175 پزیشكی ڤێتێرنەری دامەزراندنیان بە شێوەیەكی كاتی نوێكرایەوە

175 پزیشكی ڤێتێرنەری دامەزراندنیان بە شێوەیەكی كاتی نوێكرایەوە
گوڵان/ بەهادین جەلال

سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رەزامەندی دا بە نوێكردنەوەی دامەزراندنی پزیشكانی ڤێتێرنەری بە شێوەی كاتی، بە هەوڵ و كۆشش و بەدواداچوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، حكومەتی هەرێم رەزامەندی دا بە نوێكردنەوەی دامەزراندنی 175 پزیشكی ڤێتێرنەری لەسەر میلاكی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ڤێتێرنەریی پارێزگاكان، پزیشكانیش كە دامەزراندنەكانیان بۆ ساڵی 2017 نوێكراوەتەوە بەم شێوەیە دابەش كراون:

* پارێزگای هەولێر 16 پزیشكی ڤێتێرنەری
* پارێزگای سلێمانی 96 پزیشكی ڤێتێرنەری
* پارێزگای دهۆك 52 پزیشكی ڤێتێرنەری
* ئیدارەی گەرمیان 11 پزیشكی ڤێتێرنەری
Top