مێژووی خەڵاتەكانی ئۆسكار

مێژووی خەڵاتەكانی ئۆسكار
خەڵاتی ئۆسكار ساڵانە وەكو نەریتێكی سینەمایی لەلایەن ئەكادیمیای زانست و هونەر و وێنە جووڵاوەكانەوە ” Academy of Motion Picture Arts and Sciences” پێشكەش دەكرێت. ئەم ئەكادیمیایە خۆی لە 11ـی مانگی مەی ساڵی 1927ـدا دامەزراوە. ساڵانە لە مانگی شوبات خەڵاتەكانی خۆی دەبەخشێت، به‌ڵام ئه‌م ساڵ به‌ هۆی سازدانی ئۆلۆمپیاتی زستانه‌ی سۆتشی له‌ مانگی شوباتەوە بۆ سه‌ره‌تای مانگی ئادار دواخرا. خەڵاتەكانی سەرباری باشترین فیلم و ئەكتەری كوڕ و كچ و باشترین دەرهێنەر و وێنەگرتن و مۆنتاژ و مۆسیقا و دەنگ و كاریگەری سینەمایی و سیناریۆ و ماكیاژ و چەند بواری دیكەیش دەگرێتەوە، كە كۆی بوارەكانی 25 بوارە.
شێوه‌ و قه‌باره‌ی خەڵاتەكە
خەڵاتی “ئۆسكار”، بریتییە لە پەیكەری سوارچاكێك كە شمشێرێكی بەدەستەوەیە و لەسەر شریتێكی سینەمایی وەستاوە. درێژییەكەی 34 سانتیمەترە و كێشەكەی 3.85 كیلۆ گرامە، لە ئەلەمنیۆم و مس دروستكراوە و بەزێڕ ڕووپۆشكراوە.
لیژنه‌ی ناوبژیوانان و مه‌رجه‌كانی ركابه‌رێتی و پاڵاوتن
لە مانگی كانوونی دووەمی هەموو ساڵێكدا ناوی فیلم و ئه‌كته‌ره‌ پاڵێوراوه‌كانی وه‌ده‌ستهێنانی ئۆسكاری ساڵ له‌لایه‌ن ئەكادیمیای زانست و هونەر و وێنەی جووڵاو ئاشكرا ده‌كرێن، پاشان6000 پسپۆڕ و شارەزا كه‌ 1311 كەسیان ئەكتەری بواری سینەمان شاره‌زاییه‌كی ته‌واویان له‌ بواری سینه‌مادا هه‌یه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ دەكەن، یه‌كێك له‌ مه‌رجه‌كانی بوون به‌ ئه‌ندام له‌ لیژنه‌ی ناوبژیوانی ئه‌وه‌یه‌ نابێت ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ یه‌كێك بێت له‌ پاڵێوراوان بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاته‌كه‌ له‌ هه‌ر بوارێك ته‌نانه‌ت نابێ له‌ یه‌كێك له‌ فیلمه‌ پاڵێوراوه‌كانیشدا به‌شدار بووبێت، ئه‌مه‌ش بۆ زیاتر پاراستنی بێلایه‌نی و راستگۆیی له‌ دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كان نابێت خۆیان لە ڕیزی ناودێرەكاندا بن.
بۆ ئه‌وه‌ی فیلمێك پاڵێوراو بێت بۆ ئۆسكار پێویسته‌ له‌ هۆڵه‌كانی سینه‌مای كالیفۆرنیا نمایش كرا بێت له‌ رێكه‌وتی 1ی جانیوه‌ری تاكو 31ی دیسێمبه‌ر واته‌ له‌ ماوه‌ی ساڵی پێشتر، هه‌روه‌ها نابێ ماوه‌ی فیلمه‌كه‌ له‌ 40 خوله‌ك كه‌متر بێت بۆ ئه‌وه‌ی ركابه‌رێتی له‌سه‌ر خه‌ڵاتی باشترین فیلمی درێژ بكات، ئه‌گه‌ر كه‌متر بێت به‌ كورته‌ فیلم داده‌نرێت، جگه‌ له‌وه‌ پێویسته‌ قه‌باره‌ی فیلمه‌كه‌ یان 35 ملیمه‌تر یان 70 ملیمه‌تر بێت.
پاڵێوراوه‌كانی ئه‌م ساڵ كێ بوون؟
ئه‌م ساڵیش وه‌ك هه‌موو ساڵه‌كان ژماره‌یه‌ك فیلم و ئه‌كته‌ر پاڵێوراو بوون به‌ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی ئۆسكار وه‌ك باشترینه‌كانی هۆڵیود، پاڵێوراوه‌كان له‌ 16/1/2014 له‌ هۆڵی شانۆی سامویل گولدین له‌ بیڤرلی هیلز له‌لایه‌ن شیریل بۆن ئیزاكی سه‌رۆكی ئه‌كادیمیا و كریس هیمسۆورس راگه‌یه‌نران و ئه‌م ساڵ بۆ یەكەم جار ئۆسكار خەڵاتی رێزلێنانی بەخشی بەو كەسانەی، كە لە بواری تەكنیكی فیلمەكاندا كاریان كردووە، فیلمه‌ پاڵێوراوه‌كانیش ئه‌مانه‌ بوون:
- «تێكۆشانی ئەمریكییەكان» باس لە كۆمەڵێك قۆڵبڕ لە حەفتاكانی سەدەی رابردوو دەكات و بۆ وەرگرتنی 12 خەڵاتی ئۆسكار پاڵێوراوە.
- فیلمی هێزی كێشكردن (GRAVITY) كە فیلمێكی خەیاڵی زانستییە و رووداوەكانی لە بۆشایی ئاسمانن ئه‌ویش پاڵێوراوه‌ بۆ 12 خەڵات.
- فیلمی 12 ساڵ لە بەندایەتی بۆ وەرگرتنی 9 خەڵات پاڵێوراو بوو.
- Captain Phillips باس له‌ چه‌ند چه‌ته‌یه‌كی ده‌ریای سۆمالی كه‌ ئه‌فسه‌رێكی ده‌ریاوانی ئه‌مریكی ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
باشترین ده‌رهێنه‌ر
- ئه‌لفۆنسۆ كوارون له‌ فیلمی Gravity
- ستیڤ ماكوین له‌ فیلمی – 12 Years a Slave
- ئه‌لیكسه‌نده‌ر باین له‌ فیلمی – Nebraska
- دیڤید ئۆ راسیل له‌ فیلمی – American Hustle
- مارتن سكورسیزی له‌ فیلمی The Wolf of Wall Street
باشترین ئه‌كته‌ری پیاو
- كریستیان بیل له‌ فیلمی – American Hustle
- برۆس دێرن له‌ فیلمی – Nebraska
- لیۆناردۆ دیكاپریو له‌ فیلمی – The Wolf of Wall Street
- شیواتال ئیگیوفۆر له‌ فیلمی – 12 Years a Slave
- ماسیۆ ماكۆنهی له‌ فیلمی Dallas Buyers Club
باشترین ئه‌كته‌ری ئافره‌ت
- ئیمی ئاده‌مز له‌ فیلمی – American Hustle
- كیت پلانشێت له‌ فیلمی Blue Jasmine
- ساندرا پۆلۆك له‌ فیلمی – Gravity
- جۆدی دینش له‌ فیلمی – Philomena
- میریل ستریپ له‌ فیلمی August: Osage County
باشترین فیلمی ئه‌نیمه‌یشن
The Croods
Despicable Me 2
Ernest & Celestine
Frozen
The Wind Rises
بۆ یەكەم جاریش لەوەتەی دروستبوونی خەڵاتی ئۆسكارەوە سینەمای عەرەبی بە سێ فیلمی جۆراوجۆر لە كۆتایی لیستی پاڵێوراوانە و چاوەڕێش دەكات بۆ یەكەم جار لە مێژووی خۆیدا ئەم خەڵاتە بەرزە بەدەست بهێنێت و فیلمە عەرەبییەكانیش یەكێكیان بۆ باشترین فیلمی بیانی و ئەوانی دیكەش بۆ باشترین فیلمی دۆكیومێنتاری ماوە كورت و درێژ پاڵێوراون.
براوه‌كانی 86 ه‌مین خه‌ڵاتی ئۆسكار
باشترین فیلم ( دوازده‌ ساڵ له‌ كۆیلایه‌تی) 12Years a Slave
باشترین ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی پیاو : ماسیۆ ماكۆنهی له‌ فیلمی Dallas Buyers Club
باشترین ئه‌كته‌ری ئافره‌ت سه‌ره‌كی: كیت پلانشێت له‌ فیلمی Blue Jasmine
باشترین ئه‌كته‌ری پیاو یاریده‌ده‌ر: جارید لیتۆ له‌ فیلمی Dallas Buyers Club
باشترین ئه‌كته‌ری ئافره‌ت یاریده‌ده‌ر: لۆبیتا نیۆنجۆ له‌ فیلمی 12Years a Slave
باشترین فیلمی ئه‌نیمه‌یشن : Frozen
باشترین كورته‌ فیلمی كارتۆنی : Mr Hublot
باشترین جلوبه‌رگ : فیلمی The Great Gatsby
باشترین مۆنتاژ: فیلمی Gravity
باشترین كارتێكه‌ره‌كان : فیلمی Gravity
باشترین مۆنتاژی ده‌نگ: فیلم Gravity
باشترین وێنه‌گرتنی سینه‌مایی: فیلمی Gravity
باشترین تێكه‌ڵكردنی ده‌نگی : فیلمی Gravity
باشترین كورته‌ فیلم Helium
باشترین فیلمی دیكیومێنتی: 20 Feet from Stardom
باشترین كورته‌ فیلمی :The Lady in Number 6: Music Saved My Life
باشترین فیلمی بیانی : فیلمی ئیتاڵی The Great Beauty
باشترین كورته‌ فیلمی كارتۆنی:Mr Hublot
باشترین مكیاژ و قژ : فیلمی Dallas Buyers Club
باشترین مۆنتاژ : فیلمی The Great Gatsby
باشترین مۆسیقا: فیلمی Gravity
باشترین گۆرانی: فیلمی Frozen
باشترین سیناریۆی بنه‌ره‌تی:فیلمی Her
باشترین سیناریۆی وه‌رگیراو: فیلمی 12years a slave
باشترین ده‌رهێنه‌ر: ئه‌لفۆنسۆ كوارون له‌ فیلمی Gravity
Top