شنیار نەجیب ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە
![شنیار نەجیب ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/Shnyar1Kasi1Zhyanm.jpg )
ئەمڕۆ پێنج شەممە 25/3/2021 خانمە گۆرانیبێژی كورد(شنیار نەجیب) گۆرانییەكی نوێی بەناوی(كەسی ژیانم) بڵاوكردەوە, ئەم گۆرانییە كە چوارەم ڤیدیۆ كلیپی شنیارە "هەردی مورادی" مێلۆدییەكەی ئامادە كردووە, هەروەها "پێشەوا ڕەمەزان" تێكستەكەی نووسیوە .
شنیار نەجیب كە ماوەیەكی كەمە لە بواری گۆرانیدا دەركەوتووە, لە دایكبووی ساڵی 1997ی شاری سلمانییە, دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەكانە لە بەشی میوزیك .