وەزارەتی كشتوكاڵ: جگەری مریشكی بەستووی ئێرانی نەكڕن

وەزارەتی كشتوكاڵ: جگەری  مریشكی بەستووی ئێرانی نەكڕن
گوڵان/ بەهادین جەلال
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی کوردستان ، داوا لە هاونیشتمانییانی کوردستان دەکات: "بە هیچ شێوەیەك جەرگی مریشكی بەستووی ئێرانی نەكڕن ، كە لە هەندێك ماركێتەكانی فرۆشتنی گۆشت هەیە و دەفرۆشرێت. چونكە جەرگی مریشكی بەستووی ئێرانی رێگەپێنەدراوە هاوردەی ناو هەرێمی كوردستان و عێراق بكرێت ، لەبەر هەبوونی نەخۆشیی ئەنفلەوانزای باڵندەی زۆر كوشندە لە ئێران."

ئازاد ئەحمەد عەلی بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری بە وەكالەت گوتی: "ئەو جەرگە مریشکانەی لە بازاڕ هەن بەبێ رەزامەندیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری و ئەنجامدانی پشكنین هێنراونەتە هەرێمی کوردستان و ناكرێت هاونیشتمانیان بەكاری بهێنن لەپێناو پاراستنی تەندروستیان لە نەخۆشیی مەترسیدار".
Top