پەیمانگای پرسە كۆمەڵایتەیەكان بەشی گرینگیدان بە منداڵی خێزانی دابڕاوەكان تا ئێستا 300 منداڵی لەخۆ گرتووە

پەیمانگای پرسە كۆمەڵایتەیەكان بەشی گرینگیدان بە منداڵی خێزانی دابڕاوەكان تا ئێستا 300 منداڵی لەخۆ گرتووە
پەیمانگای پرسەكۆمەڵایتیەكان بەشی منداڵی خێزانە دابراوەكان سەر بەیەكێتی ئاقرەتانی كوردستانە لە ساڵی 2011 دامزراوە تایبەتە بەو منداڵانەی كە دایك و باوكیان جیادەبوونەوە، لە رێگای نووسراوی دادگا دەنێردرێنە ئەو پەیمانگایە لەوباریەوە بەربرسی پەیمانگاكە، هودا زەنگەنە بە ماڵپەری گوڵانی راگەیاند " تا ئێستا كەیسی 220 خێزانیان لەلایە و هەروەها 300 منداڵایان لەخۆ گرتوە.
گوتیشی" ئەو منداڵانە لە رێگای دادگاوە دەنێردرێنە لای ئێمە، ئەمەش بۆ ئەوەیە ئەگەر منداڵەكە لای مایەوە بوو ئەوە هیچ رقێك بەرامبەر باوكی لەدڵ هەڵنەگرێت یاخود بەپێچەوانەوە لەلای باوكی بوو رق لەدایكی لەدڵ دروست نەكات، هەروەها گوتیشی" مانگی دووجار سەردانمان دەكەن لەگەڵ توێژەری كۆمەڵایەتی گفتوگۆ دەكەن دواتر هەر لە هۆڵەكانی پەیمانگا دایكیان یان باوكیان دەبینن لە نێوان 4 كاتژمێر تا بەمێشكێكی سافەوە لە باوەشی دایك یان باوكیان كاتەكە بەسەر ببەن.
Top