ئازادی و بەکارھێنانی ناڤێمێنیستی ئافرەت ... (ھێمن شێخ زادە)

ئازادی و بەکارھێنانی ناڤێمێنیستی ئافرەت  ... (ھێمن شێخ زادە)
لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا باس و خواسی ئازادی زۆر دەبیسرێت و ئازدیش رێگەو سنووری خۆی لەگشت رێکارەکانیدا ھەیە، بەڵام تاکو ئێستا لەناو کۆمەڵگەی کوردی لەگەڵ رێزم ئازادی و بەڕەڵایی لەیەک جیاناکرێتەوە، کەسانێًک ھەروا تێگەیشتوون ئازادی بەقاچ و قۆڵ رووتکردنەوە و دەرکەوتنە بەتەنیا لەماڵ و گەڕان و سووڕانە، لەکۆتاییشدا تووشی کارێکی ھەڵە دەبن، رۆژانە گوێبیستی کارەساتی دڵتەزێن دەبین دەڵێن فلان کەس کوژرا لەلایەن باوکی یان برای یان ھاوسەری.
ئازادی سنووری خۆی ھەیە کە ئازادیت وەرگرت دەبێت ھەوڵبدرێت چۆن بەکاری بھێنیت، ھاوکات بگەریَِیتەوە بۆ ئەو کۆمەڵگەیەی تۆی تێدا پەروەردە کراوە، سەیری چوار دەورت بکە بزانە چی دەگوزەرێت، ئەو ئازادییە کە وەرتگرتووە لایەنی رۆشنبیری و شەخسیاتی خۆت تێیدا ون مەکە، ھەوڵدە خۆت دروستکەری خۆت بیت، نەوەک بکەویتە ژێردەستی پیاوێک کە بەزەیی بەھەست و سۆزت دانایێت و وەک گورگی ھار بەردەبێتە گیان و ئێسقانیشت ناشارێتەوە بۆ خاوەنی دەنێرێتەوە.
ئافرەت پیرۆزیەکە سەرچاوەی ھەموو بەھا جوانەکانی مرۆڤایەتییە لای من گەورەترین بەھای ھەیە و باشترین و شایستەترینە بۆ ئازادی، بەڵام گەر ھاتوو ئازادییەکەی لەرێگەی ھەڵە ونکرد و خۆی نەدۆزییەوە، تاکۆتایی کە کار لە کار ترازابوو کۆمەڵگە کەشمان گرێدراوی چەند نەریتێکی سواوەی کۆمەڵایەتی بێت، ئیتر حالەتی کوشتن ئازاردانی لێدەکەوێتەوە لەژێر ناوی ئابڕوو پارێزی و پاک کردنەوەی ناموس.
لەگەل رێزم بۆ ھەموو ئافرەتێک بەڵام ئەم کارساتەی ئەمڕۆ بیستم و رۆژانی پێشوو بەر گوێم کەوتوون/ لەشیکارکردنیدا ئەوەم بۆ سەلمێندرا کە ئازادیمان وەرگرت دەبێت سنووری ھەبێت، کە سنووریشی ھەبوو دەبێت بەڕەڵایی و ئازادی لەیەک جیابکەینەوە، چونکە کۆمەڵگە لەرووی کۆمەڵایەتیەوە عەشیرەت و قەومیاتە ھەندێک شت ھەن ناکرێ دەستی بۆ بەرین، ئەمە راستییەکی تاڵ و باوە. دووبارە رێزی بێ ئەندازەم بۆ گشت ئافرەتان.
Top