قوتابيان داواكارن له حكومه‌تى نوێ سيسته‌مى خوێندن و په‌روه‌رده و راهێنان كاراتر بكات
February 20, 2014
کۆمەڵایەتی
گوڵان: كۆمەڵایەتی
قوتابخانه‌كانى كه‌رتی گشتی نه‌یانتوانیوه
پرۆگرامی په‌روه‌رده و خویندن هاوسه‌نگ بكەن
«كچه‌كه‌م له دايهنگهى حكوومى بوو، گه‌رچى وه‌ك پێويست نه‌بوو، به‌ڵام كێشه‌مان نه‌بوو، ئاگادارى بوون، كاتێك له باخچه‌ى منداڵانى تايبه‌ت ناونووسم كرد، پێش ئه‌وه‌ی كتێبه‌كانى پێبده‌ن، جانتام بۆ كڕيبوو، به‌ڵام كه كتـێبيان پێدا به هيچ شێوه‌يه‌ك له ناو جانتاكه‌ى جێى نه‌ده‌بووه‌وه، ناچار جانتاى گه‌وره‌ترمان بۆ كڕى، جا ئه‌وه حاڵى تايبه‌ته‌كان بێت، ئاخۆ حكوومييه‌كان چۆنه؟ منداڵ هه‌موو پشتى چه‌ماوه‌ته‌وه له ژێر بارى قورسى كتێبه‌كانى ناو جانتاكه‌ى». ئه‌وه قسه‌ى نه‌رمين عه‌لى بوو. ئه‌و ئافره‌تێكى فه‌رمانبه‌ره و وه‌ك خۆى باسيكرد دايكى سێ منداڵه. كه دوو كوڕى قوتابى قۆناغى سه‌ره‌تايين و كچهكهشى له باخچه‌ى منداڵانه. نه‌رمين ڕه‌خنه‌يه‌كى توند له جياكارييهكانى ناوه‌نده‌كانى خوێندنى كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت ده‌گرێت، به‌وه‌ى كه «قوتابخانه‌ى كه‌رتی گشتی به به‌راورد له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌يه‌كى كه‌رتی تایبه‌ت، زەوی و ئاسمانيان فه‌رقه، قوتابخانه‌كانى حكوومى جگه له‌وه‌ى ته‌نيا بۆ نمره و ده‌رچوون هانى قوتابى ده‌ده‌ن، به‌لام هاوسه‌نگی له‌نێوان په‌روه‌رده و خوێندن نییه، به‌و سارد و سه‌رمايه زۆر جار بێ كاره‌با ده‌بن و منداڵمان به‌تانى له‌گه‌ڵ خۆيان بۆ قوتابخانه ده‌به‌ن». هاوكات هيواداره حكومه‌تى نوێى كوردستان گرنگى زياتر به پرسى په‌روه‌رده و كێشه‌كانى قوتابيان بدات.
فیدراسیۆنی قوتابی و خوێندكاران
كه‌مته‌رخه‌مييان كردووه
سلێمان موحسین تاهیر ئەندامی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی قوتابیانی كوردستان و بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن، سه‌باره‌ت به رۆڵی فیدراسیۆنه‌كانی قوتابیان و خوێندكاران هێماى بۆ ئه‌وه كرد كه ئەوان وەك یەكێتی قوتابیانی كوردستان چەندین پڕۆژەيان بۆ برەودان بە تواناكانی قوتابیان و لاوان ئامادە كردووە، یەكێكیش لەو هەنگاوانەی كە هەمیشە یەكێتی قوتابیان كاری لەسەر كردووە، بەهێزكردنی تواناكانی ئاستی زانستی قوتابیان بووە، گوتيشى: «ئێمە بۆ بەهێزكردنی قوتابیان لەگشت بەشەكان و لەهەموو بواره‌كاندا چەندین پرسی گرنگمان ئەنجامداوە بۆ ئەو مەبەستەش كۆنتاكمان لەگەڵ زۆربەی وەزارەتە پەیوەندیدارەكان بە پرسی لاوانە دروستكردووە، بەتایبەت وەزارەتی پەروەردە كە زۆرترین كاری هاوبەشمان پێكەوە ئەنجام داوە بۆ پیشخستنی ئەو پرسە هەمیشە كۆنتاكتی باشمان لەگەڵ ئەو وەزارەتەدا هەبووە، هەمیشە كارمان بۆ ئەوە كردووە كە كێشەو گیروگرفتەكانی قوتابیان بەشێوەیەكی گشتی لە ڕێگەی ئه‌و وەزاتەوە چارەسەر بكەین» .
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سكرتاريه‌تى یەكێتی قوتابیانی كوردستان، فیدراسیۆنی قوتابيان و خوێندكاران به «كەمتەرخەم» له قه‌ڵه‌م ده‌دات و دەڵێت: «فیدراسیۆنی قوتابی و خوێندكارییەكان زۆرجار لەڕووی پڕۆگرام و هەندێك بابەتەوە وەك پێویست ڕۆڵی خۆيان نهبينيوهو كه‌مته‌رخه‌مييان كردووه، بەڵام هەمیشە یەكێتی قوتابیانی كوردستان هەوڵی داوە كە ئەو كەموكورتیيانه پڕبكاتەوە». زياتر گوتى «زۆر پێویستە وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕۆڵێكی بەرچاو لە بەرەوپێشبردنی تواناكانی قوتابیان ببینێت، بەڵام هەست بەوە ناكرێت، بەڵكو دەتوانم بڵێم وەزارتی خوێندنی باڵا بەرامبەر بە قوتابیان زۆر كەمتەرخەمە ئەمەش بە ڕوونی هەستی پێدەكرێت. ئێمه وەك یەكێتی قوتابیانی كوردستان بۆ چارەسەری كێشەی قوتابیان چه‌ند جار هەوڵمانداوە وەزیری خوێندنی باڵا ببینین، بەڵام بەداخەوە تاوەكو ئێستا نەمانبینیوە، ئیتر لەم حاڵەتەدا چۆن بتوانین كێشەی قوتابیان لە سنووری وەزارەتێكدا چاره‌سه‌ر بكه‌ين. هه‌روه‌ها ئێمە تێبینیمان لەسەر پرسی ناردنه دەرەوەی قوتابیان هه‌يه كە بە پڕوژەی تواناسازی ناوی دەركردووە، چونكە پرسەكە بەخێرايی ئەنجام دراو پلانەكەی توكمە نەبوو، هەر بۆیەش تاوەكو ئێستا قوتابیان بە دەستی ئەوە دەناڵێنن. زانكۆ ئەهلییەكان هەندێكیان تەنها بو بازرگانی كراونەتەوەو لەڕووی پێداویستی زانستییەوە ستاندارد نین، ئەمانە و چەندین گرفتی دى كێشه‌يان بۆ قوتابیان بەگشتی دروست كردووه. ئەگەر وەزارەتی خوێندنی باڵا دەرگاى كراوە نەبێت كە ئێمە ئەم گرفتانەى لەگەڵ باس بكەین، چۆن دهگەینە چارەسەرییەكی گونجاو، بۆيه هەر بەو شێوەیە بڕوات، ئێمە ناچارین پەنا بۆ هەندیك ڕێگه‌ی ديكه ببەین».
هەر لەسەرەتاوە پڕۆگرامی تواناسازی
بە ئیفلیجی و جياكارى دەستی پێكرد
پسپۆڕی كارگێڕی هێرش محەممەد، ئه‌وه ڕه‌تده‌كاته‌وه كه ده‌گوترێ لەم هەرێمەدا لاوان لەڕووی كارگێڕییەوە پشتگوێ خراون، بۆ سه‌لماندنى بۆچوونهكهشى گوتى: «بەشێكی زۆر لە لاوان لە پۆست و پایە ئیدارییەكانی ئەم هەرێمەدا پۆست و پلەی كارگێڕی گرنگیان هەیە، بەڵام ئەمەش نیشانەی ئەوە نیيە كە لاوی كورد بە هەموو ئاواتەكانی گەیشتووە».
هێرش محەممەد سه‌باره‌ت به پرسى په‌روه‌رده و گرفته‌كانى قوتابيان، ڕايوايه سيسته‌مى په‌روه‌رده له بناغه‌وه تا خوێندنى باڵا ئامانجه‌كانى بۆ گه‌شه‌ى زانست و په‌روه‌رده‌ى زانا نه‌پێكاوه، ته‌نانه‌ت بۆ وشیاركردنەوەی قوتابى و لاوانيش ئه‌وه‌نده كاريان نه‌كردووه كە بتوانن لەگەڵ پرسە كۆمەڵایەتیيەكان مامەڵەى دروست بكەن، بۆيه بەشێكی زۆر لە گەنجان تووشی حاڵەتێك بوون كە هەموو شتێك ڕەتدەكەنەوە، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە گەنجان هەمیشە گلەییان لەحكومەت هەیە».
ئەو پسپۆڕە كارگێڕییە ڕەخنەی لە پڕۆگرامی تواناسازی هەيه و ده‌ڵێت: «بێگومان پڕۆگرامی تواناسازی لەهەموو ڕووەكانەوە پڕبوو لە هەڵە، هەر لەسەرەتاوە پرۆگرامی تواناسازی بەئیفلیجی دەستی پێكرد، جیاوازی لەنێوان قوتابیاندا دروستكرد، گەنجێك به واسته‌كارى دەچووە زانكۆكانی ئەمریكا و بەریتانیا دەیخوێند، لەبەرامبەردا گەنجى بێ واستە ده‌چێت لە بازاڕ شت ده‌فرۆشێت، هیوادارم كابینەی هەشتەم بەهیچ شێوەیەك ئه‌و هه‌ڵانه دووبارە نەكاتەوە».
گرنگه وه‌زاره‌ته‌كانى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا
دهرگهيان بۆ وه‌رگرتنى هه‌موو ره‌خنه و پێشنيارێك كراوه بێت
توێژەری كۆمەڵایەتی هاوكار ڕەحمان، هه‌مان ڕاى هه‌يه و باسى ئه‌وه ده‌كات كه زۆربەی گەنجان گلەييان لەنەبوونی سیستەمێكی گونجاو بۆ بەرەوپێشبردنی تواناكانیان هه‌يه، گوتيشى: «ساڵانە وەزارەتی خوێندی باڵا به ملیار دۆلار بەناوی تواناسازی لاوان خەرجدەكات، به‌ڵام ئەوە چ ئەنجامێكی بووه؟ یان وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی كە ساڵانە بودجەیەكی زەبەلاحی هەیە و بەناوی سەدان پڕۆژەی گەنجانەوە خەرجی دەكات، كه‌چى هیچ ئه‌نجامێكى دیار نیيە».
هاوكار ڕەحمان جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه «پێويسته حكومه‌ت و ڕێكخراوه‌كانى مه‌ده‌نى زياتر خولی شیاندن و راهێنان بۆ گەنجان بكه‌نه‌وه، بۆ ئەوەی بتوانن زياتر خزمه‌تى خۆيان و گه‌شه‌ى زانستى له كۆمهڵگهكەيان بكه‌ن».
له كۆتاييدا ئەو توێژەرە هیوای خواست، كابینەی نوێى حكومه‌ت هەڵسەنگاندێكى ته‌واو بۆ وەزارەتەكان بكات، بۆ ئەوەی بزانرێت كە چ وەزارەتێك توانیویه‌تی كاری خۆی بە جددی بكات، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ته‌كانى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا پێويسته به كه‌سانى زانا و پسپۆر و دڵسۆز و خاوه‌ن پڕۆژه‌ى په‌روه‌رده‌يى بسپێرن كه ده‌رگه‌ى بۆ وه‌رگرتنى هه‌موو ره‌خنه و پێشنيارێك كراوه بێت.