له هه ولێر چواره مین فیستیڤاڵی سینه مایی نه هێشتنی توندوتیژی دژ به ئافره تان ساز ده كرێت
November 28, 2013
کۆمەڵایەتی
ژماره یه ك ئافره تی چالاكی بواری سینه ما له فیستیڤاڵه كه خه ڵات ده كرێن
ساڵانه به ڕێوه به رایه تیی نوێی سینه مای هه ولێر هاوكات له گه ڵ هه ڵمه تی نه هێشتنی توندوتیژیی خێزانی فیستیڤاڵێكی تایبه ت به م بۆنه یه ساز ده كات به به شداری سینه ماكارانی كوردی هه ر چوار پارچه كانی كوردستان و زۆر جاریش سینه ماكارانی غه یره كوردیش به شدار ده بن، ئه م ساڵێش بڕیار وایه سبه ی چواره مین فیستیڤاڵی سینه مایی كورته فیلمی نه هێشتنی توندوتیژی دژ به ئافره تان له ژێر دروشمی (نا بۆ توند و تیژی) ساز بكات، پێویسته ئاماژه به وه بكه ین به ر له سێ مانگ پۆستی به ڕێوه به ری سینه مای هه ولێر بێ به ڕێوه به ر بوو و ماوه یه ك به م شێوه یه مایه وه تا دواتر وبه ر له سێ مانگ شاخه وان مسته فا وه ك به ڕێوه به ری سینه مای هه ولێر دانرا، بۆ زیاتر تیشك خستنه سەر چواره م فیستیڤاڵی نه هێشتنی توندوتیژی ، گوڵان شاخه وان مسته فای به ڕێوه به ری سینه مای هه ولێری رووبەڕووی چه ند پرسیارێك كرده وه، ئه ویش به م شێوه یه وه ڵامی داینه وه.
* بڕیار وایه سبه‌ی چواره‌مین فیستیڤاڵی سینه‌مایی نا بۆ توندوتیژی له رێگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئێوه‌وه ساز بكرێت، ئایا ئه‌م خوله هیچ جیاوازییه‌كی هه‌یه له‌گه‌ڵ خوله‌كانی دیكه؟
-دوای خۆ ئاماده‌كردنێكی زۆر ئه‌مڕۆ چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی (نا بۆ توندوتیژی دژی ئافره‌تان) ساز ده‌كرێ، ئه‌م فیستیڤاڵه بووه‌ته نه‌ریتێكی ساڵانه، ئه‌گه‌ر باس له جیاوازی بكه‌ین بێگومان هه‌ر ساڵ و خولێك تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی هه‌یه، ئێمه باس له رابردوو ناكه‌ین، چونكه رۆیشت و ناگه‌ڕێته‌وه، ئه‌م ساڵ ئێمه خۆمان به‌شێوه‌یه‌كی باش ئاماده كردووه، ژماره‌یه‌ك فیلممان وه‌رگرتووه كه هه‌موویان تایبه‌تمه‌ندییان هه‌یه و گوزارشته له ناوه‌ڕۆكی فیستیڤاڵه‌كه كه تایبه‌ته به نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ئافره‌تان، جیاوازیمان له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو ئه‌وه‌یه كه پێشان فیلم درووست ده‌كرا بۆ ئه‌م فیستیڤاڵه، به‌ڵام ئه‌م ساڵ ئێمه فیلممان وه‌رگرتووه، چونكه یه‌كێك له‌لایه‌نه گرنگه‌كانی هه‌ر فیستیڤاڵێك ئه‌وه‌یه تۆ فیلم وه‌ربگری و نیشانی بده‌ی نه‌ك خۆت فیلم درووست بكه‌ی و نیشانی بده‌ی و ئێمه به‌و میكانیزمه كاری خۆمان كردووه و له هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی و رانیه و كۆیه و كفری و هه‌موو ئه‌و شاروشارۆچكانه‌ی كوردستان كه هونه‌رمه‌ندی سینه‌مایان هه‌یه و له‌و بواره كار ده‌كه‌ن فیلممان وه‌رگرتووه به بێ بوونی هیچ جیاوازییه‌ك، نزیكه‌ی 60-70 فیلممان بۆ هات و توانیمان 18 فیلم هه‌ڵبژێرین و بیانخه‌ینه چوارچێوه‌ی پێشبڕكێی فیستیڤاڵه‌وه و ئومێدمان وایه فیستیڤاڵێكی جوان و رێك‌وپێك به‌ڕێوه بچێت.
* هیچ له كه‌سایه‌تییه سینه‌ماییه جیهانییه‌كان یان له‌سه‌ر ئاستی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان وه‌كو میوان داوه‌ت كراون بۆ فیستیڤاڵه‌كه؟
- فیلمه‌كانمان لۆكاڵین، هه‌روه‌ها فیلمی پارچه‌كانی دیكه‌شی تێدایه، وه‌كو میوان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فیستیڤاڵه‌كه لۆكاڵییه میوانه‌كان له زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی ده‌بن، به‌ڵام نه‌مانتوانیوه میوان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بهێنین بۆ فیستیڤاڵه‌كه.
* فیستیڤاڵه‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی نه‌هێشتنی توندوتیژی دژ به ئافره‌ت كه ساڵانه رێكده‌خرێت، به‌ڵام ئایا له‌و فیستیڤاڵه ده‌چێته چوارچێوه‌ی پێشبڕكێ یاخود هه‌موو فیلمه به‌شداربووه‌كان خه‌ڵات ده‌كرێن؟
- ئه‌گه‌ر باس له چوارچێوه‌ی فیستیڤاڵه‌كه بكه‌ین، ئێمه دامانناوه ئه‌و فیلمانه‌ی دێنه قاڵبی پێشبڕكێوه نمایش ده‌كرێن، خه‌ڵاتی تایبه‌ت هه‌یه، هه‌روه‌ها لیژنه‌یه‌كی دادوه‌ری هه‌یه ئه‌م لیژنه‌یه هه‌ڵسه‌نگاندنی فیلمه‌كان ده‌كات و چوار خه‌ڵات هه‌یه له‌وانه خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ر و باشترین سیناریۆ و باشترین فیلم و خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری ئافره‌ت، بۆیه‌ش باشترین ئافره‌تمان داناوه، چونكه فیستیڤاڵه‌كه تایبه‌ته به ئافره‌ت.
ئێمه له‌و رۆژه‌دا به رێگای فیلمه‌كانی فیستیڤاڵه‌وه ده‌مانه‌وێ ئه‌وه نیشان بده‌ین كه به‌ڵێ ئافره‌تان هاوشانی ئێمه‌ن، خاوه‌ن بڕیارن و هیچ جیاوازییه‌كیان نییه و وه‌ك ئێمه له ده‌ره‌وه و له ماڵه‌وه كار ده‌كه‌ن و نابێ ئیدی ئێمه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه باوكسالاری هه‌بووه، هه‌ر بۆیه و بۆ رێزگرتن له‌و ئافره‌تانه‌ی كه له بواری سینه‌ماندا ده‌ستێكی باڵایان هه‌بووه و نموونه‌ی توانا و به‌هره‌ی ئافره‌تانن له‌و بواره و به فیلمه‌كانیان توانیویانه شان به شانی پیاوان خزمه‌ت به سینه‌مای كوردی بكه‌ن و له‌و رێگایه‌وه كێشه و گرفته‌كانی ئافره‌تانیان نیشان داوه، بڕیارمانداوه رێز له ژماره‌یه‌ك ئافره‌ت بنێین كه له هه‌موو شاره‌كانی كوردستان له بواری سینه‌ما چالاك بوون و رۆڵیان هه‌بووه و خه‌ڵاتێكی شایسته‌یان پێشكه‌ش بكه‌ین.
* ئێمه له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2013 داین، ئێوه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری سینه‌مای هه‌ولێر چ به‌رنامه‌یه‌كتان هه‌یه بۆ ئه‌و ماوه كورته‌ی ماوه و بۆ ساڵی داهاتوو له بواری سازكردنی فیستیڤاڵ و به‌رهه‌مهێنانی فیلم و رێكخستنی وۆرك شۆپی سینه‌مایی؟
- ئه‌گه‌ر باس له ساڵی داهاتوو بكه‌ین، ئێمه كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌مان له‌به‌رده‌ستدایه كه له قۆناغی دیراسه‌تدایه ده‌مانه‌وێ به شێوازێكی جوان و میكانیزمێكی رێك‌وپێك دایانڕێژین بۆ ئه‌وه‌ی له ساڵی 2014 به ئه‌دایه‌كی زۆر جوان و رێكوپێكتر له ساڵی رابردوود‌دا ده‌ركه‌وین، په‌نا به خوا ساڵی 2014 ده‌كه‌مه ساڵێكی زێڕین بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای هه‌ولێر به‌وه‌ی بتوانین زۆرترین كورته فیلم و فیلمی درێژ و له بواری دیكیومنتاری زۆرترین فیلم به‌رهه‌م بهێنین، له‌لایه‌كی دیكه‌وه به نیازین فیستیڤاڵی هه‌ولێر ساز بكه‌ین، هه‌ر به‌م بۆنه‌یه ده‌مه‌وێ لێره‌وه پێتان رابگه‌یه‌نین كه له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ولێر به پایته‌ختی گه‌شتیاریی وڵاتانی عه‌ره‌بی، ئێمه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای هه‌ولێر فیستیڤاڵی هه‌ولێر راده‌گه‌یه‌نین و هیوادارین بتوانین به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامی بده‌ین، هه‌روه‌ها له به‌رنامه‌ماندایه چه‌ندین وۆرك شۆپ ده‌كه‌ینه‌وه‌و كادیری گه‌نج پێ بگه‌یه‌نین و هه‌وڵ بده‌ین ئه‌و گه‌نجانه بهێنینه نێو بواره‌كه كه حه‌ز و ئاره‌زوویان له سینه‌مایه ئێمه بتوانین ده‌ستیان بگرین له بواره‌كانی وێنه‌گرتن و سیناریۆ و ده‌رهێنان و نواندن، ئه‌م وۆرك شۆپانه له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆر به‌ڕێوه ده‌به‌ین و هه‌ندێك پرۆژه‌ی دیكه‌ش له به‌رنامه‌ماندا هه‌یه .
* به‌رنامه و بیرۆكه‌كانتان زۆر باش و له‌جێن، به‌ڵام ئایا جێبه‌جێكردن و دابینكردنی بودجه‌ی پرۆژه‌كانتان مسۆگه‌ر كردووه یان ته‌نیا بیرۆكه‌ی خۆتانه؟
- ئه‌و كارانه‌ی باسم كردن ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای هه‌ولێر و ئێمه كاره‌كانمان به‌گوێره‌ی توانای خۆمان داناوه و ده‌توانم بڵێم جگه له‌مانه ده‌توانین پرۆژه‌ی دیكه‌ش له پاڵیان جێبه‌جێ بكه‌ین، با ئه‌وه‌شمان له یاد بێت كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و وه‌زاره‌تیش هاوكار و هه‌ماهه‌نگمانه، بۆیه من دڵنیام له سه‌ركه‌وتنیان.
* ئێوه به توانای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌تان ده‌توانن فیسیتڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تیی سینه‌ما له هه‌ولێر ساز بكه‌ن؟
- سازكردنی فیستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تی له كار و به‌رنامه‌ی ئێمه‌دایه و به دڵنیاییه‌وه ساز كردنی ئه‌م فیستیڤاڵه به ته‌نیا به ئێمه به‌ڕێوه ناچێت و ئاماده‌كارییه‌كی زۆری ده‌وێ، بۆیه ئێمه له ئێستاوه خۆمان ئاماده ده‌كه‌ین و ئه‌م فیستیڤاڵه‌مان له ده‌ستپێكی كاره‌كانی ساڵی 2014ی خۆمان دامانناوه، به‌ڵام پێویسته وه‌زاره‌ت و خه‌مخۆرانی ئه‌م شاره و ئه‌وانه‌ی به جددی ده‌یانه‌وێ فیستیڤاڵه‌كه‌مان له لۆكاڵییه‌وه بچێته قۆناغی جیهانی پێویسته هاوكاریمان بكه‌ن، زۆر لایه‌ن به‌ڵێنیان داوه هاوكاریمان بكه‌ن له‌لایه‌نی ماددییه‌وه و پێیان گرنگه فیستیڤاڵێكی سه‌ركه‌وتوو به‌ڕێوه ببه‌ین، چونكه هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن له 2014 شانسێكی گه‌وره به هه‌ولێر دراوه كه ده‌بێته پایته‌ختی گه‌شتیاری بۆیه ده‌بێ فیستیڤاڵه‌كه‌شمان له ئاستێكی به‌رزدا بێت، چونكه ره‌نگه ژماره‌یه‌كی زۆر میوانی بیانی له ئاسیا و وڵاتانی عه‌ره‌بی و ته‌نانه‌ت ئه‌مریكاش ئاماده بن و ئه‌م كاره هونه‌ریانه‌ی ئێمه ببینن.