دانەوەی قەرزی بانكی كشتوكاڵی جووتیاران بۆ ماوەی ساڵێك دواخرا

دانەوەی قەرزی بانكی كشتوكاڵی جووتیاران بۆ ماوەی ساڵێك دواخرا
گوڵان/بەهادین جەلال
بڕیاردرا دانەوەی قەرزی بانكی كشتوكاڵ بۆ ماوەی ساڵێكی دیكە دوابخرێت، دكتۆر خالس ئەحمەد محەمەدەمین بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە لێدوانێكدا رایگەیاند كە بەپێی نووسراوێكی سەرۆكایەتی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كە ئاراستەی وەزارەت كراوە رەزامەندی درا لەسەر دواخستنی قەرزی بانكی كشتوكاڵی بۆ ماوەی ساڵێكی دیكە بۆ ئەو جووتیارانەی كە قەرزیان وەرگرتووە، دووپاتیشی كردەوە كە لە نووسراوەكەدا هاتووە بۆ ساڵی 2019ی داهاتوو دەبێ جووتیاران پابەند بن بە دانەوەی قەرزەكانیان.
Top