پرۆفیسۆر كریستینه بیڵ بۆ گوڵان:ده‌بێت ئه‌و ئیراده‌یه لای سیاسه‌تمه‌دارانی پیاو دروست بێت كە پرۆسه‌ی سیاسیی بێ ئافره‌ت نيوه‌چڵه
March 19, 2014
کۆمەڵایەتی
گوڵان: كۆمەڵایەتی
• كاتێك باسی به‌شداریی ئافره‌ت له سیاسه‌ت ده‌كرێت، واته به‌شداربوونی ئه‌قڵی سیاسیی ئافره‌ت له دروستكردنی بڕیاری سیاسی‌دا، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌زه‌مینه سازكردن هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی لێهاتوویی ئافره‌ت بۆ ئه‌و بواره ئاماده‌بكرێت، ئایا تاچه‌ند گرنگه وه‌به‌رهێنان له‌توانای ئافره‌تاندا بكرێت؟
- سەرەتا پێویستە ئێمە ئیرادەی ئه‌وه‌مان تێدا دروست بێت به‌وه‌ی گرنگه ئه‌قڵی ئافره‌ت تێكه‌ڵی پرۆسه‌ی سیاسی بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئیراده‌ی ئەنجامدانی ئەو كارە دروست بێت، واتە بمانەوێت ئافرەت رۆڵی بەرچاوی هەبێت، ئەویش بە گرتنەبەری چەند ڕێوشوێنێك دەكرێت، وەك هاندانی پەروەردەكردنی ئافرەتان و هاندانی ئافرەتان بۆ ئەوەی خاوەنی دەنگی خۆیان بن و بواری ئەوەیان هەبێت بایەخ بەو مەسەلانە بدەن كە بەلایانەوە گرنگە. و هەندێ وڵات لەمە زیاتریش دەڕۆن و كۆتا دادەنێن بۆ ئافرەتان.
• ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئافره‌ت وه‌ك به‌شداری سیاسیی سه‌یر بكه‌ین هه‌ست ده‌كه‌ین، ئه‌م كێشه‌یه كێشه‌یه‌كی جیهانییه و له‌هه‌موو وڵاتان به‌شێوازی جیاواز ئافره‌تان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا زۆر كه‌مترن له پیاوه‌كان، هه‌روه‌ها چه‌ندین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئه‌نجامدراون، به‌ڵام به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونێكی زۆر نابینین، ئایا بۆچی ئه‌م كێشه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش به شێوه‌ی كیسه‌ڵی به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت؟
-لەڕاستیدا لە دوای –كۆنفرانسی- پەكینەوە كه له‌ساڵی 1995 گرێ‌دراو كۆمه‌ڵێك راسپارده‌ی گرنگی ده‌ركردو، له‌و كاته‌وه تائێستا هەندێ پەرەسەندن ڕوویانداوە لە جیهاندا كە ئێستا ڕێژەی ئافرەتان لە دەسەڵاتی یاساداناندا زیاتر و بەرزترە و پێم وایە نزیكەی لە سەدا 28 و تەنانەت لە هەندێ وڵات‌دا ڕێژەی بەشداری ئافرەتان- لە پەرلەماندا- لە سەدا 50 زیاترە، و لە دەستووری هەندێ وڵاتی ئەفریقیدا بە شێوەیەكی ڕۆتینی ئاماژە بەو جیاكاریە كراوە كە لە دژی ئافرەتان دەكرێت. هەروەها ئێستا ئافرەتان پۆستی باڵایان بەدەستەوە هەیە لە ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكاندا. بەڵام ئەو خاڵە بنەڕەتییەی ئێوەش ئاماژەتان پێدا ڕاستە كە هێشتا بەرەوپێشچوونەكە لەو ئاستەدا نییە كە ئومێدی بۆ دەخوازرا. كەواتە كێشە هەیە و دەبێت پرسیاری ئەوە بكرێت كە بۆچی ئەو بەرەوپێشچوونە بەدەست نەهێنراوە. لە ڕاستیدا چەندین هۆكاری جیاواز هەن لە وڵاتە جیاوازەكاندا. هەندێ جار هۆكارەكان كەلتورین، كە كەلتوری پیاوسالاری زاڵەو پێی وایە نابێت ئافرەت بەشداری لە سیاسەتدا بكات. و هەندێ جار پەیوەندی بەو بونیادەەوە هەیە كە بەهۆیەوە سیاسەتمەدارە باڵاكان هەڵدەبژێردرێن لەسەر ئاستی مەحەلی، بۆ نموونە لە بەریتانیا- كە من تێیدا دەژیم- چەند هەوڵێك دراوە بۆ گۆڕینی ئەوە و هەندێ لە پارتە سیاسییە مەحەلیەكان سەركەوتوو بوونە لە هەندێ لەو هەوڵانەدا. لەبەر ئەوە لە هەر دەوڵەتێكدا هۆكاری جیاواز بەدی دەكەیت ئەم هۆكارانەش پەیوەستن بە سیاق و بارودۆخی ئەو وڵاتەوە.
• زۆرێك لە شارەزایان باوەڕیان وایە كە زۆربەی ئافرەتە لێهاتووەكان لە دامەزراوە حكومییەكاندا دەردەكەون، لە بواری پەروەردەدا، لە سەرۆكایەتی زانكۆیەكی بە ناوبانگدا، بەڵام لە پۆستە سیاسییە باڵاكاندا دەرناكەون، پرسیارەكە ئەوەیە بۆچی ئافرەتان بەشداریەكی كەمتر دەكەن لە سیاسەتدا، ئایا سروشتی خۆیان ڕقیان لە سیاسەتە یاخود ئامادەنین بەشداری تێدا بكەن؟
- نەخێر من بەم شێوەیە بیر ناكەمەوە، من باوەڕم وایە بە زۆری بونیادەكە بە شێوەیەك نیە كە پێشوازی لە بەشداری ئافرەتان بكات. لەگەڵ ئەوەشدا ناكرێت بووترێت ئافرەتان نەیانتوانیوە بگەنە پۆستە باڵاكان، بۆ نموونە لە –ئەڵمانیادا- ئەنجێلا مێركل دەبینین- كە پۆستی ڕاوێژكاری ئەو وڵاتەی هەیە، هەروەها لە بەریتانیا مارگرێت تاتشەر هەبوو كە پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەدەستەوەبوو. لە زۆرێك لە وڵاتاندا-ئافرەتان- پۆستی سەركردایەتی باڵایان بەدەستەوەیە. لە هەندێ وڵاتی ئەفریقیادا دەبینین ئافرەتان پۆستی سەرۆكایەتی دەگرنەدەست. كەواتە مەسەلەكە ئەوە نییە بڵێین پیاوان یان ئافرەتان حەز بە سیاسەت دەكەن یان ڕقیان لێیەتی. بەڵكو كۆمەڵێك ئیعتیبارات هەیە، وەك ئەو كەلتورەی لە كۆمەڵگەكەدا هەیە، بۆ نموونە ڕەنگە زۆرێك لەو ئافرەتانەی چونەتە تەمەنەوە پێیان خۆش نەبێت هێندە بێنە نێو بواری گشتییەوە و ببینرێن. و لە زۆرێك لە وڵاتانیشدا چوونە نێو سیاسەت كارێكی زۆر مەترسیدارە-ئەگەرچی ئەم مەترسییە بە هەمان شێوە ڕووبەڕووی پیاوانیش دەبێتەوە، به تایبه‌تی له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك، ته‌حه‌دییه‌كان بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر و مێ وه‌ك یه‌ك ده‌بن.