یاسایى خراپ به‌كارهێنانى مۆبایل یاسایه‌كى كارایه‌و كارى پێده‌كرێت
June 1, 2010
کۆمەڵایەتی
یه‌كێك له خزمه‌تگوزاریه پێشكه‌وتوه‌كانى بوارى ته‌كنه‌لۆژیا ئامێره‌كانى په‌یوه‌ندیه. مۆبایل له‌ناویاندا زۆرترین به‌كارهێنه‌رى هه‌یه. ئه‌م به‌كارهێنانیشه بێكێشه نابێت بۆ رِێگرتن و كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌م كێشانه پێویستامان به‌یاسایه‌ك هه‌یه بۆ ریكخستنى ئه‌م په‌یوه‌ندانه..
نیان عومه‌ر پارێزه‌روو چالاكه‌ونى مافى ئافره‌تان ئاماژه‌ى به‌به‌نده‌كانى یاسایى ژماره شه‌ش دا. ده‌ڵێت"یاسایى قه‌ده‌غه‌كردنى خراپ به‌كارهێنانى ئامێره‌كانى په‌یوه‌ندى كردن له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌رچوه. ئه‌م یاسایه كۆمه‌ڵێك رێكخستنى كۆمه‌ڵایه‌تى كردوه. ماده‌ى یه‌كه‌م ئاماژه ده‌دات. به‌وه‌ى كه خراپ به‌كارهێنانى ئامێره‌كانى په‌یوه‌ندى كردن له‌كارو باره تایبه‌تیه‌كانى هاوڵاتیانن بۆیه ده‌بێت. رێزیان لێبگیرێت و پێشبگیرێت به‌هه‌ركێشه‌یه‌ك كه‌رِوده‌دات. ده‌ڵێت هه‌ركه‌سێك هه‌ستا به‌خراپ به‌كارهێنانى مۆبایل.به‌مه‌به‌ستى هه‌رِه‌شه كردن یاخود تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستراوجنێودان یان بڵاو كردنه‌وه‌ى هه‌واڵى هه‌ڵبه‌ستراو یاخود بڵاو كردنه‌وه‌ى وێنه‌و ڤیدیۆ یان كارى به‌درِه‌وشتى یان تاوانكردن. ئه‌وه به‌تاوان داده‌نرێت و دژى سیسته‌مى گشتیه. سزاى ئه‌م خراپ به‌كارهێنانى مۆبایله سه‌ره‌تا تاوانبار به‌ند ده‌كرێت ماوه‌كه‌شى له‌شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت و له‌پێنج ساڵ زیاتر نه‌بێت. وه غه‌رامه‌یه‌كیش كه‌له‌یه‌ك میلیۆن كه‌متر نه‌بێت و له‌پێنج میلیۆن زیاتر نه‌بێت. له ماده‌ى سێهه‌مدا هاتوه ئه‌وه‌ى كه‌به‌نقه‌ست ته‌له‌فۆن بۆكه‌سێك بكات به‌مه‌به‌ستى بێزاركردن ئه‌وا به‌ند ده‌كرێت ماوه‌كه‌ى له‌سىَ مانگ كه‌متر نه‌بێت و له‌ساڵیكیش زیاتر نه‌بێت وه‌غه‌رامه‌یه‌كیش له75هه‌زار كه‌متر نه‌بێت و له سىَ میلیۆن زیاتر ن
مامۆستا سامان سیوه‌یلى به‌رێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى توێژه‌رى خێزانى "پێیوایه كێشه‌كانى مۆبایل له‌وه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات به لێدانێكى به‌ناو هه‌ڵه‌ى گه‌نجان هه‌رئه‌وه‌نده‌ى ئه‌و لێدانه ئافره‌ت یاخود كچ ده‌رچوو.ده‌ستده‌كه‌ن به‌قسه‌ى بریق و باق.باهاورِێیه‌تى ببه‌ستین.ئه‌مانه ئه‌و چیرۆكانه دروستده‌كه‌ن كه‌زۆر كێشه‌ى خێزانى لێدر وست بوه.ئه‌م ئه‌م كێشه‌گه‌ورانه دروست ده‌بن، یه‌كێك له‌هۆكاره دیاره‌كان لاوازبونى په‌یوه‌ندى خێزانیه،بۆنمونه شه‌و كه‌تایبه‌ته به‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌ندامانى خێزان له‌ده‌ورى یه‌كترى بۆ ئاڵوگۆرِى هه‌ست و سۆزى دایك و منداڵ باوك و منداڵ وه‌هاوسه‌ران به‌ڵام ئێستا له‌ئه‌نجامى ئه‌و فیلمه دۆبلاژكراوانه له‌ناو خێزاندا كه‌س له‌كه‌س ناپرسێته‌وه، بۆ پرِكردنه‌وه‌ى ئه‌م بۆشایه گه‌نجان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر مۆبایله‌كانیان بوه‌ته نزیكترین هاورِێیان،به‌م شێوه‌یه ئالوده‌ى مۆبایل بوون.
مامۆستا سامان پێیوایه"ته‌نها یاسا ناتوانێت كۆى ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ربكات به‌ڵكو ده‌بێت هاوكات له‌گه‌ڵ یاساكه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده سیسته‌مێكى تایبه‌تى په‌روه‌رده‌ى نه‌وه‌ى نوىَ دابرِێژێت، له‌سه‌رچۆنێتى دروستبوونى مۆبایل و چۆنێتى به‌كارهێنانى ئه‌و ئامێره، چونكه به‌ته‌نها یاسا ناتوانێت ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكات. وه‌ك ده‌بینین ئێستا كاربه‌یاساى به‌رگرى له‌كێشه‌كانى مۆبایلدا ده‌كرێت به‌ڵام كێشه‌كانیش به‌رده‌وامن، چونكه ئاستى هۆشیارى تاك لاوازه.هاوكاتیش رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و هه‌موو ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانى بیستن و بینین و بینراوه‌و.ده‌توانن كار له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه بكه‌ن كه له‌ئه‌نجامى خراپ به‌كارهێنانى مۆبایله‌وه دروستده‌بێت.بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ى خێزان له‌په‌روه‌رده‌ى نه‌وه‌كانیان.تا به‌شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست و له‌پێناو ئاسانكردن و خۆش كردنى ژیان مۆبایل به‌كاربهێنن.
به‌كر حه‌مه‌سه‌عید پارێزه‌ر پێیوایه" ئه‌و یاسایه‌ى بۆ به‌رگرى له كێشه‌كانى مۆبایل دانراوه له ئاستى ئه‌و كێشانه‌دا نیه و كێشه‌كان زۆر گه‌وره‌تره. وه هه‌روه‌ها.جێبه‌جێكردنى یاساكه چه‌نده گرنگه ئه‌وه‌نده‌ش هۆشیارى تاك له‌سه‌ر به‌كارهێنانى ئه‌و ئامێرانه گرنگن. كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه به‌ئه‌ندازه‌ى پێویست ئه‌داى به‌كارهێنانى مۆبایلى نیه. ئه‌و یاسایه ئێستا یاسایه‌كى به‌ركاره و ئیشى پێده‌كرێت.به‌ڵام هه‌ندێك جار ئه‌و (ئیجرائاتانه‌ى)كه‌ئه‌كرێت. له‌ئاستى قه‌باره‌ى ئه‌و كێشانه‌دا نیه كه‌دروست ده‌بن. قه‌باره‌ى ئه‌و كێشانه زۆر گه‌وره‌ترن. چونكه زۆر جار مۆبایل توانیویه‌تى خێزانێك له‌یه‌ك هه‌ڵبوه‌شێنێت.به‌هۆى دڵپیسى هاوسه‌ران له‌یه‌كترى یاساكه نه‌یتوانیوه رێگر بێت له‌و كێشه‌یه‌ى كه‌رِویداوه..
هه‌نار حه‌مه رِه‌شید كچى ماڵه‌وه" ده‌ڵێت كورِێك بۆ ماوه‌ى ساڵێك بێزارى كردبووم ته‌له‌فۆنى بۆده‌كردم و پێى ده‌وتم بابینه هاوورِىَ
منیش ده‌مووت كاكه نه‌ده‌تناسم نه‌ده‌مناسى هاورِیه‌تى چ مانایه‌كى هه‌یه ده‌یووت تۆ زۆر دواكه‌وتوى هه‌موو دنیا ئێستا به‌م شێوه‌یه هاورِیه‌تى ده‌به‌ستن تۆ چى ده‌ڵێیت. زۆر ده‌ترسام له‌وه‌ى ماڵه‌وه‌مان پێمبزانن نه‌شمده‌وێرا بڵێم كه‌سێك ئیزعجى كردوم پێیان ده‌وتم ئه‌ڵبه‌ت بۆخۆت ته‌له‌فۆنت كردوه ئه‌گینا ئه‌و ژماره‌ى تۆ چۆن ده‌زانێت.
سه‌باره‌ت به‌م كێشه‌یه‌ى هه‌نار، نیانى پارێزه‌ر له‌وه‌ڵامدا ووتى"
له مادده‌ى سێهه‌مى ئه‌و یاسایه‌دا هاتوه ئه‌وه‌ى كه‌به‌نقه‌ست ته‌له‌فۆن بۆكه‌سێك بكات به‌مه‌به‌ستى بێزاركردن ئه‌وا به‌ند ده‌كرێت ماوه‌كه‌ى له‌سىَ مانگ كه‌متر نه‌بێت و له‌ساڵیكیش زیاتر نه‌بێت وه‌غه‌رامه‌یه‌كیش له75هه‌زار كه‌متر نه‌بێت و له سىَ میلیۆن زیاتر نه‌بێت.
به‌كر حه‌مه‌سعید پارێزه‌ر رایگه‌یاند"
له‌رِاستیدا جێبه‌جێكردنى یاساكه چه‌نده گرنگه ئه‌وه‌نده‌ش هۆشیارى تاك له‌سه‌ر به‌كارهێنانى ئه‌و ئامێرانه گرنگن. كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه به‌ئه‌ندازه‌ى پێویست ئه‌داى به‌كارهێنانى مۆبایلى نه‌بوه. ئه‌و یاسایه ئێستا یاسایه‌كى به‌ركاره و ئیشى پێده‌كرێت.
مامۆستا سامان سیوه‌یلى تیشك ده‌خاته سه‌ر كێشه‌كانى مۆبایل و ده‌ڵێت"كێشه‌كانى مۆبایل دیارده‌یه‌كى باوه‌و وه
ئه‌و چیرۆكانه دروستده‌كه‌ن كه‌زۆر كێشه‌ى خێزانى لێ‌دروست بوه.ئه‌م چیرۆك و كێشانه ته‌نها كچان و كورِان نین به‌ڵكو به‌رِێژه‌یه‌كى باش ژنان و پیاوانیشى گرتۆته‌وه له‌رِێگه‌ى ئه‌م په‌یوه‌ندیه تیله‌فۆنیه‌وه ئاره‌زوه سێكسیه‌كان به‌تاڵده‌كه‌نه‌وه. ته‌نها بۆ كاتبه‌سه‌ر بردن ئه‌م كێشه‌گه‌ورانه دروست ده‌بن،
كاوه ئه‌نوه‌ر شۆفێره له‌ناو شاردا" به‌م شێوه‌یه په‌یوه‌ندى نێوان خۆى و ئه‌و ژنه 33ساڵه‌ى بۆ گێراینه‌وه. ده‌ڵێت رۆژێك ژنێك ده‌ستى لێرِاگرتم ناونیشانێكى پێدام كه بیگه‌یه‌نم. پێش گه‌یاندنى بۆ ئه‌وشوێنه مینا كه‌وته گفتۆگۆ له‌گه‌ڵم داواى ژمارى ته‌له‌فۆنى لێكرم و پێى ووتم كه ئه‌و ئیشى زۆرى ده‌بێت. ته‌له‌فۆنم بۆ بكات بۆئه‌وه‌ى بیگه‌یه‌نم!به‌م شێوه‌یه په‌یوه‌ندیمان به‌ست بۆماوه‌ى ساڵێكه به‌یه‌كه‌وه‌ین و په‌یوه‌ندیمان هه‌یه.......!!!به‌كر حه‌مه سه‌عید ئاماژه به‌ناهۆشیارى و نابه‌رپرسیارێتى ده‌دات له‌كلتى دروست بوونى ئه‌م كێشانه‌دا و له ده‌رئه‌نجامیشدا ئه‌م په‌یوه‌ندیانه خیانه‌ى هاوسه‌رى لێده‌كه‌وێته‌وه.
سامان سیوه‌یلى ئاماژه به‌هه‌ڵه‌ى ده‌زگاكانى راگه‌یاندن داوه‌و ده‌ڵێت ئه‌م كه‌ناڵانه سه‌ریان له‌خێزانى كوردى شێواندوه. بوه‌ته هۆى لاوازكردنى په‌یوه‌ندیه خێزانیه‌كان. ئه‌م لاوازبوونه‌ش بۆشاى بۆ كه‌سه‌كان دروستده‌كات، ئه‌م بۆشایه‌ش به په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى پرِى ده‌كه‌نه‌وه به‌تایبه‌تى له‌كاتى دره‌نگانى شه‌و.