كۆدەنگی هەیە لەسەرئەوەی كە پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ بەڕێز (جەلال تاڵەبانی) بێت.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی دیمانه‌كه‌ بگه‌رِێره‌وه‌ بۆ ژماره‌ 282 له‌ هه‌فته‌نامه‌ی گوڵان یان كلیل له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ى خواره‌وه‌ بكه‌:
http://www.gulan-media.com/r_detail.php?section=1&id=17
Top