وەزارەتی كشتوكاڵ چەند بڕیارێك سەبارەت بە قەدەغەكردنی گۆشتی هیندی وهاوردەكردنی ئاژەڵ و مریشكی بەستوو دەردەكات

وەزارەتی كشتوكاڵ چەند بڕیارێك سەبارەت بە قەدەغەكردنی گۆشتی هیندی وهاوردەكردنی  ئاژەڵ و مریشكی بەستوو دەردەكات
گوڵان / بەهادین جەلال
بەڕێز رێباز حەملان وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە وەكالەت سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری بە وەكالەت و بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچوون و بەڕێوەبەرانی كەرەنتینەو پلان، لە كۆبوونەوەكەدا ئەم بڕیارانە دران:

1- لە رۆژی 3/6/2018 ەوە مۆڵەتی هاوردەكردنی گۆشتی گامێشی هیندی قەدەغەدەكرێت.

2- زیادكردنی پشكی پارێزگاكان لە هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندوو بە رێژەی 100% بۆ پشكی تەرخانكراو، ئەمەش تەنیا بۆ هەردوو مانگی حوزەیران و تەمووزی 2018.

3- زیادكردنی پشكی پارێزگاكان لە هاوردەی مریشكی بەستوو بە رێژەی 100% بۆ پشكی تەرخانكراو، ئەمەش تەنیا بۆ هەردوو مانگی حوزەیران و تەمووزی 2018.
Top