منداڵانی سه‌رشه‌قام داوای ئاوڕلێدانه‌وه‌ی حكومـه‌تی نوێ ده‌كه‌ن
January 30, 2014
کۆمەڵایەتی
گوڵان: كۆمەڵایەتی
منداڵان جیهانێكی هه‌ستیار و تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه‌و جۆری په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندنیشیان ئه‌ركی باوان و حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان قورس‌تر ده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌یه‌كی زۆر له منداڵان له سه‌رله‌به‌ری ئه‌م گڵتۆپه خاكییه‌ی گه‌ردووندا، له‌و جیهانه تایبه‌تییه‌ی خۆیان دابڕێندراون، یان خراونه‌ته به‌ر كاری قورس و تاقه‌تپڕووكێن، یان سه‌رگه‌ردانی شه‌قامه‌كان كراون، ئه‌وان زۆربه‌یان له خێزانی خۆیان نائۆمیدن و تامه‌زرۆی ئاوڕلێدانه‌وه‌ی حكومه‌تن.
ئه‌م ئێواره‌یه سه‌رما زیاتر له ڕۆژانی ڕابردوو پێستی مرۆ ئازار ده‌دات، شه‌وێكی سارد و سڕ به‌ڕێوه‌یه‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ترافیكلایته‌كان چه‌ندین منداڵی سه‌رگه‌ردان (كچ و كوڕ) ده‌ستسڕی كاغه‌زی (كلێنێكس) و بنێشت ده‌فرۆشن، به‌پێچه‌وانه‌ی شۆفیره‌كان كه به گڵۆپی سوور ته‌نگه‌تاو ده‌بن، ئه‌وان به تیشكی گلۆپه‌كان ده‌گه‌شێنه‌وه و دێنه سه‌ر شه‌قام و به پاڕانه‌وه داوای كڕین ده‌كه‌ن.
هاجه‌ری ته‌مه‌ن ١١ ساڵ یه‌كێكه له‌و سه‌دان مێردمنداڵانه‌ی كه له سه‌رشه‌قام كاسبی ده‌كه‌ن. ئه‌و به خه‌مبارییه‌كی تێكه‌ڵ به شه‌رمه‌وه ده‌ڵێت: خۆم و براكه‌م هه‌موو ڕۆژێك له ترافیكلایته‌كان بنێشت و كلینێكس ده‌فرۆشین.
وه‌ك خۆی باسیكرد ڕۆژانه به هه‌ردووكیان (بیست تا سی هه‌زار دینار)یان ده‌ستده‌كه‌وێ، له‌و بڕه پاره‌یه‌ش هیچی بۆ خۆیان نییه و ده‌یده‌ن به دایكیان. هاجه‌ر له باره‌ی ژیانی خۆیان زیاتر دوا و گوتی: ئێمه باوكمان نه‌ماوه، هیچ مووچه‌شمان نییه، خزمه‌كانیش كه‌سیان پاره‌مان ناده‌نێ، دایكم كاری ماڵان ده‌كات، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه نه‌خۆشه، بۆیه من و براكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بده‌ین، هه‌موو ڕۆژێك دێین بۆ ئێره.
ئه‌و كیژه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه زۆر له پۆلیس ده‌ترسێت و ده‌ڵێت: زۆر جار پۆلیس ده‌مانگرن، واده‌زانن ئێمه سواڵكه‌رین، خۆ ئێمه سواڵكه‌ر نین، كه‌چی لێمان تووڕه ده‌بن و ده‌رمان ده‌كه‌ن، لێیان ده‌ترسم، خۆشم ناوێن، هه‌ر بیانبینین هه‌ڵدێین له‌گه‌ڵ براكه‌م.
عوسمان فازع منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٣ ساڵی بەڕەگەز عەرەبە و وه‌ك خۆی باسیكرد پێشتر ماڵیان لە قەزای تەلەعفەر بووە، باوكی كۆچی دوایی كردووەو خێزانه‌كه‌یان چوار كەسن و لەگەڵ دایكیان لە خانوویەكی كرێدا لە گەڕەكی نەورۆزی هه‌ولێر دەژین، ته‌نیا داهاتیشیان ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یه‌كه ئه‌و ڕۆژانه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌ستی ده‌كه‌وێت.
عوسمان به خه‌مبارییه‌كی زۆره‌وه ده‌ڵێت: بە درێژایی ڕۆژ كار دەكەم، چونكە باری داراییمان زۆر خراپە و كرێچین، منیش به ته‌نها كاسبی بۆ چوار كه‌س ده‌كه‌م، هەتا ئێستا ئەو هەموو جێگەیەی منداڵان لەشاری هەولێر هەیە، من نەمتوانیوە بچم، ئه‌وه‌شی چوومه لەوێ شتم فرۆشتووەو ته‌نیا سه‌یری یاریی منداڵانم كردووه.
ئەو منداڵە له كۆتایی قسه‌كانیدا گوتی: داواكارم حكومەت هاوكاریمان بكات، چونكه به‌ڕاستی هیچ منداڵێك ناتوانێ خێزانه‌كه‌ی به‌خێو بكات. بۆیه پێویسته حكومه‌تی داهاتوو زیاتر گرنگی به ئێمه بدات و له‌و نه‌هامه‌تییه رزگارمان بكات.
عەمار ساڵح تەمەنی ١٥ ساڵەو باسی ئه‌وه ده‌كات كه خێزانه‌كه‌ی بەهۆی شەڕی ناوخۆی سوریاوە ئاوارەی شارەكانی هەرێمی كوردستان بووه. عەمار بەنێو چاوانی پڕ لە عارەقەوە سەرقاڵی پاڵنانی عارەبانەكه‌ی بوو، ئه‌و لە ژیانی سیاسی هیچ نازانێت، ئەوەندە نەبێت كە دەزانێت بەهۆی شەڕی ناوخۆی وڵاتەكەیەوە ئاوارەی هەرێمی كوردستان بووە. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له زێدی خۆی قوتابی پۆلی پێنجەمی سەرەتایی بووە، به‌ڵام بەهۆی نەبو‌ونی و هەژاری ئێستا دەستی داوەتە كاركردن. هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه گوتی: دوای ئاواره‌بوونمان ئێستا له خانووی كرێداین و باوكم بە تەنها ناتوانێت بژێوی ماڵەوەمان دابین بكات، بۆیه من ناچارم یارمه‌تی بده‌م .ئه‌گه‌ر وا نه‌بووایه زۆرم حه‌ز ده‌كرد له قوتابخانه بم و زیاتر بخوێنم بۆ ئه‌وه‌ی ببمه خاوه‌ن بڕوانامە و باشتر ژیانی خۆم دابین بكه‌م.
ئالان سەعید توێژەری كۆمەڵایەتییه‌و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه كاركردنی منداڵ لە كوردستان جیاوازە، چونكە منداڵانی سه‌رشه‌قام له هه‌رێمی بەشێكی زۆریان ئاوارەی سووری، یان ئاوارەی شارەكانی بەغدا و ناوەڕاستی عێراقن، ئەوان زۆربه‌یان كێشەی ئابوورییان هەیە، بۆیه به‌ناچاری خراوه‌نه‌ته‌به‌ر كار، بەڵام ئەو منداڵانەی كە خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن و كار ده‌كه‌ن، گرفتەكانیان زیاتر بۆ نەبو‌ونی وشیاریی كۆمەڵایەتی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئالان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه بەپێی ئەو ڕووپێوانەی لەچەند ساڵی رابردوو ئەنجامدراون، زۆرترین رێژەی ئەو مندڵانەی كاریان كردووە لەڕووی ئابووورییەوە كێشەیان نەبووە، بەڵكوو هۆی كاركردنیان بۆ نەبو‌ونی هۆشیاری خێزانی بووه. گوتیشی: هۆكارەكانی كاركردنی منداڵان لە كوردستان زۆرە، یەكێك لە هۆكارە زۆر سەرەكییەكان بۆ چاولێكەری خێزانەكان دەگەڕێتەوە كە لە زۆربەی گەڕەكە میللییەكاندا بۆتە مۆدێل و وەك لاساییكردنەوەی منداڵانی دراوسێكانیان منداڵەكەیان هان ده‌ده‌ن بچێت كاربكات، یان زۆرجار دەبینین باوكێك باری ئابووری زۆر باشەو داهاتێكی باشی هەیە، كەچی منداڵەكەی دەنێرێت كاربكات، بیانووەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە مرۆڤی كاسب داهاتی لە كەسی فەرمانبەر زیاترە، بۆیه منداڵەكەی پێویستە فێری پیشە بێت.
هەر لەمیانەی ڕاپۆتەكەماندا سه‌ردانی سەنتەری (لانە)ی تایبەت بە منداڵانمان كرد. به‌شێكی زۆری منداڵانی بەشداربوو له خوله‌كانی ئه‌و سه‌نته‌ره‌دا پێشتر له سه‌ر شه‌قام و كارگه‌كان كاریان كردووه و ئێستا بەهۆی هۆشیاربوونەوەیان وازیان لە كاركردن هێناوە. یەكێك لەو منداڵانه خۆی به ناوی ئاری ناساند و گوتی: ساڵانی رابردوو بەهۆی نەبو‌ونی جێگەی كات بەسەربردن له‌سه‌ر شه‌قام كارم ده‌كرد، بەڵام ئێستا دوای ئەوەی لەخولەكانی سەنتەری لانە بەشداربووم، فێری كۆمپیوتەر و مۆسیقا و كاری دەستی بووم، من لەم خولانە سوودێكی زۆرم بینی، پێشتر نەمزانیبوو، هه‌روه‌ها فێری هەندێك كاربووین كە لە داهاتوودا دەتوانین بیكەین .
ئاری داوا لەحكومەتی هەرێمی كوردستان ده‌كات كاری زیاتر بۆ منداڵان بكات و دەڵێت: هیوادارم حكومه‌ت سه‌نته‌ره‌كانی راهێنان و خولی فێركردن بۆ منداڵان بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له كاری ناچری و سه‌رشه‌قام رزگاریان بێت.
لەماوەی ڕابردوودا سەنتەری (لانە)ی تایبەت بە منداڵان بە هاوكاریی ڕێكخراوی ڕوانگە خولێكی تایبەتیان بۆ منداڵانی سەرشەقام كرده‌وە، زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ش جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه سوودێكی زۆر باشیان لەو خولانە وەرگرتووه. هێرش عومەر یەكێك بووە لە بەشداربووەكانی ئەو خولە ئەوەی دووپاتی كردەوە كە ئەو منداڵێكی ئیشكەری سەرشەقام بووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە خولەكانی بنكەی (لانە) به‌شداری كردووه، فێری كاری دەستی بووەو پێویستی بەوە نییە لەسەر شەقام كار بكات. ئەو منداڵە گوتی: داوا لەهەموو منداڵان دەكەم كە بەشداری لە خولەكانی بنكەی فێركاریی منداڵان بكەن بۆ ئەوەی فێری كاری جوان بن و ئیتر بۆ كاركردن ڕوو له شه‌قامه‌كان نه‌كه‌ن.
له‌لای خۆیه‌وه د. ڕۆزە عەبدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی چاودێریی كۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی هەولێر، ئاماژەی بۆ ئه‌وه كرد له ئێستادا چوار سەنتەری منداڵانیان هەیە كە كار بۆ چارەسەری گرفتەكانی منداڵان دەكەن. گوتیشی: بەشێكی گرنگی ئەركی ئەم سەنتەرانە كاركردنە لەسەر منداڵانی ئیشكەر و چەندین خولیان بۆ منداڵانی سەرشەقام كردۆتەوه، چەندین منداڵیش بەهۆی ئەم سەنتەرانەوە ڕەوانەی قوتابخانە كراونه‌تەوە.
د. ڕۆزە ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه كه بەرنامەیان هەیە ئەو سەنتەرانە فراوان بكەن و لە زۆربەی گەڕەك و شوێنەكان سەنتەری لەو جۆرە بكەنەوە بۆ ئەوەی سەرجەم منداڵانی ئیشكەر لێی سوودمەند بن.گوتیشی: ئێمە بەهاوكاریی ڕێكخراوە ناحكوومییەكان بەرنامەی بەرفراوانمان بۆ گەیاندنی پڕۆژەكانمان بە شار و شارۆچكە و گوندەكان داڕشتووەو بەنیازین ئەو خولانە لەگشت ناوچەكان بكەینەوە. هه‌روه‌ها پێویسته خستنه به‌ركاری منداڵ و دیارده‌ی منداڵی سه‌رشه‌قام ببێته خه‌می هه‌موو لایه‌ك و حكومه‌ت و هاووڵاتی پێكه‌وه هه‌وڵبده‌ن داهاتووی گه‌شتر بۆ هه‌موو منداڵێك دروست بكه‌ن.