باڵه‌خانه‌كان .. بێ پلانی له‌ستراتیژی بیناسازی و جێبه‌جێكردنی
August 1, 2010
راپۆرتەکان
پابه‌ندنه‌بوونی سه‌رمایه‌داران به‌دیزاینی پروَژه‌كان كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێته‌وه
له‌ناوه‌راستی ئه‌م مانگه‌دا كاره‌ساتێكی مروَیی روویداو 30 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا كه‌ژماره‌یه‌كیان میوان و هاولاَتی بیانی بوون.. كاره‌ساتی جه‌رگبرِی هوتێل سوَما ته‌نیا دیمه‌نێكی تراژیدیا نه‌بوو به‌ڵكو زه‌نگێكی مه‌ترسیدار بوو بوَ ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی زوَر له‌سه‌رمایه‌دارانی ئه‌م هه‌رێمه‌ی گرتوَته‌وه‌و له‌پێناو گیرڤان پرِكردن هیچ حسابێكیان بوَ هاولاَتییانی سیڤیل نه‌كردووه، به‌سووتانی هوَتێل سوَما كه‌موكورتییه‌كی گه‌وره له ئاپارتمانه‌كان و باڵه‌خانه به‌رزه‌كانی كوردستان ده‌ركه‌وت، میوانخانه‌و هوَتێل و باڵه‌خانه به‌رزه‌كان نه زه‌نگی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی تێدایه نه په‌یژه‌ی رزگاربوونی هه‌یه! ته‌نانه‌ت له‌شاری سلێمانی یه‌ك پروَژه ره‌تنه‌كراوه‌ته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی زه‌نگی ئاگركه‌وتنه‌وه‌و په‌یژه‌ی فریاگوزاری نییه!! گرفته‌كه زیاتر ئاڵوَزده‌بێت كاتێك له پروَژه گه‌وره‌كانی وه‌به‌رهێنانیش دا ره‌چاوی بنه‌ماكانی پاراستن و رزگاربوونی تێدا نییه، ئه‌وه‌تا ئه‌و هه‌موو ته‌لاره به‌رزه كراوه یه‌ك په‌یژه‌ی فریاكه‌وتن له‌ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه نابینی، نازانرێت ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر چی بنه‌مایه‌ك و مه‌به‌ستێك موَڵه‌تی تێپه‌رِبوونی ئه‌و پروَژه هه‌ڵه‌نه‌ی داوه، كاتی ئه‌وه‌هاتووه له‌كاتی كه‌وتنه‌وه‌ی زیانی گیانی و ماددی دادگا رێره‌وی سه‌ربه‌خوَی خوَی وه‌ربگرێت و توَمه‌تباران سزای یاسایی خوَیان بدرێت. كاره‌ساتێكی له‌مجوَره زیان به‌نێوبانگی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت و كه‌رتی گه‌شتوگوزاری دووچاری شكستێك گه‌وره ده‌كاته‌وه، كاره‌ساته‌كه له‌میدیا نێوخوَیی و جیهانییه‌كانه‌وه قسه‌ی زوَر لێكرا و ته‌نانه‌ت حكومه‌تیشی خسته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتییه‌وه، ئه‌وه‌ی له‌م راپوَرته‌دا زیاتر مه‌به‌ستمانه رِێگا نه‌دانه به‌كه‌وتنه‌وه‌ی كاره‌ساتێكی تری سوَما.. كاتی ئه‌وه‌هاتووه میوانخانه‌كان كه‌شوێنێكی گشتین بكه‌ونه به‌رده‌م چاوخشاندنه‌وه‌ی شاره‌وانییه به‌دیزاین و جێبه‌جێكردن و كه‌موكورتییه‌كانی بواری بنه‌ما و پێوه‌ره زانستییه‌كان، پێویسته كوَنتروَڵی سه‌رجه‌م ته‌لاره به‌رزه‌كان بكرێت و سیسته‌می فریاگوزاری دانرێت، چونكه گه‌رچی خاوه‌نی پروَژه‌و باڵه‌خانه به‌رزه‌كان به‌رپرسن به‌رامبه‌ر كه‌موكورتییه‌كان ، به‌لاَم به‌شێكی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌رشانی حكومه‌ت، كاره‌ساته‌كان زوَر بوون و هوَكاره‌كانیش بوَ بوونی كه‌موكورتییه‌كان ده‌گه‌رِێته‌وه، له‌هه‌ولێر باڵه‌خانه‌یه‌ك پێش ته‌واوبوونی داده‌رِمێت و بینایه‌یه‌كی ناز سیتی و هوتێلێك ده‌سوتێت و سوَپه‌رماركێتی مه‌هراكوَو به‌نزینخانه‌و بانكی هه‌رێم و هوَتێل سوَما له سلێمانی سووتاو به‌ده‌یان باڵه‌خانه‌ی تریش له‌به‌رده‌م هه‌رِه‌شه‌ی سووتاندایه، ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه موَڵه‌تی بینایه بدرێته یه‌ك به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی و هه‌موو پسپوَره‌كان له‌وێ كوَبكرێنه‌وه، تاوه‌كو ئه‌ركی به‌رپرسیارێتیشیان بكه‌وێته ئه‌ستوَ نه‌ك وه‌كو ئێستا ده‌یان لیژنه به‌رپرسیاربن له موَڵه‌ت دانی بینایه دروستكردن، هاوكات رێنمایی و یاسای نوێ ده‌ربچێت بوَ ئه‌و لایه‌ن و بیزنسكارانه‌ی گه‌مه به‌دیزاین و ده‌سكاری نه‌خشه‌ی بنه‌رِه‌تی پروَژه‌كان ده‌كه‌ن.
نه‌خشه‌سازی بنه‌رِه‌تی و هونه‌ری ته‌لارسازی بووه‌ته زانستێكی گرنگ و هه‌ستیاره پێویسته توێژینه‌وه‌و كاری له‌سه‌ر بكرێت و، ناكرێت چی تر هه‌ر بیزنسكارو سه‌رمایه‌دارێك پاره‌ی هه‌بوو به‌ئاره‌زووی خوَی ئاپارتمان و باڵه‌خانه به‌رز بكاته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی مه‌رج و پێوه‌ره زانستییه‌كان و هونه‌ری و كواڵیتی پروَژه‌كان بێت .
هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی
له‌بیناسازی دا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت؟
كه‌موكورتی دیزاینی زوَربه‌ی باڵه‌خانه‌كانی كوردستان له‌خراپی شه‌قامه‌كانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، له‌ئاكامی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌و شه‌قامه بوَ مه‌به‌ستی بازرگانی دروست نه‌كراوه، له‌مباریه‌وه ئه‌ندازیار خالید سلێمان به‌رِێوه‌به‌ری گشتی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی ووتی:(مه‌سه‌له‌ی ته‌لارسازی و بیناسازی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی زوَر خێرا گه‌شه‌ی كردوو فراوانبوو، ئه‌مه‌ش هاوكات بوو له‌گه‌ڵ فه‌راموَشكردنی لایه‌نی دیزاین و نه‌خشه‌دانان و ره‌چاوكردنی لایه‌نی مه‌رجه‌كانی فریاگوزاری، به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌وتنه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كه‌ی هوَتێل سوَما ئه‌م بابه‌ته بایه‌خ و گرنگییه‌كی تایبه‌تی پێ درا، ده‌بووایه پێش روودانی كاره‌ساته‌كه‌ی هوَتێل سوَما قسه‌و به‌دواداچوون و دووباره چاوخشاندنه‌وه بوَ نه‌خشه‌دانان و دیزاینی باڵه‌خانه‌كان بكرابایه. بوَ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م رووداوه‌و ئه‌گه‌ری كه‌وتنه‌وه‌ی هه‌ر رووداوێكی تر‌و رِێگاگرتن له‌فرتوفێڵ و ساخته‌كاری و خراپ به‌كارهێنانی دیزاین و ناشرینكردنی شار پێویسته قسه له‌سه‌ر خاڵه سه‌ره‌كییه‌كان بكه‌ین، كه تایبه‌ته به پلانسازی شار، كاتێك كه‌موكورتی له‌پلانسازی شار‌و ره‌چاونه‌كردنی بنه‌ما و پێوه‌ره زانستییه‌كان بكرێت هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌زانرێت كه‌ئه‌و دیزاینه به‌پێی پێوه‌ره زانستی و بنه‌ماكانی نه‌خشه‌دانان و مه‌رجه‌كانی بینایه دروست نه‌كراوه ، پێم وایه دیزاینی شه‌قامه‌كان بوَ مه‌سه‌له‌ی باڵه‌خانه زوَر گرنگه، چونكه به‌پێی ئه‌و شه‌قامانه رووبه‌روو چوارده‌وری باڵه‌خانه‌كان دیاری ده‌كرێت، كێشه‌كان لێره‌وه دروست ده‌بێت كاتێك شه‌قامه بازرگانییه‌كه دیزاین نه‌كرێت، وه‌ك له‌وه‌ی له‌هه‌موو شاره‌كانی كوردستان رووده‌دات شه‌قام دروستكراوه‌و دواتر برِیار ده‌درێت بكرێته شه‌قامی بازرگانی..، سه‌باره‌ت به‌رێنماییه‌كانی دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی به‌رزیش به‌رِێوه‌به‌ری گشتی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی له‌وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار گووتی: گه‌رچی رێنماییه‌كانی پێدانی موَڵه‌تی ته‌لارسازی كوَنن و پێویستی به‌نوێكردنه‌وه‌و هه‌مواركردن هه‌یه، به‌لاَم ئه‌م رێنماییانه به‌شێوه‌یه‌كی زانستی وورد توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه‌و ره‌چاوی بارودوَخی كه‌ش و هه‌واو سه‌لامه‌تی و باكوخاوێنی و كوالێتی كراوه، گه‌ربێتوو بیزنسكارو به‌ڵێنده‌ر پابه‌ندی ئه‌و رێنماییانه بن كێشه‌و گرفتی لێ ناكه‌وێته‌وه، لیژنه‌ی هاوبه‌شی موَڵه‌تی باڵه‌خانه هه‌یه ئه‌ندامانی له‌نێوان سه‌روَكایه‌تی شاره‌وانی و به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خشه‌دانان و وه‌زاره‌ت ، كه‌سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كان ده‌چه‌سپێنن ، گرفته‌كه كاتێك رووده‌دات كه خاوه‌نی باڵه‌خانه یاخوود به‌ڵێنده‌ر هه‌ڵده‌ستێت به‌گوَرِینی دیزاین به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی خوَی. پێویسته روَڵی لیژنه‌كان به‌تایبه‌تی سه‌ندیكای ئه‌ندازیاران ته‌نیا رسوم وه‌رگرتن و په‌سه‌ندكردنی نه‌خشه‌كه نه‌بێت ، به‌ڵكو هه‌ڵسه‌نگاندنی دیزاینه‌كه‌ش بێت، له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ڵه‌كان زیاتر له‌دوای دیزاین دروست ده‌بێت كه به‌ئاره‌زووی شه‌خسی كوَگا داده‌نرێت و ره‌چاوی بنه‌ماكانی پاراستنی تێدا نییه، ئالێره‌دا روَڵی چاودێریكردن ده‌ست پێده‌كات به‌داخه‌وه لیژنه‌كانی چاودێریكردنی باڵه‌خانه‌كان كه‌موكورتی له‌كاره‌كانیاندا هه‌یه، خاوه‌ن پروَژه‌و چاودێره‌كان له‌قوَناغی جێبه‌جێكردنی پروَژه‌كان كه‌مته‌رخه‌می ده‌نوێنن.
به‌مشێوه‌یه نارِێكی دیزاینی شه‌قامه‌كان و نه‌بوونی شه‌قامی ته‌نیشت و پشته‌وه‌و نارِێكی له‌رووبه‌ری پارچه زه‌وییه بازرگانییه‌كه‌و نه‌بوونی سیسته‌می ته‌واوی ئاگركوژانه‌وه‌و ده‌یان كه‌موكورتی دیكه هه‌مووی كوَمه‌ڵێك گرفتی لێده‌كه‌وێته‌وه له‌كاتی كه‌وتنه‌وه‌ی كێشه‌یه‌كدا كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه، ته‌نانه‌ت ستافی به‌رگری شارستانیش له‌و باڵه‌خانانه‌دا نییه. له‌كاتی كه‌وتنه‌وه‌ی كێشه‌یه‌ك دا كه زیانی گیانی و ماڵی لێبكه‌وێته‌وه پێویسته لیژنه‌ی لێكوَڵینه‌وه به‌شه‌فاف و ئاشكرا دیزاینه‌ره‌كه‌و جێبه‌جێكارو لیژنه‌ی پێدانی موَڵه‌ت و خاوه‌ن پروَژه‌كه‌و ئه‌و بوارانه‌ی كه‌موكورتی تێدا بووه هه‌ر هه‌موو لێكوَڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و توَمه‌تبار سزای یاسایی بدرێت، گه‌ر وانه‌كرێت زه‌حمه‌ته كوَنتروَڵی گه‌مه‌كردن به پروَژه‌كان بكرێت، كه بوَ مه‌به‌ستی تایبه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌رعی چی تر زیان به گیانی هاولاَتییان و ئابووری هه‌رێمه‌كه‌وه نه‌گه‌یه‌نرێت. لیژنه‌ی باڵه‌خانه هه‌موو مه‌رجه‌كان به‌سه‌ر پروَژه‌كه‌دا ده‌چه‌سپێنێت، به‌لاَم كه‌موكورتی له لیژنه‌كانی چاودێری بیناكردن و وورده‌كارییه‌كانی تری ئاگركوژانه‌وه‌و ره‌چاوی بواری ته‌ندروستی..
له‌كوَتایی قسه‌كانیدا به‌رِێزیان ئاماژه‌ی به‌و كوَبوونه‌وه به‌رده‌وامانه دا، كه سه‌باره‌ت به‌دووباره چاوخشاندنه‌وه به‌پێدانی موَڵه‌ته‌كان له‌وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئه‌نجام ده‌درێت، تێیدا چه‌ندین پێشنیار‌و به‌دواداچوون سه‌باره‌ت به‌كارو توانای لیژنه‌كانی چاودێری پێشكه‌ش كرا و، داواكرا خه‌ڵكی پسپوَرو شاره‌زاو دڵسوَز له‌و لیژنانه دانرێت.
بێ پلانی له‌ستراتیژی بیناسازی
ده‌بێت لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له‌سه‌رجه‌م شاره‌كاندا ستافی كوَنتروَڵكردنی دروستكردنی ته‌لارو باڵه‌خانه‌كان بكه‌ن، به‌دواداچوون پێشبخرێت و رِێگا له‌به‌رتیل و گه‌مه‌كردن به‌دیزاین بكرێت، خاڵێكی تری گرنگ ئه‌و به‌ربلاَوییه یه كه له‌ناو پێدانی موَڵه‌تی بیناسازی هه‌یه ، بێگومان نه‌بوونی هوَشیاری ئابووری له‌لای خه‌ڵكی دیوێكی تری راپوَرته‌كه‌یه، خراپی كوالێتی ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی له‌بیناكه‌دا به‌كارهاتووه‌و ئه‌گه‌ری دارِمانی باڵه‌خانه‌كان مه‌ترسییه‌كانی له‌لایه‌نی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر كه‌متر نییه بوَیه حكومه‌ت نابێت چی تر رِێگا به‌بازرگان و سه‌رمایه‌دارێك بدات دوور له ره‌چاوكردنی پێوه‌رو مه‌رجه زانستییه‌كان باڵه‌خانه به‌رز بكاته‌وه‌و گیانی هاولاَتییانیش بخاته مه‌ترسییه‌وه. ئه‌م پێشنیار‌و بوَچوونانه هه‌مووی پێویست به‌وه ده‌كات له‌ناو چوارچێوه‌ی پلانێكی ستراتیژی شارنشیندا كوَبكرێته‌وه‌و له‌پێناو ئابووری هه‌رێم و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ئاراسته بكرێت.
· ناكرێت چی تر هه‌ر بیزنسكارو سه‌رمایه‌دارێك پاره‌ی هه‌بوو به‌ئاره‌زووی خوَی ئاپارتمان و باڵه‌خانه به‌رز بكاته‌وه.
· كاتێك كه‌موكورتی له‌پلانسازی شار هه‌بێت و ره‌چاوی بنه‌ما و پێوه‌ره زانستییه‌كان نه‌كرێت، كاره‌ساتی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
· دیزاینی شه‌قامه‌كان بوَ مه‌سه‌له‌ی باڵه‌خانه زوَر گرنگه، چونكه به‌پێی ئه‌و شه‌قامانه رووبه‌روو چوارده‌وری باڵه‌خانه‌كان دیاری ده‌كرێت.
· لیژنه‌كانی چاودێریكردنی باڵه‌خانه كه‌موكورتی له‌كاره‌كانیاندا هه‌یه.
· پێویسته روَڵی لیژنه‌كان به‌تایبه‌تی سه‌ندیكای ئه‌ندازیاران ته‌نیا رسوم وه‌رگرتن و په‌سه‌ندكردنی نه‌خشه‌كه نه‌بێت ، به‌ڵكو هه‌ڵسه‌نگاندنی دیزاینه‌كه‌ش بێت.
· چاودێر‌و و خاوه‌ن پروَژه‌كان له‌قوَناغی جێبه‌جێكردنی پروَژه‌كان كه‌مته‌رخه‌من.
· 1-له‌ئه‌سته‌مبوڵ جگه له‌وه‌ی ئاپارتمانه‌كانیان مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی تێدایه ره‌چاوی جوانكردنی شاریشیان كردووه.
- ئه‌ندازیار خالید سلێمان به‌رِێوه‌به‌ری گشتی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی:
خاوه‌ن پروَژه‌و لیژنه‌كانی چاودێری باڵه‌خانه‌كان له‌قوَناغی جێبه‌جێكردنی پروَژه‌كه كه‌مته‌رخه‌می ده‌نوێنن.