مامۆستا غادە فوئاد: دایك و باوك جارێ مافی خۆیان نازانن، ئینجا چۆن مافی منداڵەكەیان دەزانن

مامۆستا غادە فوئاد: دایك و باوك جارێ مافی خۆیان نازانن، ئینجا چۆن مافی منداڵەكەیان دەزانن
بە گشتی منداڵ پێش لە دایك بوونی و دوای لە دایك بوونی كۆمەڵێك مافی هەیە، جا بۆ زانینی ئەو مافانە و ئایا مافەكانی منداڵ تاچەند لە پرۆژە دەستوری هەرێمی كوردستان جێیانكراوەتەوە و لەگەڵ چەند پرسیارێكی تر،ئاڕاسەی مامۆستا غادە فواد دەكەین كە هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە بواری مافەكانی منداڵ:

سەبارەت بە گرنگترین مافەكانی منداڵ بەڕێزیان وتی:
منداڵ بە شێوەیەكی گشتی زۆر مافی هەیە واتە هەر لەسەرەتاوە كە لە زگی دایكییەتی مافی هەیە تا لە دایك دەبێ، كە دەشبێ لە ژیان و تەندروستییەكەییەوە تا گەورە دەبێ، دایكەكە دەبێت ئاگاداری بێت و تەنانەت تەندروستی و خواردنی دایكەكەش دەبێت چاودێری بكرێت بۆ ئەوەی منداڵەكە تەندروستی باش بێت، بێ لەوەش شەرعەن هەندێك مافی هەیە لەوانە میراتی دەكەوێت كە خزمایەتی بۆ دایك و باوكەكە دەگەرێتەوە ئەوانە لە زگی دایكی سابت دەبێت دواتر كە هاتە دنیاوە ژیانی ئەو منداڵە یەكەم مافی لەسەر دایك و باوكی ئەوەیە كە ناوێكی باشی لێ بنێن،قانون دەڵێت بەس ناوێكی لێ بنێن بەڵام شەرع دەڵێت ناوێكی باشی لێ بنێن واتە خراپ نەبێت كە لە دوا ڕۆژ كاریگەری بەسەر ئەوە منداڵە هەبێت،پاشان زۆر ئەرك هەیە لەسەر دایك و باوك دروست دەبێت بەرامبەر ئەو منداڵە یەكەم بە خێوكردنی ئەو منداڵە و شیردانی ئەو منداڵە داینگەی ئەو منداڵە لەسەر دایكە لە جل گۆڕینییەوە تا تەندروستی منداڵەكە ئەوە لەسەر دایكە. بەڵام ئەو مافانەی كە لەسەر باوك بێت ئەوەیە دەبێت بە خێوی بكات و پێدویستی بۆ دابین بكات هەتا گەورە دەبێت ئەو منداڵە. واتە هەموو مافەكان لەسەر دایك و باوك دابەشكراوە.مافی چونە قوتابخانە و پەروەردەكردنی و فێركردنی. لە ناوماڵییش دەبێت مافی رادەربڕینی هەبێت و ڕێزی لێبگیرێت. ئەگەر هاتوو ئەو منداڵە دایك و باوكی نەبێت پێویستە لەسەر دەوڵەت ئەو مافانەی بۆ دابین بكات.
پرۆژە دەستوری هەرێمی كوردستان تاچەند توانیویەتی ئەو مافانە دەستنیشان بكات؟ بۆ وەڵامی ئەمەش وتی:
دیارە پرۆژە دەستوری هەرێمی كوردستان مافەكانی دەستنیشانكردوە و لەدەستوری عێراقیش هەیە بەردەوام بڕگەیەك هەیە باسی منداڵ دەكات و گرنگی پێدەدات ئێستا ئێمە باشترین لە ناوەڕاست و باشوری عێراق. لێرە كێشەكە لە پرۆژە دەستور و لە دەستوری عێراق یاسایەكە نییە بەڵكو دەزگاكان تاچ ڕادەیەك ئەو مافانە جێبەجێ دەكەن و تاچ ڕادەیەك گرنگیان بە مافی منداڵ داوە.. من تاڕادەیەك پێم باشە ئەو قوتابخانە نێودەوڵەتیانە كراونەتەوە ئەو قوتابخانانە منداڵەكانمان پەروەردە دەكەن تاڕادەیەك جیاوازیان دەبێت لەگەڵ منداڵانی تر،من هەست دەكەم نەوەی نوێ لە زۆر ڕووە وە باشتر دەبێت و سوودیان دەبێت بۆ كۆمەڵگا سەبارەت بە ڕۆشنبیری گشتیش بە بڕوای من دەبێت ئەو قوتابخانانە ڕۆشنبیری گشتی فێری منداڵ دەكەن،من زۆر دەبینم منداڵی دەوڵەتانی تر ڕۆشنبری گشتیان هەیە بەڵام منداڵی كورد نیەتی،ئەمەش لەبەر چەند كێشەیەك وا دەكات منداڵی كورد ئەو ڕۆشنبیریەی نەبێت لەبەر ئەوەی ئێستاشی لەگەڵ دابێت دەوڵەت سەرقاڵ بووە بەچەند كێشەیەكی ترەوە.

تاچ ڕادەیەك لە كوردستان مافەكانی منداڵ پارێزراوە مامۆستا غادە وتی:
تاڕادەیەك لە كوردستان بارودۆخی منداڵ زۆر باشبووە بەبەراورد لەگەڵ دە ساڵ پێش ئێستا وە تاڕادەیەك گرنگی بە مافەكان دراوە بەڵام ئێمە پێشبینیمان وایە كە زیاتر ببێت، دەتوانم بڵێم لە قۆناغی سەرەتاوە تێپەڕبووە گەیشتۆتە ناوەڕاست ئەگەر لە ناوەڕاست تێپەڕ بكات باشتریش بێت، ئێمە دەبێت لە داهاتوو گرنگی بە مافەكانی منداڵ بدەین چونكە داهاتووی ئەو كۆمەڵگایەیە، تا ئێستالەسەدا شەست هەتا حەفتا جێ بەجێكراوە هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە گرنگی بە مافەكانی منداڵ نادرێت چونكە دەوڵەت كاری گرنگ تری هەیە وە حوكەمەتی هەرێم گرنگی بەمافەكان داوە بەڵام ئومێدومان ئەوەیە كە زیاتر بێت.

بۆ خۆی هەموومان لێی بەرپرسیارین. بەڵام راستە لە دایك و باوك دەسپێدەكات و دواتر داینگەو قوتابخانە و دەوڵەت، دەوڵەت هاوبەشە لە مەسەلەكە كە تاچ ڕادەیەك گرنگی بە منداڵ داوە هەموو دەزگاكانی دەوڵەت بەرپرسن ئەگەر لایەنێكیكمان هەبێت بەناوی منداڵ ئەو هەر لێی بەرپرسە،واتە تاكە كەسێك بەپرس نیە بەڵكو هەمووان لێی بەرپرسن.
سەبارەت بەو مافانەی كە ماوە و دەستەبەركردنیان ماوەی چەندی دەوێ، مامۆستا وتی: بەڕای من نزیكەی دەساڵی دەوێت و كەی دەوڵەتمان بێ كێشە بوو، جێگیر بوو كەی وڵاتمان لە رووی سیاسییەوە چاك بوو ئەوا جێبەجێ دەكرێت بەڵام ئێستا ئەوەندە دەكرێت.

سەبارەت بە هۆیەكەی مامۆستا غادە وتی: بێگومان لەوەشدا زۆر هۆ هەیە لەوانە بەشێك لەو دایك و باوكانە شیاو نین بۆ هاوسەرگیریی و خێزانداری. تەنانەت خۆشیان لەمنداڵیەوە نەیان زانیوە ئەو مافانە هەیە، ئێستا ئەو دایك و باوكە نە مافی خۆی دەزانی نە مافی منداڵەكەی چونكە كێشەی هۆشیاری و نزمی ئاستی رۆشنبیری و زۆر كێشەی دیكەیان هەیە.
Top