میره‌نداتووشی پشت ئێشه‌ بووه‌تەوە

میره‌نداتووشی پشت ئێشه‌ بووه‌تەوە
دوای ئه‌وه‌ی له‌ مانگی حوزه‌یرانی پاردا كچه‌ ئه‌كته‌ر و مۆدێلی ئوسترالی میرەندا كیر دووچاری رووداوێكی هاتوچۆ بۆوه‌، تا ئێستا میره‌ندا به‌ ده‌ست ئازاره‌كانییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت وبه‌رده‌وام سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌ت ده‌كات بۆ دڵنیابوون له‌ بارودۆخی ته‌ندروستیی خۆی.
پار كاتێك شوفێره‌كه‌ی میره‌ندا به‌ سه‌رخۆشییه‌وه‌ ئۆتۆمبیلی لێده‌خوڕی له‌ لۆس ئه‌نجلۆس دووچاری رووداوێكی مەترسیدار بۆوه‌ و بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ردووكیان بریندار بن و میره‌نداش ناچار بوو بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر پاڵپشتێكی مل ببه‌ستێت، برینه‌كانی میره‌ندا زۆر نه‌بوون، به‌ڵام ئازار و كاریگه‌ریی رووداوه‌كه‌ تا ئێستاش به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه‌ دیاره، هه‌روه‌ها له‌رووی ده‌روونیشه‌وه‌ كاریگه‌رییه‌كی خراپی له‌سه‌ری هه‌بوو. له‌ دیمانه‌یه‌كیدا بۆ گۆڤاری« People» میره‌ندا روونیكرده‌وه‌ كه‌ ئازاره‌كانی ته‌واو نه‌بوون و وتی: هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر رووداوه‌كه‌دا تێپه‌ڕیوه‌، به‌ڵام تا‌ ئێستاش به‌رده‌وام ئازارێكی زۆر له‌ پشتم هه‌یه و هه‌ست ده‌كه‌م زیانێكی زۆرم به‌ركه‌وتبێت، بۆیه‌ به‌ به‌رده‌وام له‌لایه‌ن پزیشكی تایبه‌ته‌وه‌ چاره‌سه‌ری ده‌رزی و لێزه‌ر وه‌رده‌گرم.
Top