سیستمی بیمەی كۆمەڵایەتی (Social Insurance) دەت&
June 1, 2010
کۆمەڵایەتی
لەهەموو وڵاتێكدا ئەو سیستمە لەڕێگەی یاسا تایبەتەكانەوە رێكخراوە بەڵام راددەی سوودبەخشی و ئەكتیڤی لەوڵاتێكەوە بۆ یەكێكی دیكە دەگۆڕێ، زۆرێك لەوڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوین تەنها بۆ ناو و بەشێوەیەكی سیمبۆلیك سیستمی دەستەبەری كۆمەڵایەتییان لەیاسادا جێگیركردووە، بێئەوەی ئیزافەیەكی بەهێز و بەرچاوی لەژیانی خەڵكیدا هەبێ، كەچی لەرۆژئاوادا ئەو سیستمە تەواو ئەكتیڤ و لەشوێنی خۆیدایە و دەوڵەت بەهۆیەوە خۆی لەرێژەیەكی بەرچاو لەدەرد و ئاریشە كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكان رزگاركردووە.
بوارەكانی دەستەبەری كۆمەڵایەتی زۆر و هەمەلایەنە، هەندێ وڵات بەپێی زروف و قۆناخی بابەتییەوە زۆرترین توێژەكانی كۆمەڵ دەخاتە نێو بازنەی سیستمەكەوە، بەڵام گەر بپرسیین كێن ئەوانەی دەستەبەری كۆمەڵایەتی شمولیان دەكات، دەبێ بڵێین:
- بەساڵاچووان و نەخۆش و پەككەوتووان بەتایبەت ئەوانەی رۆژگارێك لەكەرتی ئەهلی یان حكومەت كاریانكردووە.
- خانەنشینان جا كەرتی مەدەنی بێ یان سەربازی.
- جووتیار و كرێكار و پاڵە و ئەو كارمەندانەی لەكاتی ئیشكردندا دووچاری رووداو و نەهامەتی دەبنەوەوە و بەهۆیەوە توانای كاركردنیان نامێنێ جا بۆ ماوەیەكی كاتی بێ یان هەتا هەتایی.
- بێگومان بەكارخستنی ئەو سیستمە لەرێگەی وەزارەتی كار یان كاروباری كۆمەڵایەتییەوە جێبەجێ دەكرێ، زیاتر لەسوود و مەغزایەكی ئابووری و كۆمەڵایەتی هەیە، وێڕای پارێزگاریكردن لە رشتەی كۆمەڵایەتی هۆكارێكیشە بۆ بەهێزكرنی بونیادی ئابووری و بەهێزكردنی سیستمی پارێزی كۆمەڵایەتی (Social Security). بەگشتی دەكرێ سوودە گشتییەكانی ئەو سیستەمەش لەمانەی خوارەوە چڕبكەینەوە:
- سوودە خێزانییەكان.
- دەستەبەركردنی لایەنی تەندروستی ئەوجۆرە مرۆڤ یان خێزانانە.
- جگە لەسوودە ئابووری و كۆمەڵایەتییەكان سوود بەسیستمی سیاسی و ئەدای كاری دەوڵەتیش دەگەیەنێ.
- قسەكردن لەسیستمی دەستەبەری كۆمەڵایەتی لەوانەیە تا ڕادەیەك سنووردار و چوارچێوەداربێ، چونكە سوود و بوارەكان دیار و دەستنیشانكراون، وەلێ ئەوەی ئێمە گەرەكمانە سوودوەرگرتنە لەڕا و بۆچوونی شارەزایان و تەجرەبەی سەركەوتووی هەندێ لەوڵاتان تا بەهۆیەوە سوود بەنیزامی دەستەبەری كۆمەڵایەتی كوردستان ببەخشین و ئەكتیڤ و چالاكتری بكەین.