مالیكا باس له‌ فیلمه‌ نوێیه‌كه‌ی ده‌كات

مالیكا باس له‌ فیلمه‌ نوێیه‌كه‌ی ده‌كات
مالیكا ئورورا یه‌كێكه‌ له‌ مۆدێل وئه‌كته‌ره‌ هیندیه‌ سه‌رنجڕاكێشه‌كان، به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی له‌ رۆڵه‌كانیدا و ئەو جوانییه‌ی كه‌ بووه‌ته‌ هۆی راكێشانی سه‌رنجی زۆربه‌ی زۆری به‌رهه‌مهێنه‌ر و ده‌رهێنه‌رانی بۆلیۆد و هه‌میشه‌ رۆڵی سه‌ره‌كیی پێ ده‌سپێرن له‌ فیلمه‌كانیان ته‌نیا بۆ به‌شداری كردنی. به‌شداری كردنی مالیكا له‌ هه‌ر فیلمێكدا پێشتر سه‌ركه‌وتنی فیلمه‌كه‌ مسۆگه‌ر ده‌كات، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه‌ زۆر به‌ ده‌گمه‌ن له‌ كاره‌ سینه‌ماییه‌كاندا ده‌بینرێت، به‌م دواییه‌ مالیكا دڵی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆش كرد و رایگه‌یاند كه‌ ئه‌م ساڵ جیاواز ده‌بێت و یه‌كێك ده‌بێت‌ له‌ ساڵه‌ خۆش و سه‌ركه‌وتووه‌كان، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ یه‌كه‌م كاری له‌م ساڵەدا بریتییه‌ له‌ فیلمی (ساڵێكی نوێی خۆش) كه‌ تێیدا به‌ باڵا پۆش ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێی ناسراوه‌، چونكه‌ هه‌میشه‌ له‌لای جه‌ماوه‌ر به‌ نموونه‌ی وروژاندن و سه‌رنجڕاكێشی ناسراوه‌ . ده‌رباره‌ی رۆڵه‌ نوێیه‌كه‌ی كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ شارۆخ خان ده‌بێت مالیكا ده‌ڵێ: هیچ شتێكی ئه‌وتۆی نوێی تێدا نییه‌ ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ به‌ باڵاپۆش ده‌رده‌كه‌وم، من هه‌میشه‌ به‌شێك بووم له‌ فیلمه‌كانی شاشجد خان و فه‌رح خان، چونكه‌ هاوڕێی منن و هه‌ر بۆیه‌ش منیان بۆ ئه‌م رۆڵه‌ ده‌ستنیشان كرد ئه‌گه‌رچی جه‌ماوه‌ر پێی وابێت جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنه‌كانی پێشووم،هه‌ر له‌ درێژه‌ی قسه‌كانی و سه‌ركه‌وتنی له‌م رۆڵه‌دا ده‌ڵێ: هه‌ستم به‌ خۆشییه‌كی زۆر كرد له‌ كاتی وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه‌، ئه‌گه‌رچی رۆڵه‌كه‌م وا ده‌خوازێت باڵاپۆش بم،( ساڵێكی نوێی خۆش) چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی هیندی كۆده‌كاته‌وه‌ وه‌ك شارۆخ خان، دیبیكا بادۆكۆن، ئه‌بهیشك باتشان، بۆما ئیرانی و چه‌ندانی دیكه‌.
Top