كابینەی هەشتەم و تاقانە وەزیرێكی ئافرەتحكومڕانی بەبێ بەشداری ئافرەت لە ژێر پرسیاردا دەبێت
July 10, 2014
کۆمەڵایەتی
گوڵان – كۆمەڵایەتی
بەرپرسی بزووتنەوەی ژنانی ئازادیخواز لە بەریتانیا (بەناز عەلی)، لە ئاخافتنێكی تایبەتدا بۆ گۆڤاری گوڵان لە بارەی پرسی پێكەێنانی حكومەت و پەراوێزخستنی خانمان لە پۆستی وەزیری، دەڵێـت: «بە بڕوای من بوونی تەنەا یەك وەزیر لە كابینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ەێمایەكە بۆ ئەوەی كە لە كوردستاندا ژن وەك كارەكتەرێكی سیاسی و خاوەن تێز و پراكتیكی سیاسی سەیر ناكرێت، هەروەها دەیسەلمێنێت كە ژنی سیاسەتمەدار دروست نەبووە، ئەمەش چەندین ەۆكاری سەرەكی هەیە، یەكێیان ئەوەیە حزبە كوردییەكان نەك دەرفەتی یەكسانیان بۆ ژنان نەڕەخساندووە كە ەاوشانی پیاوان بەشداری سیاسەت بكەن، بگرە ڕێگری و كۆسپیشیان بۆ دروست كردوون، زۆر جار تەنانەت لە كەسایەتی و مەعنەوییەتی ژنانی نێو سیاسەتیان داوە، ئەمەش وایكردووە بواری بەشداری سیاسەت بۆ ژنان تەسك و لاواز بێت.
یەكێك لە ەۆكارەكانی دیكەی ئەوەیە بەداخەوە ژنان خۆشیان ئاستی ەۆشیاری سیاسییان وەك پێویست نییە و بە دەگمەن لەو بوارەدا هەوڵی خۆپێگەیاندنیان داوە، ئەوەش كاریگەری هەبووە لەسەر كەم دەركەوتنی ژنی سیاسی، بەڵام ەۆكاری بنەڕەتی نییە».
بەرپرسی بزووتنەوەی ژنانی ئازادیخواز لە بەریتانیا، لە درێژەی قسەكانیدا ەێمای بۆ ئەوە كرد، كە ئافرەتان هەوڵی زۆریان دا و تمووحی ئەوەیان هەبوو لەكابینەی تازەدا رێژەیان زیاد بكرێ، بەڵام دیسان هەوڵەكانی ئافرەتان بێ سوود بوون وەزیری ئافرەتیش تاقانە دەرچوو، جەختی لەوەش كردەوە كە «كاتیك ئەندام پەرلەمانە ئافرەتەكان دەنگیان بە حكومەتی خاوەن تاقانە وەزیرێكی ئافرەت دا و توانای ئەوەیان نەبوو بۆ زیادكردنی ژمارەی وەزیری ئافرەت لە كابینەی نوێی حكومەت پێداگیری بكەن، ئەوە دەرخەری ئەو ڕاستییەیە كە دەگوترێ خودی ئافرەت لە مسۆگەركردنی مافەكانیدا كەمتەرخەمە».
نیگار جەزا چالاكی كۆمەڵگەی مەدەنییەو ئەویش هەمان ڕای بەنازی هەیەو بە نیگەرانییەوە دەڵێت: «كەمتەرخەمی ئافرەتان بەگشتی و ئافرەتانی پەرلەمانتار بەتایبەتی وایكرد جارێكی دی مافەكانی ئافرەت پەراوێز بكرێن، واتە بێدەنگبوون لە كابینەیەكی تەواو پیاوانە و قبووڵكردنی دانانی تەنیا یەك وەزیری ئافرەت، كەمتەرخەمی ئافرەتان بەگشتی و ئافرەتانی پەرلەمانتار دەسەلمێنێت». گوتیشی: «ئەگەر ئێمەی ئافرەتان خۆمان داكوكی نەكەین و شەڕی مافەكانی خومان نەكەین، پیاوان مافمان نادەنێ، بەڵكو پەراوێزمان دەخەن، وەكو ئەوەی كە ئەمڕۆ روویداوە».
نیگار جەختی لەوە كردەوە كە «هەندێك لە ئافرەتان ئەوەندە دروشمی بریقەداریان هەیە، تا دەگەنە پلە و پۆست و پایە، پاشان بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەكانیان ئیتر لە ئاست مافەكانی ئافرەت بێدەنگ دەبن».
لەگەڵ ئەوەی سەلمێندراوە كە لە ئاستی جیەانیدا حكومڕانی بە بێ بەشداری ئافرەت، روخساری جوانی نییە و لە ژێر پرسیاردا دەبێت، بەڵام ڕێژەی دەركەوتنی ئافرەت لە ناوەندەكانی بڕیاری سیاسیدا لە هەرێمی كوردستان زۆر كەمە، بەتایبەتی لە كابینەی نوێی حكومەت كە تاقانە وەزیرێكی ئافرەتی هەیەو ئەویش سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستانە.
نووسەر و چاودێری سیاسی عەدالەت عەبدوڵڵا، لەو بارەیەوە بۆ گوڵان گوتی: «دیارە جێ نەبوونەوەی ئافرەت بە رێژەیەكی دیار لەناو كابینەكەدا پەیوەندیی بە چەندین ەۆكارەوە هەیە، خۆی لە بنەڕەتدا ژنمان كەمە كە لە كایەی سیاسەتدا كارا بێت، ئەوانەشی كە هەن زۆربەیان وەزیفەیان هەیە لە پەرلەمان و دام و دەزگاكاندا، پاشان دیاردەی دەستەگەریی ناو پارتەكان وا دەكات پیاوەكان لەو گەمەیە باشتر بچنە پێشەوە و سەركەوتوو و بن و چانسیان هەبێت كە پشتگیری بكرێن، ژنان ئەو فرت وفێڵانە نازانن كە پیاوەكان دەیزانن، هەروەها ناشتوانن ئەو ڕۆڵە بگێڕن كە پیاوە بەرپرسەكان بۆ بەرپرسی لە خۆیان گەورەتر دەیگێڕن، بۆیە پیاوان چانسیان زۆرترە، هەروەها ئافرەتان لەناو خۆیشیاندا زۆر كۆك و تەبا نین و لە یەكتر دەدەن، ئەمەش كێشەیە».
عەدالەت بوونی تاقانە وەزیرێكی ئافرەت لە كابینەی نوێی حكومەت بە «شكست بۆ رێكخراوەكانی ئافرەتان» هەژمار دەكات و دەڵێت: «بۆ رێكخراوەكانی ئافرەتان شكست و پاشەكشەیەكی گەورەیە كە توانای ئەوەیان نەبوو پێداگیری لە زیادكردنی رێژەی ژن لە كابینەی حكومەتدا بكەن، ئەوان نەیانتوانی 25%ی رێژەكەش بسەپێنن، بەبۆچوونی من پەرلەمانتارانی ژن لەبەر چەند ەۆكارێك پێداگیریان نەكرد و دەنگیان بە وەزیرە پیاوەكان دا، بەڵام سەرەكی ترینیان لەبەر ئەوە بووە كە هەستی ژنانەیان لاوازەو شوێنكەوتووی بڕیاری نێرینەكانی ناو حزبن».
پەرلەمانتار بەهار عەبدولڕەحمان ئەندامی لیژنەكانی پەروەردە و شەهیدان و زیندانە سیاسییەكان و قوربانیانی جینۆساید و مافی مرۆڤ، ئاشكرای دەكات كە لەپەرلەماندا چوار ئافرەت دەنگیان بەو كابینەیە نەداوە، كە خۆی یەكێك لەو پەرلەمانتارانە بووە، گوتیشی: «دیارە كاتێك بڕیاردرا كابینە تەشكیل بكرێت هەنگاوەكان ئاماژەبوون بۆ ئەوەی كە حزبە سیاسییەكان بە نیاز نین ئافرەت كاندید بكەن بۆ پۆستی وەزیر، بۆیە پێش وەخت ئێمەی ژنانی ناو پەرلەمان یاداشتێكی ئاگاداركردنەوەمان دا بە لایەنە پەیوەندیدارەكان و حزبە یاسییەكان كە ئێمەی ئافرەتان رازی نابین لەكابینەی نوێدا ئافرەت بەشدار نەبێت، زۆریش لەئافرەتەكان كۆك بووین لەسەر ئەوەی كە دەنگ بەو كابینەیە نەدەین، بەڵام بەداخەوە نەتوانرا یەك دەنگ بین، ئەگەرچی دوای ئەوە زۆربەی پەرلەمانتارە ئافرەتەكان لەدەنگدانیان بەكابینەی نوێ پەشیمان بوونەوە، بەڵام تەنیا من و سێ ئافرەتی دیكە دەنگمان نەدا، ەۆكارەكەشی ئەوە بوو كە رێژەی ئافرەت لە پەرلەمان 30%ـە و لەواقیعدا كە حكومەتیش تەشكیل دەكرێ لەسەر بنەمای كورسییەكانی ناو پەرلەمان رێژەكان دیاری دەكرێت، بەڵام بەداخەوە ئەو یاسایە پەیڕەو نەكرا، ئەو گلەییەش پێش هەموو كەس ئاراستەی حزبەكان و حكومەت دەكرێ، چونكە تائێستاش نە حزبە سیاسییەكان و نە دەسەڵاتیش قەناعەتیان بە توانا و لێەاتوویی ئافرەت نییە، خودی ئافرەتانیش متمانەیان بە توانای ەاوڕەگەزی خۆیان نییە، لەسەر پرسەكانی خۆیان كۆك نین، ئەگەر بەاتبایە هەموو ئافرەتانی ناو پەرلەمان كۆك بوونایە و دەنگیان بەم حكومەتە نەدابایە، لانیكەم دەبووە پەیامێك بۆ دەسەڵات، بەڵام بەداخەوە لەكوردستاندا زۆربەی كارە گرنگ و چارەنووسسازەكان لەمەكتەب سیاسی حزبەكانەوە دەردەچێت و دواتر لەناو پەرلەماندا بە زۆرینە تێدەپەڕێندرێت، ئەوەی ئێستاش روویدا بە هەمان شێوە بوو، كە حزبە سیاسییەكان ئەندامانی خۆیان راسپاردووە بۆ ئەوەی دەنگ بە كابینەكە بدەن، ژنانیش بە هەمان شێوە راسپێردرابوون و كە جێگەی داخە ئەو پرسەش بەمجۆرە بەسەرماندا تێپەڕی».
ئەمەل جەلال ئەندامی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان، لە دەستپێكی قسەكانیدا ئەوە دەخاتەڕوو كە رێكخراوەكانی ژنان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و ژنانی پارتە سیاسییەكان گروپێكیان بەناوی ئاشتی پێكەێناوە، ئەویش لەم گرووپە ئەندام بووە. گوتیشی: «لەسەرەتادا هەوڵێكی زۆرمان دا بۆ ئەوەی ژن نەك تەنیا لەكابینەكانی حكومەت، بەڵكو لە تەواوی حوكمڕانی هەرێمی كوردستاندا بەشدار بێت و ڕێژەی بەشداربوونیشیان دەبێ گۆڕانكاری بەسەردا بێت، لەلایەكی دیكەوە هەوڵەكانمان چڕكردەوە بۆ سەرلەنوێ داڕشتنەوەی بەرنامە و سیاسەتێكی تەندروستی پەیڕەوكراو، واتا سیاسەتێك نەبێت تەنیا لە رووی تیۆرییەوە، بەڵكو پەیڕەوكردن بێت و تەعبیر لەمافەكانی مرۆڤ بەگشتی و مافەكانی ژنان بەتایبەتی و دەستەبەركردنی دادپەروەری كۆمەڵایەتی و بەهێزكردن و كارا كردنی رۆڵی ژن لەگۆڕەپانی سیاسی لە تەواوی دامودەزگاكاندا بكات، هەروەها نوێنەرایەتی كردنی پشكی ژنان لەنوێنەرایەتییەكانی حكومەت لەبەشداریكردنی لە لیژنەكانی پەرلەمان، دوای ئەوەی یاداشتەكەمان ئاراستەی تەواوی لایەنەكان كرد، بەسەردانی رەسمی قسەمان لەگەڵ سەرۆك و سەركردایەتی لایەنە سیاسییەكان كرد، هەموو لایەنەكان جەختیان لەوە كردەوە كە بڕوای تەواویان بە بەشداریكردنی ژن و كاراكردنی رۆڵی ژن هەیە، دواتر سەردانی جەنابی سەرۆكی هەرێمی كوردستمان كرد، ئەویش بەڵێنی ئەوەی پێداین كە گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بكات، بەڵام بەداخەوە حكومەت پێكەێنرا و جارێكی تر ژنان پەراوێز خران، هەرچەندە لەنێو حزبە سیاسییەكان ئەو دەستپێشخەرییە بەدیكرا كە مایەی دەستخۆشییە، بەڵام بە دەستكەوتێك نازانرێ و ەاوشێوەی دوو كابینەی رابردوو تاكە وەزیرێكی ئافرەت دانراوە و لەیەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بینرا كە كۆبوونەوەیەك بوو نوێنەرایەتی تەنیا توێژی پیاوانی كرد، لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا ەێشتا پڕۆژەكەمان كۆتایی نەهاتووەو ئێمە بەردەوامین لەهەوڵەكانمان، لەبەرئەوەی دەستكەوتەكانی ژنان تەنیا لەپلەی وەزیری قەتیس نەكراوە، بەڵكو راوێژكار و بەڕێوەبەری گشتی و بریكاری وەزارەتەكان و چەندین جوگمەی تری دەسەڵات ماوە واتا دەرفەت لەبەردەم حزب و لایەنە سیاسییەكان ماوە، بۆئەوەی رێژەی پێویست بۆ ژنان دەستەبەر بكرێ، لەهەمان كاتیشدا لەهەوڵی ئەوەداین كە پێویستە كار و پڕۆژەی حكومەت لە ئاستی پێداویستی و خواستەكانی ژنان لە ڕووی پاراستنیان لەتوندوتیژیەی كە رۆژانە ڕووبەڕوویان دەبیتەوە، ئێمە بەردەوام دەبین لەهەوڵ و گفتوگۆكانمان، بەڵام ئەگەر پەراوێزخستنەكە بەردەوام بوو، ئەوكات هەڵوێستی خۆمانمان دەبێت».