گەشبینی سەرۆکی حکومەت لە سەرکەوتن بەسەر قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی کۆڕۆنا و زامنکردنی ژیانێکی شایستە لە داھاتوودا . . . ((ھێمن شێخ زادە))

گەشبینی سەرۆکی حکومەت لە سەرکەوتن بەسەر قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی کۆڕۆنا و زامنکردنی ژیانێکی شایستە لە داھاتوودا . . . ((ھێمن شێخ زادە))
وتاری مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان وتارێکی گرنگ و بەھێزبوو، دا، کە حکومڕانییەکی دادگەری و جدیەتی کارکردن لەسەر پڕۆژەی چاکسازی و فرە چەشنی لەسەرچاوەکانی داھاتە، گەیشتنە ڕێکەوتن لەگەڵ بەغداو زامنکردنی مووچەی ھاوڵاتیانی کوردستان و کارکردن بۆ لامەرکەزی پارێزگاکان بە چاودێری و سەرپەرشتی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، کە ئامانجی سەرەکی بەھەدەرنەدانی داھات و ڕێگری کردنە لە گەندەڵی، گرنگی و بەھێزی حکومەتی بۆ ھەموو لایەک دەرخست کە کودستانێکی بەھێز سەرچاوەی لە گۆڕنانی گشت پلان و بەربەستەکانی ناوخۆیی و نێودوەڵەتییە.
گەشبینی سەرۆکی حکومەت لە سەرکەوتنی بەسەر قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە ھاوکاری ھاوڵاتیان و حزبە سیاسیەکان، ھاوکات زامنکردنی ژیانێکی شایستە لە داھاتوودا بە ھەوڵدان بۆ بەھێزکردنی ژێرخانی ئابووری، زۆرێک لە ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆسەی چاکسازی و ئارامی کوردستانی لە ناوبرد، کە لە سەرەتای کابینەی نۆیەم نەخشەیان بۆ کێشرابوو.
ئەو سەرنج دان و متمانە پێدانەی سەرۆکی حکومەت کە ھەمیشە بۆ چاکسازی لەبەرەی ھاوڵاتیان دایە، لەلایەن ھاو نیشتیمانیانی کوردستان پێشوازی لێکرا، ورەیەکی بەرز و ئاسۆیەکی رووناکی خستەوە ناودڵ و دەروونی ھاوڵاتیان و مووچە خۆران و کاسبکاران، دروستبوونی قەیرانی دارایش دەگەرێتەوە بۆ سەرچاوەی یەک داھاتوو نەبوونی ژێرخانی ئابووری و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا کە بەرۆکی زۆربەی دەوڵەتە پێشکەوتوەکانیشی گرتووەتەوە.
• نووسەرو چاودێری سیاسی
Top