یەكێتی قوتابیانی كوردستان قوتابخانەیەك بۆ پێگەیاندنی ئافرەتی كارامە
February 19, 2015
کۆمەڵایەتی
گوڵان: كۆمەڵایەتی
دەبێت لە سەنگەری قوتابخانەكانەوە شەڕی تیرۆریستان بكەین
پەیمان عەبدولقادر مامۆستا قۆناغی بنەڕەتییە و یەكێكە لەو ەەزاران ئەندامەی یەكێتی قوتابیان كە پێیوایە لەو قوتابخانەیەدا دەرسی ژیان و نیشتمانپەروەری فێربووە. پەیمان دەڵێت: «بارزانی نەمر بە سیاسەتێكی وردبین و بە تێگەیشتن لە زەروورەتەكان هەوڵی بە مەدەنیكردنی سیاسەتی داوە و بەردی بناغەی یەكێتی ئافرەتان و یەكێتی قوتابیان و یەكێتی لاوان و رێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكانی داناوە، ەەر ئەو رێكخراوانەش دەیان ئافرەت و پیاوی سەركردەیان بۆ وڵات پەروەردە كردووە». گوتیشی: «پێش لە دایكبوونی تاریكیپەرستانی داعش، هەر لە رۆژێكی وەك 18ی شوباتدا، دەستی تیرۆر گیانی پاكی فرانسۆ ەەریری كردە ئامانج كە قوتابییەكی رێبازی بارزانی نەمر و ەێمای پێكەوەژیانی مەسیحی و موسڵمان و شوێنكەوتووانی گشت ئایین و ئایینزاكان بوو». ئەو مامۆستایە جەخت لەوە دەكاتەوە كە «لە ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەكێتی قوتابیانی كوردستاندا، ئەركی سەرشانی ئەم رێكخراوە گەلێك قورستر دەبێت، بەتایبەتی كە پێشمەرگە لە سەنگەرەكانی بەرگری گیانیان لە سەر دەست داناوە بۆ ئەوەی سنوور و خاكی پیرۆزی كوردستان بپارێزن و كۆمەڵكوژی كورد دووبارە نەبێتەوە و جارێكی دی ئافرەتی كورد نەبێتە دەستكەوتی شەڕ و داعشەكان مامەڵەی پێوە نەكەن، بۆیە دەبێت لە سەنگەری قوتابخانەكانەوە شەڕی داعش وتیرۆریستان بكەن».
گرنگترین پێوەر رێزگرتنە لە بەەای مرۆڤ و كاری پێكەوەیی
تاڤگە عومەر رەشید بەڕێوەبەری گشتی دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ، باسی ئەوە دەكات كە «دوای ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری دامەزراندنی یەكێتی قوتابیانی كوردستانی دا، بۆ ئەوەی وەك رێكخراوێكی مەدەنی بۆ بەدیەێنانی ئامانجەكانی قوتابیان كار بكات، ئەو رێكخراوەیە وەك ناوەندێكی گرنگ بۆ پێگەیاندنی كادیر و خەڵكانی بەئەزموون لە گشت بوارەكان بە جددی دەست بەكار بوو، گوتیشی: «من بەش بە حاڵی خۆم لە ساڵی 1991 ـەوە لە سەركردایەتی ئەم رێكخراوە كارم كردووە، بۆیە دەتوانم بڵێم ەۆی هەموو سەركەوتنێكم لە بواری كارگێڕیدا دەگەڕێنمەوە بۆ كاركردن لە یەكێتی قوتابیانی كوردستان، چونكە كاری پراكتیكی لەم رێكخراوەدا لەسەر بنەمای ئەو پرەنسیپانەیە كە لە ەەموو سێكتەرە جیاوازەكان گرنگترین پێوەر رێزگرتنە لە بەهای مرۆڤ و كاری پێكەوەیی بەرجەستەكردنی ئەرك و ماف، زۆریش سوودم لە ئەزموونی كاركردن لەم رێكخراوە وەرگرتووە و توانیومە بە سەر ئاستەنگەكاندا زاڵ بم و كۆسپ و تەگەرەكان بە لاوە بنێم، هەروەها یەكێتی قوتابیان وەكو قوتابخانەیەك فێری ئەوەی كردووم كە دەبێت خزمەتكردنی هاووڵاتیان لە ئەولەوییەتی ئامانجەكان بێت، هەروەها دڵسۆزی و مەبدەئی كاركردن ەەمیشە لە گەشەكردندا بێت و هیچ كاتێك سڵ لەوە نەكەینەوە كە ئاستەنگمان لە پێشە، بەڵكو بەپێچەوانەوە ئیرادە و توانامان بۆ خزمەتی كۆمەڵگە بەەێزتر بكەین. كاتێك مرۆڤ لە قوتابخانەیەكی لەم شێوەیە پەروەردە دەكرێت، بێگومان دەستكەوتێكی زۆر گەورەی پێدەبەخشێت، بەتایبەتی بۆ ئێمەی ئافرەت كە جیاوازی نەكردن لە مەیدانی كار ئەو راستییەمان بۆ دەسەلمێنێ كە ئێمەش دەتوانین خزمەتی باشتر و داەێنانی زیاترمان ەەبێت. لە یەكێتی قوتابیانی كوردستاندا رەگەز هیچ كاتێك رێگر نەبووە و ئەم رێكخراوە ەەوڵی داوە بە بێ جیاوازی رەگەزی تاكی كارامە بەتوانا پێبگەیەنێت، ئەم بابەتەش لە كۆمەڵگەی ئێمەدا فاكتەرێكی گرنگە كە كچان و ئافرەتانی ئێمە بتوانن كەسێكی سەركەوتوو بن لە مەیدانی كاردا، بۆیە من گشت سەركەوتن و سەروەرییەكانی ژیانم بۆ كاركردن لە یەكێتی قوتابیانی كوردستاندا دەگێڕمەوە، كە ەەمیشە لە پێگەیاندنی جیلی رۆشنبیر و خاوەن مەعریفەدا پێشەنگ بووە».
ساكار غازی كارگێڕی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە دەستپێكی قسەكانیدا سەرەتا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی ئەندامانی یەكێتی قوتابیانی كوردستان دەكات، هاوكات دەڵێت: «یەكێتی قوتابیانی كوردستان ەەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە ساڵی (١٩٥٣) قوتابخانەیەك بووە بۆ پێگەیاندنی كادیر بە هەردوو رەگەزی نێر و مێ، منیش ئەندام بووم لەم رێكخراوە و هەموو پلەكانی رێكخستنم بڕیوە و كۆنگرەكانی (٩و١٠و١١)م بینیوە، بۆیە بۆ منیش پێگەیەكی بەەێز و قوتابخانەیەكی پڕاوپڕ بووە لە وانەی نەتەوەیی و نیشتمانی و پەروەردەیی و كۆمەڵایەتی، هەمیشە گوتوومە و دەیڵێمەوە كە خۆم بە قەرزاری ئەم رێكخراوە دەزانم، چونكە ەەنگاوی سەرەتای دەستپێكردنی ژیانی سیاسی من و ەەزارانی وەك من بووە، بە درێژایی مێژووی تەمەنی ئەم رێكخراوە ئەوەی سەلماندووە كە نەەج و دیدگای بۆ ئافرەتان، دیدگایەكی زۆر رۆشن بووە بۆ پێگەیاندنیان لە نێو خودی ئەم رێكخراوە و دواتر لە نێو ئۆرگانەكانی حزب و كایە جیاجیاكانی سیاسی و ئیداری و كۆمەڵایەتی لە نێو كۆمەڵگەی كوردیدا، نموونەشمان زۆرە لەو ئافرەتە تێكۆشەرانەی كە ئێستا ەەریەكەو لە ئۆرگانەكانی حزب و حكومەت كاردەكەن و لەم قوتابخانەیەدا پێگەیشتوون، بە شانازییەوە منیش خۆم بە بەرەەمی ئەم رێكخراوە دەزانم، كە رۆڵی ەەبووە لە پێگەیاندنم، دووبارە پیرۆزبایی لەم رێكخراوە دەكەم و ەیوای سەركەوتن و بەردەوامی بۆ دەخوازم».
پێویستە رووبەڕووی نەریتە سواوەكانی كۆمەڵگە ببینەوە
روئیا محەمەد قوتابی زانكۆ و بەرپرسی قوتابیانی بەشە ناوخۆیی 18ی شوبات، قسەكانی بەوە دەست پێدەكات كە «هەر رێكخراوێكی خزمەتكاری مرۆڤایەتی دەبێتە ەۆی پێشخستنی كۆمەڵگە و رێكخراوێكی وەكو یەكێتی قوتابیانیش رۆڵێكی گرنگی ەەبووە لە پێشخستنی كۆمەڵگە لە گشت بوارەكاندا و گەلێك ئافرەت و پیاوی بەتوانای پێگەیاندووە»، گوتیشی: «قوتابیان توێژێكی كۆمەڵایەتی كاریگەر و ەەستیاری كۆمەڵگەن، جیلی نوێن و نەوەی داەاتوون، یەكێتی قوتابیانی كوردستانیش بە بێ جیاوازی رەگەزی پلانی پێگەیاندنی ئەو جیلەی هەبووە، بۆیە ئەو ئافرەتانەی كە لە ریزەكانی یەكێتی قوتابیاندا كار دەكەن و كاریان كردووە، لەگەڵ ئافرەتان و كچانی دیكە لە رووی هەڵسوكەوت و ئاخاوتن و دیالۆگ جیاوازن، وا راەێنراون متمانەیان بە خۆیان زۆر بێت، چاوكراوە و بوێرتر بن، هەر بۆیە بوونی رێكخراوێكی وەكو یەكێتی قوتابیان گرنكی و رۆڵێكی كاریگەر و بەرچاوی بۆ كۆمە ڵگەكەمان هەبووەو دەیبێت، جا چ لە رووی ەوشیاریی تاك، یان ەوشیاری كۆمەڵایەتی، من خۆم وەكو نموونەیەكی زیندوو لە ریزەكانی قوتابیان كارم كردووە و لە زۆر رووەوە شتی لێوە فێر بووم، واتە یەكێتی قوتابیان یەكەم وێستگەی ژیانی من بووە بۆ پێگەیاندم و كاریگەری زۆری لە سەرم بووە بۆ ئەوەی خاوەن ئیرادە و روانگەی خۆم بم، بۆیە بەو هیوایەم كچانی كوردیش ئەو جورئەتە بدەنە بەر خۆیان و بە ورەیەكی بەرز و باوەڕ بە خۆبوونێكی زۆرەوە بێنە ریزەكانی رێكخراوەكان و كاری جددی تێدا بكەن، تا هەموومان پێكەوە بتوانین رووبەڕووی نەریتە سواوەكانی كۆمەڵگە ببینەوە و لانیكەم خۆمان لە كۆیلەیەتی و پێشێلكردنی مافەكانمان رزگار بكەین».
رۆژان فارس ئەرگوشی قوتابی زانكۆ و كارگێڕی لقی سەروكایەتی زانكۆ و پەیمانگاكانی زانكۆی سەلاحەددین، هێما بۆ ئەوە دەكات كە پارتی دیموكراتی كوردستان 62 ساڵ پێش ئێستا یەكێتی قوتابیانی دامەزراند و ئەو رێكخراوە بە درێژایی تەمەنی رۆڵی لە خزمەتكردنی قوتابی و بەرجەستەكردنی مافی تاكەكانی كۆمەڵگە هەبووە، گوتیشی: « یەكێتی قوتابیان لەسەرەتای دامەزراندنیەوە توانی لە ماوەیەكی كەمدا ژمارەیەكی زۆری قوتابی لە ئاستە جیاوازەكانی خوێندن لە دەوری خۆی كۆبكاتەوە و توانی گەشەكردنێكی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێ، بە سەدان ئافرەتی شۆڕشگێڕیشی پێگەیاندووە و پێشكەشی كۆمەڵگەی كردووە«.
رۆژان نموونە بە خەباتكارێكی وەك (لەیلا قاسم) دەەێنێتەوە و دەڵێت: «لەیلا قاسم یەكەم ئافرەتی كورد بوو كە لە ساڵی 1974 لەلایەن حكومەتی عێراقەوە لە سەر بیروبۆچوونە رەواكانی لە سیدارە درا، ئەو شۆڕشگێرە كە لە قوتابخانەی یەكێتی قوتابیانی كوردستان فێری خەبات و تێكۆشان بوو، توانی بە چالاكییە سیاسییەكانی لە ناوەوە و دەرەوەی زانكۆ دوژمنانی گەلەكەی ریسوا بكات، چەندین ئافرەتی دیكەی ناو ئەو رێكخراوەش لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە دەستبەسەر كران، ئێستاش ئەم رێكخراوە توانیویەتی پەرە بە تواناكانی كچان و ئافرەتان بدات و دەرگایان بە روودا واڵا بكات، تاوەكو زۆرترین رێژەی ئافرەت كاری تێدا بكەن، تەنانەت ژمارەیەكی بەرچاو لە ئافرەتان توانیویانە لە رێگەی یەكێتی قوتابیانەوە خۆیان پێبگەیەنن و لە ئاستی پلە باڵاكانی حزبی و حكوومیدا خزمەتی گەلەكەیان بكەن، یەكێتی قوتابیان ەەردەم مینبەری داواكردنی ماف و ئازادییەكان و بە تایبەتی یەكسانی رەگەزی و بەشداری چالاكانەی ئافرەت لە گشت جومگەكانی كۆمەڵگە بووە، لە دروستكردنی ئینتیمای نیشتمانی و نەتەوەییش هەمیشە پێشەنگ و پێشڕەو بووە».