ئەریکسۆن و سیسکۆ دەستیانکرد بە پەرەپێدانى تۆڕى سەرەکى پرۆتۆکۆلى ئینتەرنیت (IP)ى کورەك تیلیکۆم

ئەریکسۆن و سیسکۆ دەستیانکرد بە پەرەپێدانى تۆڕى سەرەکى  پرۆتۆکۆلى ئینتەرنیت (IP)ى کورەك تیلیکۆم
• کورەك تیلیکۆم هەریەك لە گەورە کۆمپانیاکانى (ئەریکسۆن و سیسکۆ)ى دەستنیشانکرد بۆ پەرەپێدانى تۆڕى سەرەکى پڕۆتۆکۆلى ئینتەرنێت (IP) لە تۆڕى (کورەك)دائەمەش هاوبەشى ستراتیژى نێوان کورەك و ئەم جووتە کۆمپانیا بەرهەمهێنەره تووندوتۆل دەکات.
• هەردوو گەورە کۆمپانیاى ئەریکسۆن و سیسکۆ پێگەى نوێى تۆڕى پڕۆتۆکۆلى ئینتەرنێت (IP) بڵاودەکەنەوە و پێگەکانى ئێستاى (کورەك)یش بەهێز دەکەن لەڕێى دابینکردنى چارەسەرى تەواو کە پشتدەبەستێ بە خزمەتگوزارییەکانى ئەریکسۆن و ڕاوتەرەکانى سیسکۆ (ASR 9000).
• بەشداربووانى کورەك سوودمەند دەبن چونکە بازنەى تۆڕى فراوان دەبێت و ئەزمونێکى باشتر بۆ بەکارهێنەر دابین دەکرێ.
کۆمپانیاى ئەریکسۆن (نازداك: ئیرك)، کە دابنیکەرى سەرەکى کورەك تیلیکۆمە؛ گەورە کۆمپانیاى (سیسکۆ)ى بە هاوبەشى ستراتیژى بۆ خۆى هەڵبژارد، تاکو پێکەوە تۆڕى سەرەکى پڕۆتۆکۆلى ئینتەرنێت (IP) کە تایبەتە بە کۆمپانیاکانى دابینکەرى گەیاندن لە عیراقدا بەهێز بکەن. ئەم دوو هاوبەشە سەرەکییە چارەسەرى تەواو بەکاردەهێنن بۆ بڵاوکردنەوەى پێگەى نوێ و بەزرکردنى ئاستى پێگەکانى ئێستا؛ ئەم کارەشیان بە بەشێك لە تۆڕى پڕۆتۆکۆلى ئینتەرنێت (IP)ى ئینتەرنێتى پێشکەوتووى ئەریکسۆن دادەنرێ.
پڕۆژەى نوێکردنەوەى تۆڕ و زیاتر گونجاندنى لەگەڵ گۆڕانکارییەکانى سەردەم؛ بەشێوەیەکى سەرەکى لەلایەن دەزگاى خزمەتگوزارییەکانى (ئەریکسۆن)ەوه پاڵپشتى دەکرێ و (ASR 9000) ڕاوتەرە پێشکەوتووەکانى (سیسکۆ)ش کە لە بازاردا پێشەنگن بەکاردێن بۆ بڵاوکردنەوەى تۆڕ. بە تەواوکردنى ئەم پرۆژە، کورەك تیلیکۆم لە تواناى دەبێت بەشێوەیەکى باشتر خزمەت بگەینتە بەشداربووانى ئەویش لەڕێى فراوانکردنى بازنەى تۆڕ و دابینکردنى ئەزمونێکى باشتر بۆ بەکارهێنەر.
لە گووتەیەکدا، بەڕێز موحسین ئاکرەیى نوێنەرى سەرۆکى جێبەجێکارى (ئاى تى)ى کورەك تیلیکۆم، گووتى: (( ئێمە بەختەوەرین جارێکى دیکەش گرێبەستى هاوبەشیکردنمان لەگەڵ ئەریکسۆن واژووکرد بۆ گەشەپێدانى تۆڕى سەرەکیمان (IP)، کە لەم پڕۆژەدا بووتە هاوبەشى سیسکۆ. کارکردنمان لەگەڵ ئەریکسۆن و بڵاوکردنەوەى بەهێزترین ڕاوتەرى سیسکۆ بۆ دۆمینى کەرتى کۆمپانیاکانى تۆڕى گەیاندن بەشێوەیەکى ئاسان و کاریگەر بەڕێوەدەچێ.))
هاوبەشى ستراتیژایەتى نێوان ئەریکسۆن و سیسکۆ سەڵماندوویەتى کە هاوبەشیکردنێکى سەرکەوتووانەیە و ڕۆڵى کاریگەرى هەبووە لەوەى ئەو دوو گەورە کۆمپانیایە گڕیبەست بەدەستبهێنن؛ بە تایبەت لەگەڵ تۆڕى مۆبایلىباوەڕپێکراو (وەك تۆڕى کورەك) بۆ بنیادنانى ژێرخانى تۆڕ لەڕێى فراوانکردن و بەرزکردنەوەى توانستى تۆڕ بۆ بەرزترین ئاست.
هەر لەمبارەیەوە، مایك وێستن جێگیرى سەرۆکى بەشى ناوچەى باکورى ڕۆژهەلاتى ناوەڕاست کۆمپانیاى سیسکۆ، گووتى: (( هاوبەشیکردنمان لەگەڵ گەورە کۆمپانیایەکى وەك ئەریکسۆن وامان لێدەکات ئۆفەرى سەرنجڕاکێشتر لەگەڵ چارەسەرییەکان پێشکەش بکەین بۆ بەرزکردنى بەهاى ئەو تۆڕانەى کە لە بەکارهێنەرانى ئێمەن؛ ئەمەش کاریگەرى ئەرێنى دەبێت لەسەر بەشداربووانى هێڵەکانى تۆڕ. پەیوەندى بازرگانی دوورمەوداى نێوان ئەریکسۆن و کورەك تیلیکۆم ڕۆلێکى کاریگەرى هەبوو لەم کەیسەدا.))
لە لایەکى دیکەوە، بەڕێز محەمەد دەرغام سەرۆکى بەشى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستى کۆمپانیاى ئەریکسۆن، ئاماژەى کرد: (( شەرەفمەندین بەوەى بووین بە هاوبەشى جێى متمانەى کورەك تیلیکۆم؛ هەروەها شەرەفمەندین بە هاریکارى کۆمپانیاکەمان لەگەڵ کۆمپانیاى سیسکۆ کە هاوبەشى ستراتیژى ئێمەیە. ئەمە یەکەمین هەنگاوە لە پڕۆژەیەکى هاوبەشدا و ئێمەش لەمەوبەر گفتوگۆمان لەگەڵ کورەك تیلیکۆم کردووە لەبارەى ئەوەى کە چۆن بتوانین بەشەکانى دیکەى ژێرخانى کورەك پەرەپێدەین)).
تۆڕى پێشکەوتووى ئەریکسۆن بۆ پڕۆتۆکۆلى ئینتەرنێت دەبێتەهۆى مسۆگەرکردنى ئەدائى تۆڕەکانى پرۆتۆکۆلى ئینتەرنێت بەشێوەیەکى تەواو، سەربارى دابینکردنى کواڵیتى بەرزى خزمەتگوزارى ئەمەش وا لە دابینکەرى تۆڕ دەکات بەتەواوى سوود وەربگرێ لە برى بەرهەمهاتووى پڕۆتۆکۆلى ئینتەرنێت لە بوارى ئیشکردن و تێچووى خاوەنیەتى.
Top