هونەری پیرۆگرافی
هونەری پیرۆگرافی واتا وێنەكێشان لەسەر ڕووی دار بە سووتاندن,كە كەرەستەی سەرەكی ئەم هونەرە دار و گەرمییە,بەهەر هۆكارێك بێت گرنگ ئەوەیە سەرچاوەیەكی گەرمی هەبێت گەر بە زەڕەبین ڕاستەوخۆ تیشكی خۆر بەكار بهێندرێت, یاخود گەرمكردنی پارچەیەك ئاسن بۆ نەخشاندن و وێنەكێشان لەسەر دار.
لە ئەم سەردەمەدا چەندین كۆمپانیا هەن كە ئامێری تایبەت بە ئەم هونەرەیان خستووەتە بازاڕەوە,كە ئەم ئامێرە ئاسانكاری بۆ هونەرمەندەكە دەكات ئەویش بەهۆی كۆنتڕۆڵكردنی پلەی گەرمی و گۆڕینی نووكی ئامێرەكە بۆ چەند شێوەو نەخشێك,هەروەها ڕێگایەكی دیكەیش هەیە بۆ وێنەكێشان لەسەر دار كە ئەویش ئامێری لیزەرە كە دەتوانێ لەسەر دار نووسین و وێنەكەكێشان بكات.
سەردەمی سەهەڵدانی پیرۆگرافی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی حەڤدەهەم بەڵام بە هۆی پێشكەوتنی تەكنەلۆجیا و گرنگیدانی زیاتر بە ئەم هونەرە,لە سەدەی نۆزدەهەمدا پێشكەوتنێكی زۆری بەخۆیەوە بینی و هونەرمەندانی ئەم بوارە بایەخی زیاتریان بە كارەكاندا,كە لە ئێستادا دوای تەواو بوونی وێنەكان كەمێك بە بۆیەی وێنەكێشان ڕەنگ دەكرێت كە بەمەش كارەكە جوانتر دەردەكەوێت.
جیاوازییەك هەیە لە نێوان هونەری وێنەكێشان و پیرۆگراف,چونكە لە وێنەكێشان ئاساییە هونەرمەندەكە كەرەستەكەی بگۆڕێت لە كانفاسەوە بۆ هەر جۆرێك كاغەز یاخود بەرد یاخود هەر ڕوویەك كە بتوانێ ڕەنگەكانی بخاتە سەر,بەڵام لە هونەری پیرۆگرافی لەبەر ئەوەی كە بە گەرمی و سووتان وێنەكان درووست ئەبن تەنها دار كەرەستەی سەرەكیی هونەرمەندەكەیەو بژاردەیەكی دیكەی نییە كە ئەمەش تایبەتمەندییەكی بۆ ئەم هونەرە درووست كردووە كە جیا ببێتەوە لە شێوەكانی دیكەی وێنەكێشان.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی