كچانی خاوهن بڕوانامه داوای دامەزراندن و رەخساندنی هەلی كاردەكەن
May 8, 2014
کۆمەڵایەتی
سه ره تا ياساناس هێڤی جۆڵا، باسى ئه وه ده كات كه زیاتر لەچوار ساڵە كۆلیژی یاسای تەواوكردووە و تائێستا هەلی دامەزراندنی بۆ نەڕەخساوە، ئه و به نيگه رانييه وه ده ڵێت: «پرۆسەی خوێندن لە كوردستاندا هەر لە قۆناغی بنەڕەتیەوە تاكو زانكۆ و خوێندنی باڵاش پرۆسەیەكه نه یتوانیوه هه ندێك كێشه ی بنه ره تی چاره سه ر بكات و پەیوەندییەكی توندوتۆڵ و ڕێكخستنێكی ئەوتۆ نیيە لە نێوان ناوەندەكانی پەروەردە و دەزگاكانی تایبەت بە دامەزراندن، بۆیە دەبینین ژمارەی دەرچووان لە زانكۆ و پەیمانگه كانی هەرێمی كوردستان زۆر زیاترە لە توانای حكومەتی هەرێم بۆ دامەزراندنیان و كەڵەكەبوونی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكان ساڵ لە دوای ساڵ وای كردووە ، حكومه تی هه رێمی كوردستان بیر له بیمەی بێكاری بكاته وه وەك چارەسەرێكی كاتی بۆ كێشەی بێكاری ، به ڵام پێدانی بیمەی بێكاری هەموو دەرچووانی نەگرتووەتەوە».
ئه و ياساناسه جه ختى له وه كرده وه كه بێكاری گەورەترین كێشەیە كە ڕووبەڕووی كۆمەڵگەكەمان دەبێتەوە و گوتى: «بێكاريى كچانى خاوه ن بڕوانامه وايكردووه كه دووبارە و سێ بارە لە كۆلێژە ئەهليیەكان بخوێنن و كۆمەڵێك بڕوانامە بۆخۆیان كۆبكەنەوە، بەبێ ئەوەی چانسی دامەزراندنیان هەبێت بە یەكێك لەو بڕوانامانە».
هێڤى جۆڵا پێدانی بیمەی بێكاری به خاوه ن بڕوانامه كان به سەرەتایەك بۆ خووگرتنيان بە تەمبەڵی و نەگەڕان بە دوای كاردا هه ژمار ده كات. هه روه ها ده ڵێت: «لە وڵاتانی رۆژئاوا تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی كاری سەرەكی دابینكردنی ژیانێكی گونجاوە بۆ هاوڵاتیان و دیاریكردنی بڕی بیمەی بێكاری لەسەر بنەمای ئاستی ئابووری وڵاتەكە و پێويستى بژيوى ڕۆژانه ى كه سى بێكاره، به ڵام لە هەرێمی كوردستان ئه وه ڕەچاو نەكراوە».
جۆڵا ڕايوايه «لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەیەكی تایبەتی دابونەریتەكان بە جۆرێكن كە دان بە تواناكانی ئافرەتاندا نەنرێت، هەرچەندە ئه گه ر تواناكانی له پیاویش زياتر بێ»، «كۆمەڵگەی ئێمە بە جۆرێك راهاتووە كە شوێنی ئافرەت تەنها چێشتخانەی ماڵەكەیەتی، هەمیشە هێز و دەسەڵات لە توانای جەستەیی مرۆڤەكاندا دەبینن و توانا ڕۆحی و هزريیەكە بە كەم سەیردەكەن، ئەم جۆرە پەروەردەیە هەتاكو ئێستاش لە كۆمەڵگەی ئێمەدا باوه، ئەگەر سەیری كۆمەڵگەی ڕۆژئاواش بكەین، ده بينين، لە سەردەمی كۆندا ئه وانيش بە هەمان قوناغدا تێپەڕیون، تەنانەت مووچەی ئافرەت و پياو له كارێكى يه كجۆردا جياوازى بووه و مووچه ى ئافره تان زۆر كەمتر بووە لە مووچەی پیاوان، بەڵام ئه و قۆناغه يان بڕيوه، ته نانه ت ئێستا له وڵاتێكى وه ك دانيمارك پياوان به خۆپيشاندان داواى يه كسانكردنى مافه كانيان له گه ڵ ئافره تان ده كه ن، هه روه ها له هه موو وڵاتانى پێشكه وتوو لە ئێستادا بەشێوەیەكی بەرچاو ئافرەت له پۆستی باڵاى سياسى و ئابوورى ده بينين، ئافره تان له و وڵاتانه دا ته نانه ت پۆستى سەرۆك وەزیران و پۆستی باڵاى حكوومييان پێدراوه، ئەمە خەونێكە كارێكی زۆری دەوێت تا لە كوردستان جێی خۆی بگرێت، لە كوردستانیش ئێستا رێژەی ئافرەت لە پۆستەكاندا بەرەو زیاد بوون چووە، بەڵام هێشتا بەراورد بە ڕێژەی ئافرەتی خاوەن بڕوانامە دادپەروەرانە نییە، هیوادارین حكومەتی هەرێم چاوێك بەم ڕێژانەدا بخشێنێتەوە و مافی تەواو بە ئافرەتان بدرێت تا ڕۆڵی خۆیان لە بنیادنانی وڵاتەكەمان هەبێت».
شیرین مەجید تەها، دەرچووی كۆلیژی بەڕێوەبردن و ئابوورييه له بەشی ژمیریارى، ئه و يه كێكه له و سه دان كچه ى كه دواى وه رگرتنى بڕوانامه دانه مه زراوه و تا ئێستا بێكاره، بۆيه به نيگه رانييه وه ده ڵێت: «بەداخەوە لەولاتی ئیمەدا هه موو شت بۆته واستە و واستەكاری، ئەگەر واستەت نەبێت بە مافی خۆت ناگەیتە هیچ جێگەیەك، كە دەچین داوای دامەزراندن دەكەین دەڵێن: (تەعینات راگیراوە) كەچی هاوڕێكەم كە بەیەك رۆژ تەخەروجمان كردووە، ئەو لەباشترین جێگە دامه زراوه، بۆيه داواكارم حكومەت ئاوڕێكی جددی لەو پرسە گرنگەی ئێمەی كچان بداتەوە، چونكە ئیمە ناتوانين وەكو كوڕانی هاوپۆلمان كاری ئازاد، یان كرێكاری بكەین.»
شەهێن ئیسماعیل، دەرچووی پەیمانگەی تەكنیكی هەولێره له بەشی گەشتیاری، وه ك خۆى باسيكرد زۆر هه وڵى دامه زرانى داوه، به ڵام تا ئێستا بێكاره، شه هێن ده ڵێت: «كاتێك قوتابی بووم هەموو هیوا و ئاواتم ئەوە بوو زوو خوێندن تەواو بكەم و بە مووچەكەم دایكە زەحمەتكێشەكەم كەمێك بحەسێنمەوە كە لەدوای مردنی باوكم بە نانكەری ئێمەی گەورە كرد تاوەكو خوێندنیشمان تەواو كرد، وەلێ ئەمڕۆ خۆزگە بەوە دەخوازم كە هەر قوتابییەكی قۆناغی سەرەتایی بووام، نەك دەرچووی پەیمانگە، چونكە ئەوكات ئاسایی بوو كە داوای خەرجی رۆژانەم لەدایكم دەكرد، بەڵام ئێستا كە تەمەنم 20 ساڵە شەرم دەكەم داوای پارە لە ماڵەوەمان بكەم، چونكە دوای تێپەڕبوونی دووساڵ بەسەر دەرچوونم لەپەیمانگە تائێستا دانەمەزراوم و نەریتی كۆمەڵگەش رێگەم نادات، لە تایبەتمەندی بەشەكەی خۆم لە رێستۆرانت و هۆتێلەكان كاربكەم».
شه هێن وه ك كچێك هاوكات ده ڵێت: «لێرەوە گلەیی خۆم ئاراستەی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان دەكەم، كە تاوەكو ئەمڕۆش نەیانتوانیوە كێشەی ئێمەی گەنج چارەسەر بكەن، ئەركی ئەوانە داوای دامەزراندنمان لەحكومەت بكەن».
له لاى خۆيه وه موحسین ئەرقیسی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان: سه باره ت به و كێشانه به مجۆره ڕاى خۆى ده ربڕى: «وەكو یەكێتی لاوان پاڵپشتییەكی زۆر لەبوونی داهاتی سەربەخۆی كچان دەكەین، بۆ ئه وه ى بەرنامەی تایبەت بە ئابووری و دەستخستنی سەرمایەیان هەبێت و خاوەن داهات و سەرمایەی خۆیان بن، هەربۆیە بۆ كۆنگرەی داهاتوو پانتاییەكی بەرفراوانمان بەكچان داوە، تاوەكو لەگەڵماندا بەشداربن، لەلای خۆشمانەوە هەوڵمانداوە لە ڕێگەی ناوەندەكانمانەوە و لەمیانەی چالاكییەكانماندا لەناو شار و دەرەوەی شار خولی جۆراوجۆریان بۆ بكەینەوە، لەوانە خولی دروومان و ئارایشگەری و چەندین خولی دیكە، خۆشبەختانە بەدەیان كچ لە خولەكانمان سوودمەند بوون، لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا ناكرێ كچان لەماڵەوە بێكار دابنیشن و چاوەڕێی دامەزراندن بكەن، بەڵكو ده كرێ تاوەكو هەلی دامەزراندن بەدەست دەهێنن كاری دیكە ئەنجامبدەن، بەداخەوە گەنجانی ئێمە فێری ئەوە بوون لەسەر كورسی دابنیشن و سەری مانگ چاوەڕێی مووچە بكەن، ئەوەش بۆ ئاییندەی خۆی و وڵاتەكەی زیانبەخشە، بۆچی خەڵكی بیانی بێت لە وڵاتەكەماندا كاربكات، لەكاتێكدا ئەوانیش هەموویان خاوەن بڕوانامەی بەرزن، هەرچەندە له سیستەمی خوێندن و دەرچوون و دامەزراندن لەهەرێمی كوردستاندا تێكەڵی و بێ سەروبەرییەكی فراوان هەیە و پێویستی بەدەستكاری كردن و پێداچوونەوە هەیە، به ڵام سەرەڕای ئەوانەش حكومەت ئەو توانایەی نییە ئەو رێژە زۆرە بە یەكجار دابمەزرێنێت».