موفید جەزائیری بۆ گوڵان: كورد دەتوانێت رۆڵی هەبێت لە بڕیاردانی رواڵەتی داهاتووی دەوڵەتی عێراقدا

موفید جەزائیری بۆ گوڵان: كورد دەتوانێت رۆڵی هەبێت لە بڕیاردانی رواڵەتی داهاتووی دەوڵەتی عێراقدا
موفید جەزائیری ئەندامی مەكتەبی سیاسیی حزبی شیوعی عێراق و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی پێشووی عێراق، له‌دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا بۆ گوڵان رایگه‌یاند:
ده‌بێت هه‌وڵی پێكهێنانی حكومه‌تى شه‌راكه‌ت و حكومه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی بدرێت، نه‌ك ئه‌و حكومه‌ته‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای موحاسه‌سه‌ی تائیفی بنیاتبنرێت.


جه‌زائیری له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی گوڵان كه‌ "ئایا تا چ راددەیەك هەردوو لیستی ئەلعێراقیە و ئیئتیلافی نیشتمانی یارمەتیدەر دەبن بۆ ئەوەی پاڵێوراوی لیستی هاوپەیمانی كوردستان كە بەڕێز تاڵەبانیە ببێتە سەرۆك كۆمار؟" وتى: بە شێوەیەكی گشتی پشتیوانیەك لە ئارادایە بۆ ئەوەی بەڕێز تاڵەبانی ئەو پۆستە وەربگرێتەوە، راستە لە نێوان هەردوو هاوپیەیمانێتیەكەدا _ لیستی ئەلعێراقیە و ئیئتیلافی نیشتمانی_ كەسانێك هەن دژی ئەوەن دووبارە ئەم پۆستە بەو كەسایەتیە بدرێتەوە، بەڵام ئەو كەسانە كەمینەن و ناتوانن ببنە هێزی یەكلاكەرەوە، لەلایەكی دیكەوە باوەڕم وایە دەبێت ئەو رێكەوتنەی لە نێوان لایەنەكاندا دێتەدی چارەسەرێك بۆ تێكڕای لایەنەكانی كێشەكە لەخۆبگرێت. بەڵام هەرچۆنێك بێت پێموایە ئەم پۆستە مسۆگەرە بۆ ئەوەی مام جەلال وەریبگرێتەوە، چونكە جۆرێك لە رێككەوتن و قەناعەتی هاوبەش لە نێوان لایەنەكاندا هەیە كە ئەو شایستەی ئەوەیە ئەم پۆستەی پێبدرێتەوە.

له‌وه‌ڵامی پرسیارێك ده‌رباره‌ی رۆڵی كورد له‌ هاوكێشه‌ سیاسیه‌كاندا جه‌زائیری رایگه‌یاند: لە راستیدا ناكرێت رۆڵی گرنگی كوردەكان و هەرێمی كوردستان لەبەرچاو نەگیرێت، كە پێموایە نەك هەر ئەو لایەنە دەبن كە دەتوانن تای تەرازوەكە بە لایەكی دیاریكراودا بشكێننەوە، بەڵكو لە هەمان كاتدا دەتوانن رۆڵێكی گرنگ ببینن لە بڕیاردان لە رواڵەتی دەوڵەتی داهاتووی عێراق، كە دەوڵەتێكی دیموكراتی و فیدراڵی راستەقینە بێت، چونكە ئەمە لە بەرژەوەندی كوردەكاندایە، لەبەر ئەوەی لە رابردوودا نەهامەتیەكی زۆریان بینی بەهۆی نەبوونی دیموكراسی لە عێراق و بەهۆی بوونی دەوڵەتی مەركەزی توندەوە. هەروەها لێرەدا نابێت ئەوە لە یاد بكەن كە ناكرێت فیدراڵیەت لە مەسەلەی دیموكراتی بوون داببڕین، چونكە جێگیركردنی فیدراڵەت چ لە كوردستان و چ لە بەشەكانی دیكەی عێراق بێ بوونی دیموكراسی سەركەوتن نابێتە چارەنووسی.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی دیمانه‌كه‌ بگه‌رِێره‌وه‌ بۆ ژماره‌ 282 له‌ هه‌فته‌نامه‌ی گوڵان یان كلیل له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ى خواره‌وه‌ بكه‌:
http://www.gulan-media.com/r_detail.php?section=1&id=17
Top