گەورەیی ئافرەت لەئایینی پیرۆزی ئیسلامدا. . . (( مەلا کەوکەز سرێشمەیی ))

گەورەیی ئافرەت لەئایینی پیرۆزی ئیسلامدا. . .         (( مەلا کەوکەز سرێشمەیی ))
بەناوی خوای گەورەو میھرەبان
دەمەوێت باسێک لەسەر جەژنی جیھانی ئافرەتان (۸)ی مارس بکەم ئایا لە شەریعەی ئیسلامدا دروستە، کە لەھەشتی مارسی ساڵی ۱۸٥٦دا ھەزاران ئافرەت لەشاری نیویۆرکی ئەمریکا ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ دەربڕینی ناڕەزایی دژی ئەو یاسا ستەمکارانەی کە لەژێردا ناچار کرابوون بە کار کردن، کە ئەوکات ئافرەتان و منداڵەکان کاتێکی زیاتر لە پیاوان کاریان دەکردو کرێشیان کەمتر لەپیاوان پێدەدرا، لەبەرامبەردا پۆلیسی شارەکە بە شێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە ڕووبەڕووی خۆپێشاندەرە ئافرەتەکان بوویەوە ھەر چەندە پولیس ڕێگریەکی زۆری کرد، لەم خۆپێشاندانە بەڵام خۆپێشاندانەکە دەورێکی زۆری بینی لەگەیاندنی ناڕەزایی ئافرەتان بە کاربەدەستان پاشان و دوای نزیکەی پەنجا ساڵ و لە (۸)ی مارسی ساڵی (۱۹۰۸)جارێکی تر نزیکەی (۱٥)ھەزار ئافرەت لە نیوءرک ڕژانەوە سەر شەقامەکان و داوای کەمکردنەوەی ماوەی کارو زیادکردنی مووچەیان دەکرد و داوای ڕاگرتنی کارکردنیان بە منداڵان دەکرد ، لەم خۆپێشاندانەدا، ئافرەتان تیکەنانێکی ڕەق و گوڵیان بەرزکردبوەوە؟ وەک دروشمی خۆپێشاندانەکەیان، جا تیکە نان دروشمی برسیەتی و زیادکردنی مووچە بوو گوڵەکەش وەک دروشمی خۆپێشاندانی ئاشتیانە، ھەر لەو ساڵەدا ھاوپەیمانێتی ڕێکخراوەکانی ئافرەتان بڕیاریاندا یەکشمەی کۆتایی مانگی شوباتی ھەموو سالێک دیاری بکات بۆ ڕۆژی ئاھەنگ گێڕانی ئافرەتان، دواتر لەسالی ۱۹۰۹دا نزیکەی ۲۰ھەزار بۆ ۳۰ ھەزار ئافرەت لەکارگەی چنین ھەتا سیانزە ھەفتە مان گرتنیان ڕاگەیاندو داوای بەرزکردنەوەی کرێ و باشکردنی گوزەرانی کاریان دەکرد، لەساڵی ۱۹۱۳ بە دواوە لە ڕۆژی ۸ی مارس وەک ڕۆژی ئافرەتان ئاھەنگی تیایدا دەگێڕدرا، لەساڵی ۱۹٤٥و دوای کۆنگرەی یەکێتی ئافرەتانی دیموکراتی جیھانی کە لەپاریس بەڕێوە چوو بڕیاردرا ڕۆژی ۸ی مارس بکرێتە ڕۆژی ئافرەتانی جیھان جێگای ئاماژەیە، یەکێتی ئافرەتانی دیموکراتی جیھان ڕێکخراوێکی پاشکۆی حیزبە شوعیەکانە، لەساڵی ۱۹۷۷ز ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لەوڵاتانی دونیا کرد ڕۆژێک دیاری بکەن بۆ ڕۆژی ئافرەتان زۆربەی وڵاتەکانیش ۸ ی مارسیان دەست نیشان کرد، دواتر لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ۸ی مارس وەک ڕۆژی جیھانی ئافرەتان دەست نیشان کرا.
ئەنجامەکەشی دروشم و قسەی بێ کردار بوو، ئەوەی ڕێکخراوەکانی ئافرەتان باسی دەکەن و بانگەشەی بۆ دەکەن تەنھا مەرەکەبی سەر کاغەزە و قسەی ڕازاوەی ناو ھۆڵەکانە و بنیاتنانی ژیانەلەسەر خەیاڵ، ئەگەرنا لەھیچ شوێنەکی دونیا ئەم دروشمانە نەچوونە بواری جێبەجێکردنەوە و ئافرەتانی پێ خۆشگوزەران نەبووە، بۆ نموونە لەڕێکەوتننامەی جنێفی ساڵی ۱۹۷۷دا چەند خالێک نووسراون دەربارەی مافی ئافرەت ئەگەر بە شێوەیەکی کردەیی ئەو خاڵانە جێبەجێ بکرێن ئەوە ئافرەت لەو دونیایە دەچێتە بە ھەشت، بەڵام ھەرچی ئەم مافانەن بە شێوەیەکی کردەیی لەھیچ کوێیەکی دونیادا بوونیان نییە، بەڵکو پێچەوانەکەیان لە بەر دەستە لەو خاڵانە پێویستە ئافرەت ڕێزی تایبەتی لێ بنرێت، بەلێ بەڕاستی خاڵێکی جوانە بەڵام لەڕووی کردەییەوە پێچەوانەکەی لەبەر دەستە، ئەگەر سەیری ئافرەت لە ئەوڕوپاو ئەمریکا بکەین
دەبینین کە ئافرەت لەوێ لەکاڵایەکی بازرگانی کە بۆ بانگەشەی کۆمپانیەکانیەکان و تێرکردنی پیاوان بە کاردێت زیاتر ھیچی تر نییە؟
پێویستە ئافرەت پاسەوانی لێ بکرێت بە تایبەت لەڕووی دەستدرێژی سێکسی و ھەر کردەوەیەکی تر کە ببێتە ھۆکاری لەکەدارکردنی ڕێزو کەسایەتی ئافرەت، کەچی سەرچاوەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکانی تایبەت بە ئافرەتان ڕایگەیاندووە کە لە ھەر پێنج ئافرەتێک لەئەمریکا یەکێکیان لەژیاندا تووشی دەستدرێژی سێکسی دەبێتەوە، (ئافرەت نابێ ئازاری جەستەی و دەروونی بدرێت) بەلێ بەڕاستی وتەیەکی جوانە بەڵام کوا کردار لەئەمریکا لە چرکە ئافرەتێک لە ماڵەکەیدا لەلایەن ھاوبەشەکەیەوە تووشی لێدان وئازاری
جەستەیی دەبێتەوە، یان %٥۹ ئافرەتان رووبەڕووی لێدان دەبنەوە، ئایا چاکسازی بۆ باشکردنی رەوشی ئافرەتان چوونە بواری جێبەجێکردنەوە؟ بێ گومان نەخێر بەڵکو وەک باسم کرد ھەموویان دروشمی بێکردارن و بەھەمان شێوە لەکوردستانی خۆشمان ھەرچی ڕێکخڕاوی ئافرەتان ھەیە نەیانتوانیوە کێشەی ژن چارەسەر بکەن، بەڵکو ئەوانیش تەنھا دروشمی بێکرداریان ھەبووە، زۆرجار بەخۆیان دروشمەکانی خۆیانیان بە درۆ خستۆتەوە، بۆ نموونە ڕێکخراوی ئافرەتەکانی کوردستان زۆر بە توندی دژی فرە ژنی کاردەکەن کەچی سایتی خەندان لە بەرواری ٤/۱۲/۲۰۱۳/دا بڵاوی کردەوە ھەشت چاڵاکوانی بواری ژنان تەنھا لەڕانیە سەربەھەوێ شوویانکردووە، لەنامیلکەیەکدا چەندین تاوانی قێزەوەنی ڕێکخراوەکانی ئافرەتان و سەنتەر و شێلتەرەکانی بلاوکردۆتەوە بەشێویەک کاتێک ئافرەت پەنای بۆ بردووە بەڵام ئەوان لەجیاتی کێشەکەی بۆ چارەسەرەبکەن کچەکەیان بە کەسوکارەکەی فرۆشتۆتەوە کەسوکارەکەش کوشتویانە، جا ئەمە لەکوردەواریدا پێی دەگۆترێ بانێک ودوو ھەوا، ئێمەش دەلێین (لعنە اللە علی الکاژبین)
دەمەوێ لەپاڵ ئەو نووسینە باسی گەورەیی ئافرەت لەئیسلام بکەم، کە ئافرەت تاچەند رێزی لێگیراوە و توندوتیژی بەرامبەر نەکرایە،
باسی ڕێزی ئافرەت لەئیسلامدا، پێغەمبەرمان (درودی خوای لەسەر بێت) لەکاتی سەرەمەرگداو کاتی وەفاتی فەرمووی وەسیەتتان لێدەکەم لەگەڵ ژنەکانتان باش بن، لەلایەکی تر پێغەمبەرمان ھەر کاتێک حەزرەتی فاتیمە ھاتبا لای لەبەری ھەڵئەستاو ناوچاوانی ماچ ئەکردو لە سەرووی خۆی دای ئەنیشاند، پێغەمبەرمان (درودی خوای لەسەر بێت) فەرمووی (خیرکم خیرکم لاھل وانا خیرکم لاھلی) ئێوە چاکبن لەگەڵ ماڵ و خێزانتان منیش باشترین کەسم لەگەڵ خێزانەکانم، ئەو ڕێزەی لەئیسلامدا ھاتووە لەئافرەتی گرتووە ڕاستی ئێمە ئەو حەق و مافەمان کە ئیسلام دایناوە بۆ ژن نەداوە، ھەر ئیسلام بوو ئافرەتی ڕزگارکرد لە زیندە بەچاڵکردن کە زەمانی پێش ئافرەت و کچ زیندە بەچاڵ دەکران، ئیسلام ھات دژی ئەمە وەستایەوە، پێغەمبەرمان درودی خوای لەسەر بێت دەفەرمووێ ھەر کەسێک دوو کچان بەخێویان کات و پەروەردەیان بکات لە بەھەشت ڕەفیقی منە، ھەر دوو ئەنگوستەکانی دەستی پێک وەنوساند گۆتی لە بەھەشتدا ئاواین، ئافرەت دایکە ژنە کچە ڕێزی لێگیراوە، پێغەمبەرمان (درودی خوای لەسەر بێت)دەفەرمووێ ئەوەی بێڕێزی بە ژنان بکات بە خۆی کەسێکی بێ ڕێز و پووچە، ئەوەی ڕێز لە ژن بگرێ خۆی کەسێکی بەڕێز و باشە، ئایا ئەو ڕێزەی بۆ ئافرەت داندراوە لە ئیسلام ئێوە جێبەجێی دەکەن ئیسلام ڕێزی ئافرەت و میراتی ئافرەت و ھەموو حەق و مافی ئافرەتی داوە، بەس ئێمە بە داخەوە حالی نەبوونی کەسانێکی ناتێگەیشتوو لە ئیسلام کە بەخۆی بێڕێزی بە ژنان دەکات کەچی ڕخنەش لەئیسلام دەگری، داخی گرانم ھاوار لە عەقل و بیر و ھۆشت وەرە بگەڕێنەوە بۆ ئیسلام مێژووی ئیسلام دەربارەی ئافرەت بخوێنەوە، جا ئەوکات بۆت بەدیار دەکەوێت ئەو ڕێزەی ئیسلام لەئافرەتی گرتووە چەندە، پێنووسەکەم بەشی ئەم ڕێزو تەقدیرە ناکات کە ئیسلام بۆ ئافرەت دایناوە، دەیان کتێب و نووسین بکەم ھێشتا تەواو نابێ لە ڕێزی ئافرەت کە ئیسلام وای خۆش ئەوێت و ڕێزی دەگرێت.
Top