بوژانەوەی كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازیی رێگایەكی گرنگە بۆ كەمكردنەوەی شوێنەوارە مەترسیەكانی كۆرۆنا لەسەر دۆخی ئابووری هەرێم

بوژانەوەی كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازیی  رێگایەكی گرنگە بۆ كەمكردنەوەی شوێنەوارە مەترسیەكانی كۆرۆنا لەسەر دۆخی ئابووری هەرێم
بۆ رووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا شارەزایەكی ئابووری پێی وایە پێویستە چاوخشاندنەوە بە خەرجی و داهاتەكاندا بكرێت و لەمەودایەكی درێژخایەنیشدا كار بۆ بوژانەوەی هەردوو بواری كشتوكاڵ و پیشەسازیی بكرێت، دكتۆر محمد شەعبان لەمیانەی دیمانەیەكی گۆڤاری گوڵاندا باسی لەمەترسیەكانی كۆرۆناو شوێنەوارەكانی لەسەر ئابووری كردوو پێی وابوو خێرایی تەشەنەكردنی ڤایرۆسەكەو شوێنەوارە كاولكارەكانی ئابووری هەرێمی كوردستان دەخاتە دۆخێكی پڕ لەمەترسی و ئەگەری كەوتنەوەی قەیرانی ئابووری زۆرە، بەتایبەتی گەرپێتوو ئەم دۆخە درێژە بكێشێت و بەمنزیكانە چارەسەری قەیرانی كۆرۆنا نەكرێت، لە تەوەرێكی دیمانەكەیدا محمد شەعبان پسپۆرو شارەزای بواری ئابووری باسی لە قەیرانی داڕمانی بەهای نەوتیشی كردوو وتی: نیشانەو داتاكانی بۆرسە گەورەكانی جیهان گەورەیی و قەبارەی مەترسیەكە دەردەخات هەربۆیە قەیرانەكە زیانی گەورە بەئابووری دەگەیەنێت و گرفتی گەورە بۆ بودجەی گشتی عێراق دروست دەكات ، سەبارەت بەوەڵامی پرسیارێكی گوڵان بەوەی چی بكرێت بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەم قەیرانە مەترسیدارە ، محمد شەعبان پسپۆرو شارەزای ئابووری وتی : پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان خەرجیەكانی كەم بكاتەوەو دووبارە چاوخشاندنەوە بەداهات و خەرجیەكانی بكاتەوە هەروەها هەنگاوی بەپەلە بنێت بەرەو بو1انەوەی كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازیی .
Top