نیوه‌ی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی مێینه‌یه و كه‌مترین وه‌به‌رهێنانیشی تێدا ناكرێت
February 13, 2014
کۆمەڵایەتی
خانمانی لێهاتوومان نابێت
زۆرجار چالاكوانی مه‌ده‌نی باسی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ڕه‌گه‌زی مێینه و جۆری په‌روه‌رده‌ی ته‌ندروستی كچانیان كردووه، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌یان به‌رجه‌سته كردووه كه كچان له كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ریتیدا به منداڵیی نوقمی یاسای خێزانی ده‌كرێن و، ده‌یان به‌ربه‌ست له به‌رده‌م گه‌شه‌كردنی فكری و كارامه‌یی و تواناكانیاندا دروست ده‌كرێ، له‌نه‌وجه‌وانیش یاسای تایبه‌ت به‌خۆیان نییه كه داكۆكی له مافه‌كانیان بكات، حكومه‌تیش بایه‌خی ته‌واوی به‌و بواره نه‌داوه. په‌رله‌مانتارێكیش به پێویستی ده‌زانێت ڕێكخراوەكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مەدەنی و مافی ئافره‌تان داواكارییەكانی كچان لە شێوەی پڕۆژه‌یاسا، یان هەر وەك داواكاری پێشكەش بە لیژنەكانی مافی مرۆڤ و ژنان و لیژنەی ڕێكخراوەكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مەدەنی لە پەرلەمانی كوردستان بكه‌ن، بۆ ئەوەی یاسایەكی تایبەت بە كچان دابنرێ، یاخود بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییانە سەبارەت به مافەكانی كچان هەندێ یاسا هەمواربكرێ.
گوڵان: كۆمەڵایەتی
ڕێكخراوەكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مەدەنی ده‌بێت
پڕۆژه‌یاسا پێشكه‌ش به په‌رله‌مان بكه‌ن
«كاتێك كار دەكرێت بۆ ئافرەت، مه‌به‌ست ڕه‌گه‌زی مێیه و باسی كچ، یان ژن‌بوون ناكرێ، هه‌روه‌ها كاتی یاسایەك بۆ لاوان دادەنریت، بۆ تەمەنی 16تا 36 ساڵانه‌و هه‌ر دوو ڕه‌گه‌ز ده‌گرێته‌وه، بۆ نموونه بۆ دامەزراندنیش بە هەمان شێوە هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز ده‌گرێته‌وه، بەڵام دەبێ كچان خۆیان ڕۆشبیریی یاساییان هەبێ و مافاكانی خۆیان لەیاساكاندا بناسن، تا بتوانن هەوڵی بۆ بدەن و مافەكانیان دەست بخەن».
ئه‌وه ده‌ستپێكی قسه‌كانی ناسك تۆفیق ئەندامی لیژنەی داكۆكی لەمافی ئافرەتان له خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان بوو. ناسك به پێویستی ده‌زانێت «ڕێكخراوەكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مەدەنی و مافی ئافره‌تان داواكارییەكانی كچان لە شێوەی پڕۆژه‌یاسا، یان هەر وەك داواكاری پێشكەش بە لیژنەكانی مافی مرۆڤ و ژنان و لیژنەی ڕێكخراوەكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مەدەنی لە پەرلەمانی كوردستان بكه‌ن، بۆ ئەوەی یاسایەكی تایبەت بە كچان دابنرێ، یاخود بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییانە سەبارەت به مافەكانی كچان هەندێ یاسا هەمواربكرێ. گوتیشی «كچان دایكانی داهاتووی وڵاتن و ده‌توانن له پرۆسه‌ی سیاسیش‌دا ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌بێت، بۆیه نابێت په‌رله‌مان و حكومه‌ت په‌راوێزیان بخه‌ن».
په‌راوێزخستنی كچان
پێشێلكردنی به‌ئاشكرای مافەكانی مرۆڤه
عارف روشدی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سه‌باره‌ت به هه‌مان پرس بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: «هه‌رچه‌نده لەڕووی ڕەگەزەوە ژن و كچ یەك ڕەگەزن، بەڵام زور جار باس و خواسێك دێتەئاراوە لە ژێر ناونیشانی كێشە، یان مافی كچان، ئەو باسەش بۆ چەند هۆیەك دەگەڕیتەوە، له‌وانه: بەشێك لە كچان پێش قۆناغی هاوسەرگیری لە بواری بەشداربوون لە كاری سیاسی، ئیداری و ئابووریدا ئارەزووی بەدیارخستنی تواناكانیان هەیە، تەنانەت بۆ گەیشتن بە پلەیەكی رابەرایەتیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن. ئه‌وه‌ش واده‌كات زۆرجار لە پرۆسەی هاوسەرگیری دواده‌كه‌ون و لەوانەیە بگەنە تەمەنێك كه هەلی پێكهینانی خێزانیان لەدەست بچێت. هه‌روه‌ها بەشێكی دیكەی كچان له‌ڕێگه‌ی خوێندنەوە مەیلی خۆپێگەیاندنیان هەیە و دەیانەوێ لە ڕووی كۆمەڵایەتییەوە لە پێگەیەكی بەهێزدا بن .خاڵێكی دی ئه‌وه‌یه هەندێك لە كچان بە هۆی لەدەستدانی دایك و باوكیانەوە ناچار دەبن مل بدەنه بەر مانەوەیان لە ناو خێزانەكانیاندا لە پێناوی بەخێوكردنی خوشك و براكانیان، ئەمەش لەخۆبوردووییه‌كی گەورەیە. ئەمەو چەندین نموونەی تریش هەیە بو ئەم بابەتە، كە ئەو باس و خواستە وەكو گرفتێك سەرهەڵدەدات».
عارف روشدی له درێژه‌ی ئاخافتنه‌كه‌یدا له وه‌ڵامی ئەو پرسیارەدا كه ئایا ئەو حاڵەتانە نابێ وەكوو كێشەیەكی كۆمه‌ڵگه حیسابی بۆ بكرێ؟ گوتی: «لەڕاستیدا كێشەیە و پێویست دەكات لە ئاستیدا هەڵوەستەیەك بكرێت و بیر لە دۆزینەوەی چارەسەرێكی گونجاو بكرێتەوە تا‌كو كچانیش وه‌ك توێژێكی هەستیاری كۆمه‌ڵگه لە چالاكی و مافە كۆمه‌ڵایه‌تی و یاساییەكانیان بێ بەش نەكرێن، بۆیه پێویسته هەوڵبدرێت لە په‌رلەمانی كوردستان بە یاسایەك مافەكانیان دابین بكرێت و ڕێگه‌خۆشكەر بێت لە بەردەمیاندا لە پێناوی وەگەڕخستنەوەی تواناكانیان لەو بوارانەدا كە ئارەزووی دەكەن و دەتوانن بوونی خۆیانی تێدا بنوێنن. بێگومان گه‌ر كچان بە هۆكاری كچ بوون، په‌راوێز بخرێن، ئه‌وه به‌ئاشكرا مافەكانی مرۆڤ پێشێل كراوه».
بۆ په‌ره‌پێدانی توانای خانمانی داهاتوو
زۆر كه‌م وه‌به‌رهینان له كچاندا كراوه
ڕۆژنامەنووس و كۆمەڵناس فەریق هیرانی، په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و بواره‌دا به كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانێت و ده‌ڵێت: «په‌رله‌مان و حكومەت تەنیا بە ڕواڵەت كاریان بۆ پرسی مێینە كردووە، بۆیه تا‌كو ئێستا لە بارەی مافی كچان هیچ یاسایەك لە پەرلەمان بوونی نییە، ئه‌وه‌ش وایكردووه به‌تایبه‌تی بەرژەوەندیی كچان و توانا و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان پشتگوێ خراوه، پێویستە لە پەرلەمان یاسایەك پەسەند بكرێت به‌وه‌ی زیاتر بایه‌خ به په‌روه‌رده كردنی كچ و تایبه‌تمه‌ندی خویندنی كچان بدرێت و ئەوكات حكومەت بە یاسا كاری خۆی بكات و لە كابینەی هەشتیش ئه‌وه په‌یڕه‌و بكرێت، ئەوە ڕێگه‌یە بۆ هێنانەكایەی بەرژەوەندییەكانی ئافره‌تان به‌گشتی و كچان به‌تایبه‌تی، هەروەها پێویسته هەوڵبدرێت چەند وەزارەتێك بە ئافرەت بدرێت و، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و دیوانی وەزارەتەكانیش 25%ی بۆ خانمان ته‌رخان بكرێت، ئه‌وانه هەلی كاری زیاتر بۆ كچان لە بوارەكانی ئابووری و كۆمەیەتی و هتد ده‌ڕخسێنێت».
به بڕوای ئه‌و كۆمه‌ڵناسه بوونی یاسای تایبەت زەروورەتێكی زۆر گرنگە و لە دامەزراندنی كۆمەڵگەیەكی كراوە بەڕووی رەگەزی مێینەدا، ڕۆڵی كاریگه‌ری ده‌بێت، گوتیشی: «لەبەر نەبوونی یاسایەكی تایبەت بە خواست و مافەكانیان، تا‌كو ئێستا قوربانیدەری ئەم كۆمەڵگەیە مێینەن، بۆیە بەلای منه‌وه دەبوایە كابینەكانی ڕابردوو كاریان بۆ ئەم بابەتە هەستیارە بكردابایە، هیوادارم كچان له په‌رله‌مان بایه‌خی زیاتریان پێبدرێت و لە كابینەی داهاتووی حكومه‌تیش ڕۆلی خۆیان هەبێت».
تا‌كو گرنگی بە كچان نه‌ده‌ین
ناتوانین خانمی پێشەنگ دروست بكەین
ڕۆژنامەنووس كارزان ساڵح ڕایوایه خێزان، هاوڕێ، قوتابخانە، ئایین، ڕاگەیاندن، كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و په‌رله‌مان و حكومه‌ت له پەروەدەی منداڵ بەرپرسیارن و هه‌موویان ڕۆڵی تایبه‌ت به خۆیان دەبینن. گوتیشی: «تاوه‌كو بە پلەی یەكەم گرنگی بە كچان نه‌ده‌ین، ناتوانین تاكی پێشەنگ و خانمی پێشه‌نگ دروست بكەین، هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردووه كۆمەڵگەی كوردی نەیتوانیوە خۆی له نه‌ریتی باوكسالاری ڕزگار بكات، تائێستاش بوار نادرێ كچان تەنانەت خوێندنیش ته‌واو بكەن، ئه‌وه ئەقڵییەتێكی كۆنی چەقبەستووه، كه پێویسته به یاسا به‌رەنگاری ببینه‌وه«.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه «سیاسەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم تا ئێستا نەیتوانیوە لەڕێگەی ناوەندە پەروەردەییەكانەوە سیستمێكی پەروەدەی تەندروست ئامادە بكات، هه‌وڵی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری خێزانەكانیش به‌رامبەر بە كچان نه‌دراوه، بۆیه كۆمه‌ڵگه ئه‌و بۆچوونه هه‌ڵه‌ی له‌لا دروست بووه كه پێیانوایە كچان ناتوانن لە ڕووی مەعریفی و ئیدارییەوە بگەنە ئاستی كوڕان. هه‌روه‌ها ئۆباڵی گه‌و‌ره‌ی ئه‌و گرفته ده‌كەوێتە ئەستۆی راگەیاندنی كوردی كه بەشێوەیەكی گشتی له‌و بواره‌دا كه‌مته‌رخه‌م بوون، تاوەكو ئێستاش كەناڵێكی تایبەتمەند و پڕۆفیشناڵی پەرەوەردەییمان نییە، ئەوەش مەترسییەكی گەورەیە. بۆیه تێڕوانینی كۆمەڵگە بۆ كچ زۆر خراپه و هەندێك جومگەی ئەم كۆمەڵگەیە بە چاوی نێچیر سەیری كچان دەكەن، بە تایبەتی كاتێك روو له ناوەندەكانی كا ده‌كه‌ن». كارزان له كۆتایی قسه‌كانیدا ڕه‌خنه‌ی له «كەمتەرخەمی و گوێنەدانی خودی كچان» گرت و گوتی: «كەمتەرخەمی به‌رامبه‌ر ئاستی رۆشنبیری و ماف و ئیمتیازاتی خودی كچیش گرفتێكی گه‌وره‌یه، بۆیه ده‌بێت به بوێری بۆ بەرەوپێش چوونی خودی خۆی و ئەو ئامانجەی كە هەوڵی بۆ دەدات، كار بكات، بەبێ گوێدانە تێڕوانینە سەقەتەكانی كۆمەڵگە، ئەوەی بەو شێوەیە كاری كردووە، سەركەوتوو بووه، لە كۆن و لە ئێستاشدا نموونەیان هەیە كه رێچكەشكێن بوون و بوون بە پێشەنگی ئافرەتانی دیكه‌و جێگەی شانازی خۆیان و خێزان و كۆمەڵگەكەیانن».