ڤالانتاین.. رۆژێك بۆ خۆشەویستیی پێشمەرگه لەم رۆژەدا هەموومان سەنگەرەكانی پێشمەرگه گوڵباران دەكەین

ڤالانتاین.. رۆژێك بۆ خۆشەویستیی پێشمەرگه لەم رۆژەدا هەموومان سەنگەرەكانی پێشمەرگه گوڵباران دەكەین

گوڵان: كۆمەڵایەتی

ساڵی رابردوو بەشێكی زۆر له چین و توێژەكان داوایان لە خەڵكی كوردستان كرد رۆژی ڤاڵانتاین ببێتە رۆژی خۆشەویستیی پێشمەرگە و جەختیان لەوە كردەوە كە لە سایەی شەونخوونی و بەرگریی و فیداكاریی پێشمەرگە خەڵكی كوردستان بە ئارامی دەژین. لە ئێستاشدا ژمارەیەكی زۆر لە چالاكانی سیاسی و مەدەنی و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان داوادەكەن لە رۆژی جیهانیی خۆشەویستیدا دیاری ئەو رۆژە ببەخشرێتە پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان كە نەك لە دژوارترین رۆژانی سەختدا پشتیان لە خاكی وڵاتەكەیان نەكرد، بگرە هەموو ئەو خۆشەویستییەی شكیان دەبرد، بە خاك و نیشتمانیان بەخشی و بە گیانبازی و خۆنەویستیی خۆیان كەرامەتی نەتەوەیی و خاكی كوردستانیان پاراستووە. هەر لەو بارەیەوە بەشداربووانی ئەم راپۆرتەی گوڵان را و بۆچوونی خۆیان دەخەنەڕوو.


"شتێكی قورسە بتوانیت بە چەند وشەیەك ئاستی خۆشەویستیی خۆت بۆ كەسانێك دەرببڕیت، كە ژیانی خۆیان خستووەتە سەردەستیان و مەرگیان خستووەتە پیش ژیانیان بۆ ئەوەی ئێمە بەسەربەرزی بژین. ئێمە ناتوانین قەرزی ئەوانە بدەینەوە كە دەمانپارێزن و ژیانی ئاسوودەمان پێدەبەخشن." ئەوە قسەی شەیدا جاف بوو. ئەو خاتوونێكی میدیاكارە و ئاماژە بەوە دەكات كە "پێویستە هەموو گەلی كورد ئەوەی لەبەر چاو بێت، پێشمەرگە لە رابردووەوە هەتا ئێستاش لە چینە‌ هەرە هەژارەكانی كۆمەڵگەی ئێمەن و كەسانێكن‌ كەمترین بەرژەوەندیی ماددییان هەیە،‌ ئەوەی ئەوان خۆی بە قوربان دەكەن، ماڵ و سامان نییە، بەڵكوو خۆشەویستی گەل و خاك و نیشتمانە." وتیشی: "لە رۆژی خۆشەویستی و ڤاڵانتاین ‌تەنیا ئەوەمان پێ دەكرێت خۆشەویستی بێ ئەندازەی خۆمان بۆ برا پێشمەرگەكانمان دووپات بكەینەوە و دەستی ماندونەبوونیان بگوشین و سڵاوی پڕخۆشەویستییان بۆ بنێرین".

موقەدەم ستار چوچانی، سەبارەت بە هەمان پرس دەڵێت: "ئێمەی پێشمەرگە دژی تاریكی و لە پێناوی خۆشەویستیدا شەڕدەكەین". هێما بۆ ئەوەش دەكات كە رۆژی 14ی شوبات رۆژی جیهانیی خۆشەویستییە، كە لەو رۆژەدا بەهۆی بەیەكتر گەیاندنی خۆشەویستان، قەشەیەك لە سێدارەدرا. وتیشی: "ماوەی دووساڵە ئەم رۆژە جیهانییە لە كوردستان جێی گرنگی تەواو نییە، چونكە هەزاران گەنجی كورد پێشمەرگەن و بەبێ گوێدانە هیچ قەیرانێك و سەختییەكانی ژیان، ماوەی دوو ساڵە لە بەرەكانی جەنگدا بەرگری لە خاك و وڵات دەكەن. بەڵام جێگەی خۆیەتی گرنگی بە خۆشەویستی بدرێت، چونكە ئێمە دژی تاریكی و رق و ستەمكاری و داگیركاری و لە پێناوی پاراستنی وڵات شەڕدەكەین، بەرگری لە ئاشتی و خۆشەویستی دەكەین.".

موقەدەم ستار لە درێژەی ئاخافتنەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كرد كە "هەزاران كوڕ وكچی ئەم وڵاتە، لە پشتی سەنگەرەكانی پێشمەرگەوە ئەم رۆژی ڤاڵانتاین لەیەكتر پیرۆز دەكەن و مانای تەواوی پێ ئەدەن، بەبێ هەستكردن بە ترس ودڵەڕاوكێ لەو دوژمنەی كە هیچ بەهایەكی مرۆڤایەتی لەلا نییە و خۆشەویستی لای ئەوتیرۆریستانە كوفری گەورەیە. وتیشی: "جێگەی خۆیەتی ئەمساڵ لە رۆژی جیهانیی خۆشەویستیدا هەمووان ئەو رۆژە بە تەواوی مانا بەرجەستە بكەن و خۆشەویستیی خۆیان بۆ پێشمەرگە دەرببڕن، چونكە دەربڕینی ئەو هەستە هاندەرێكی گەورەیە بۆ ئەوەی پێشمەرگە بە باوەڕی زیاتر و پتەوتر رووبەڕووی دوژمن ببێتەوە. پێشمەرگە هەموو خۆشەویستیی خۆی داوە بە خاك ونیشتمان، چاوی لە پاراستنیەتی و بەڵێنی ئەوپەڕی وەفاداری بە گەلەكەی داوە وسات لە دوای سات لەسەر بەڵێنەكەی سوورتر دەبێ و بەڵێنەكەی نوێ دەكاتەوە."شیراز محەمەد وەك كچە پێشمەرگەیەك لە بەركانی جەنگەوە پەیامی ئەو رۆژە دەگەیەنێت و دەڵێت: "پێشمەرگە رۆژانە لە بەرەكانی شەڕی دژی داگیركەران و تیرۆریستاندا گوللەباران دەكرێ‌ و لە پێناوی پاراستنی نیشتماندا سڵ لە مەرگ ناكاتەوە، بۆیە شایانی ئەوەیە نەك تەنیا لە لایەن ئەوینداران و عاشقان، بەڵكوو لە لایەن هەموو گەلی كوردەوە گوڵباران بكرێن." وتیشی: "ئەم یادە كە بە ڤاڵانتاین یان رۆژی خۆشەویستی ناسراوە، بە هێمایەك بۆ عاشقان پێناسە كراوە، لەو رۆژەدا ئەوینداران و خۆشەویستان بە بەخشینی گوڵی سوور و شیرینی و لای خۆشمان بە سێوی مێخەك رێژ ئەو یادە دەكەنەوە، بەگشتی خۆشەویستی زۆر لەوە گەورەترە كە تەنیا رۆژێكی بۆ دابنێین، پێویستە هەموو رۆژێكمان خۆشەویستی تێدابێت بۆ ئەوەی مانایەكی جوانتر بە ژیان بدات. ئێمە دەتوانین بێجگە لەو مانایەی كە پەیوەستە بە خۆشەویستی بۆ رەگەزی بەرامبەر، هاوكات بیكەین بە دەرفەتێك بۆ خۆشەویستیی خاك و نەتەوەكەمان و بۆ خۆشویستنی پێشمەرگە و هەموو ئەو كەسانەی كە بەردەوام لە خەباتدان بۆ پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان. ئێمە دەتوانین بە پشتگیریكردن لەو ئامانجەی كە ئەوان خەباتی بۆدەكەن، هاوكار و پاڵپشتیان بین بۆ سەركەوتنیان. هەروەها لەم رۆژەدا پێویستە بەڵێن تازە بكەینەوە بۆ خۆشەویستیمان بەرامبەر بە خاك و نیشتمان و شەهیدەكانمان. بۆ یادكردنەوەی رۆژی خۆشەویستی بەتایبەت لەم بارودۆخەی ئێستای كوردستان كە هێزی پێشمەرگە لە جەنگدایە دژی تیرۆرستان، هەندێك كەس بە بەخشینی بەشێك لە خوێنی خۆیان پاڵپشتیی هێزی پێشمەرگە دەكەن، ئەمەش ئەركێكی نەتەوەیی و پیرۆزە. بۆیە هیوادارم لە ئەمساڵدا رۆژی خۆشەویستیی ببێتە یادێك بۆ رێزگرتن لە پێشمەرگە و سەركەوتنی بە سەر تیرۆریستانی دڕندە و داگیركەرانی كوردستان، كە تا ئێستاش ناوی كوردستان وەك چەقڵی چاو ئازاریان دەدات. ئێمەی كورد دەبێ لە هەر یاد و بۆنەیەكدا خۆشەویستیمان بۆ پێشمەرگە و شەهیدان و خاكەكەمان دووبارە بكەینەوە. لە كۆتاییدا منیش وەك تاكێكی كورد بەو بۆنەوەیەوە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو ئاشقانی كوردستان و هەموو جیهان دەكەم. هیوادارم ئەم رۆژە ببێتە هەوێنی ئاشتی و خۆشەویستی لە نێوان هەموو گەلانی جیهان و كوردیش بە مافی رەوای خۆی بگات كە ئەویش دامەزراندنی دەوڵەتێكی سەربەخۆیە."

رەجەب حاجی رەجەب بەرپرسی نووسینگەی ئەكادیمیای پارتی، سەبارەت بە هەمان پرسی دەڵێت: "با 14/2 بكەین بە رۆژی خوشەویستی لە بەرامبەر دڵسۆزی و فیداكاری برا پێشمەرگەكان. با ئەم روژە بكەین بە رۆژی سۆز و وەفا بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و رۆحیان شەهیدانمان شاد بكەینەوە و خانەوادەكانیان گوڵباران بكەین و هەموومان پێكەوە دەستەگوڵی تەژی لە بۆنی خاك و نیشتمان بكەینە دیاری بۆیان و هەموومان بە جلوبەرگی شەرافەتمەندانەی پێشمەرگە بچینە بەرەكانی بەرگری و بڵێین ئێمە ئێوەمان خوش دەوێ و هەمان عاشقی ئەو رێباز و ئەو نیشتمانەین كە ئێوە خۆتانی بۆ فیدا دەكەن." وتیشی: "رێزگرتن لە پێشمەرگە و خانەوادەی شەهیدان بەرپەرچدانەوەی ئەو خراپەكارییانەیە كە لەم دواییەدا خەڵكانێكی گێرەشێوێن بە ئامانجی تێكدانی ناو ماڵی كورد ئەنجامی دەدەن. زۆر پێویستە بۆ هەموو جیهان ئیسپاتی بكەین كە ئێمە خاوەن هەڵوێست و نیشتمان و خاك و پیشمەرگە و قوربانین و هەموومان رۆژی خۆشەویستی دەكەین بە رۆژی وڵاتپارێزی و رۆژی یەكدەنگی و یەكهەڵوێستی، دڵنیاشین كورد و كوردستان سەردەكەوێ بەم هەڵوێستە لەخۆبردووەی پێشمەرگە قارەمانەكان، هەر بژین خۆشەیستانی پێشمەرگە و ئەوانەی كە خوێنی سووری خۆیان كــردە قوربانی خاكی كوردستان رۆحیان شاد بێ‌."

بارزان كەمال وەك هاووڵاتییەكی كوردی دانیشتووی هەندەران، بەمجۆرە باس لە رێوڕەسمی یادكردنەوەی رۆژی جیهانی خۆشەویستی دەكات: یادكردنەوەی رۆژی ڤاڵانتاین لە ئەوروپا تایبەتمەندی خۆی هەیە. تێكڕای تاكەكانی كۆمەڵگە دیاری پێشكەش بە یەكتر دەكەن، عاشقانیش گوڵی سوور دەگۆڕنەوە و یەكتر لەباوەش دەگرن. لەم رۆژەدا بازاڕی گوڵفرۆشتن گەرمە و تەنانەت هاوسەرانیش گوڵی سووری خۆشەویستی لە یەخەی یەكتر دەدەن. بەڵام كوردانی هەندەرانیش خوازیاری ئەوەن نەك تەنیا لە رۆژی خۆشەویستی، بەڵكو لە هەموو رۆژەكانی ژیان خۆشەویستی خۆیان بە پێشمەرگە ببەخشن كە رەمزی زیندوومانەوەی نەتەوەكەمانن. ئێستا خەڵكی بیانییش رێز و خۆشەویستییان بۆ پێشمەرگە هەیە كە شەڕی تیرۆریستانی جیهانی دەكەن."

لە سەدەی سێیەمی زایینی ئیمپراتۆری رۆمانی كلۆدیۆسی دووەم حوكمڕانی رۆمانییەكانی دەكرد و بە هۆی سەرقاڵبوونی بە جەنگەوە، ژنهێنانی لە سەربازەكانی قەدەخە كرد، بۆ ئەوەی بەشداری جەنگەكان بكەن و بە ژنهێنانەوە سەرگەرم نەبن، بەڵام ڤاڵانتاینی قەدیس كە رەبەنێكی گاور بوو، رووبەڕووی بڕیارەكەی ئیمپڕاتۆر بووەوە و بەنهێنی گرێبەستی ژنهێنانی بۆ سەربازەكان ئەنجامدەدا، پاش ئەوەی ئیمپڕاتۆر بەوەی زانی، بڕیاری لە سێدارەدانی بەسەردا سەپاند و لە رۆژی (14/2/270)ی زایینی لەسێدارە درا. دواتر پاپا رۆژی كوژرانی (ڤاڵا‌نتاین)ی كە بانگەوازی بۆ خۆشەویستی و ئاشتی دەكرد بە جەژنی خۆشەویستی لە قەڵەم دا.
سپۆت:
كوردانی هەندەرانیش خوازیاری ئەوەن نەك تەنیا لە رۆژی خۆشەویستی، بەڵكو لە هەموو رۆژەكانی ژیان خۆشەویستی خۆیان بە پێشمەرگە ببەخشن كە رەمزی زیندوومانەوەی نەتەوەكەمانن
هیوادارم ئەم رۆژە ببێتە هەوێنی ئاشتی و خۆشەویستی لە نێوان هەموو گەلانی جیهان و كوردیش بە مافی رەوای خۆی بگات كە ئەویش دامەزراندنی دەوڵەتێكی سەربەخۆیە
ئێستا خەڵكی بیانییش رێز و خۆشەویستییان بۆ پێشمەرگە هەیە كە شەڕی تیرۆریستانی جیهانی دەكەنرێزگرتن لە پێشمەرگە و خانەوادەی شەهیدان بەرپەرچدانەوەی ئەو خراپەكارییانەیە كە لەم دواییەدا خەڵكانێكی گێرەشێوێن بە ئامانجی تێكدانی ناو ماڵی كورد ئەنجامی دەدەن
با ئەم روژە بكەین بە رۆژی سۆز و وەفا بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و رۆحیان شەهیدانمان شاد بكەینەوە و خانەوادەكانیان گوڵباران بكەین و هەموومان پێكەوە دەستەگوڵی تەژی لە بۆنی خاك و نیشتمان بكەینە دیاری بۆیان و هەموومان بە جلوبەرگی شەرافەتمەندانەی پێشمەرگە بچینە بەرەكانی بەرگری و بڵێین ئێمە ئێوەمان خوش دەوێ و هەمان عاشقی ئەو رێباز و ئەو نیشتمانەین كە ئێوە خۆتانی بۆ فیدا دەكەن



هیوادارم لە ئەمساڵدا رۆژی خۆشەویستیی ببێتە یادێك بۆ رێزگرتن لە پێشمەرگە و سەركەوتنی بە سەر تیرۆریستانی دڕندە و داگیركەرانی كوردستان، كە تا ئێستاش ناوی كوردستان وەك چەقڵی چاو ئازاریان دەدات
بۆ یادكردنەوەی رۆژی خۆشەویستی بەتایبەت لەم بارودۆخەی ئێستای كوردستان كە هێزی پێشمەرگە لە جەنگدایە دژی تیرۆرستان، هەندێك كەس بە بەخشینی بەشێك لە خوێنی خۆیان پاڵپشتیی هێزی پێشمەرگە دەكەن، ئەمەش ئەركێكی نەتەوەیی و پیرۆزە
پێشمەرگە رۆژانە لە بەرەكانی شەڕی دژی داگیركەران و تیرۆریستاندا گوللەباران دەكرێ‌ و لە پێناوی پاراستنی نیشتماندا سڵ لە مەرگ ناكاتەوە، بۆیە شایانی ئەوەیە نەك تەنیا لە لایەن ئەوینداران و عاشقان، بەڵكوو لە لایەن هەموو گەلی كوردەوە گوڵباران بكرێن
هەزاران كوڕ وكچی ئەم وڵاتە، لە پشتی سەنگەرەكانی پێشمەرگەوە ئەم رۆژی ڤاڵانتاین لەیەكتر پیرۆز دەكەن و مانای تەواوی پێ ئەدەن، بەبێ هەستكردن بە ترس ودڵەڕاوكێ لەو دوژمنەی كە هیچ بەهایەكی مرۆڤایەتی لەلا نییە و خۆشەویستی لای ئەو تیرۆریستانە كوفری گەورەیە
لە رابردووەوە هەتا ئێستاش لە چینە‌ هەرە هەژارەكانی كۆمەڵگەی ئێمەن و كەسانێكن‌ كەمترین بەرژەوەندیی ماددییان هەیە،‌ ئەوەی ئەوان خۆی بە قوربان دەكەن، ماڵ و سامان نییە، بەڵكوو خۆشەویستی گەل و خاك و نیشتمانەئێمە ناتوانین قەرزی ئەوانە بدەینەوە كە دەمانپارێزن و ژیانی ئاسوودەمان پێدەبەخشن


Top