موسلیم زارعی: زۆر له گۆرانیبێژەكانی ئێران مه‌قامی كوردی به‌كار ده‌هێنن
• سه‌باره‌ت به مۆسیقای نوێ و سوننه‌تی چی ده‌ڵێن؟
- پێموایه كه مۆسیقای نوێ ده‌توانێت یارمه‌تی مۆسیقا و هونه‌ری فۆلكلۆری كوردی بدات، به‌ڵام به مه‌رجێك كه به باشی ئه‌م كاره بكرێت و له رێگای ئه‌و مۆسیقایه‌ی خۆمان سوودی لێ وه‌ربگرین، جیا له هه‌موو ئه‌مانه ئه‌گه‌ر سه‌یری ژیان و كۆمه‌ڵگا بكه‌ین ده‌بینین هه‌موو شتێكی به‌ره‌و پێش ده‌چێت، پێویسته مۆسیقاش به هه‌مان شێوه به‌ره‌و پێش بچێت و له شوێنی خۆی نه‌مینێت، له هه‌مان كاتدا ئه‌و فۆلكلۆرهی خۆمان كه بووه‌ته ناسنامه و ئێمه پێی ناسراوین له بیر نه‌كرێت، به‌ڵكو بپارێزرێت.
• پێتوایه مۆسیقای نوێ و مۆدێرن شوێنی مۆسیقای سوننه‌تی له‌ق نه‌كردووه؟
- باس كردنی مۆسیقای نوێ له هه‌ر وڵاتێك و بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك به نه‌ته‌وه‌ی كوردیشه‌وه ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و راستییه‌ی كه پێویستی به یارمه‌تی هه‌یه، واته هونه‌ری نوێ وه‌ك گوتم به فۆلكلۆره‌وه به‌هێزتر بكرێت و به هه‌مان شێوه مۆسیقای ره‌سه‌نیش سوود له فۆلكلۆر وه‌ربگرێت و جۆرێك له تێكهه‌ڵكێش هه‌بێت له نێوانیاندا، ئێمه له سنه ئۆركێسترامان هه‌یه به ناوی كوردستان، هۆرمونیك و ئۆركێسترا كه مۆسیقای ره‌سه‌نی خۆمانه به شێوازێكی ئۆركیسترالی و به ئامێره جیهانییه‌كانه‌وه پێشكه‌شی خه‌ڵكی ده‌كه‌ین و ده‌توانم بڵێم ئێمه به‌م شێوازه سوودێكی زۆرمان له مۆسیقای نوێ وه‌رگرتووه؟
• ئێمه‌ی كورد وه‌كو پێویست توانیومانه سوود له مۆسیقای نوێ وه‌ربگرین؟
- ئه‌وه‌ی راستی بێت به‌و شێوه‌یه‌ی كه پێویسته و پێشتر هه‌بووه ده‌توانم بڵێم نه‌خێر، به‌ڵام خه‌ڵك حەزی لە مۆسیقای كوردییه،ئه‌وه‌ی جێگای خۆشحاڵییه ئێستا ئه‌و گرووپه هونه‌ریانه‌ی كه هه‌ن و به شێوازی پۆپ كار ده‌كه‌ن زۆرتر جێگایان له ناو خه‌ڵكی هه‌یه و هه‌واداریان روو له زیادبوونه، به‌تایبه‌تی كاریگه‌رییه‌كی زیاتری له‌سه‌ر گه‌نجان هه‌یه.
• ئایا خه‌ڵك وه‌ك جاران عاشقی مۆسیقای سوننه‌تین؟
- ئه‌گه‌ر سه‌یری وڵاتێكی وه‌كو ئێران بكه‌ین ده‌بینین به‌شی زۆری مۆسیقا له ده‌ست كورده‌كاندایه، هه‌روه‌ها گۆرانیبێژانی فارس به‌شێكی زۆری گۆرانیی كوردی ده‌به‌ن و ده‌یكه‌ن به فارسی، ته‌نانه‌ت به‌شێكی زۆری مۆسیقای ره‌دیفی ئێرانی له مه‌قاماتی كوردییهوە وه‌رگیراوه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش وه‌ك جاران عه‌شقی مۆسیقا و گۆرانیی سوننه‌تی نه‌بین ئه‌وا خه‌ڵكانی دیكه حه‌زیان لێیه و سوودیشی لێ وه‌رده‌گرن.
* كه‌واته ده‌توانین ئه‌و پرسیاره بكه‌ین، مۆسیقای ئێرانی چۆن سوودی له مۆسیقای ره‌سه‌نی كوردی كردووه؟
- هه‌ر یه‌كیان تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه، به‌ڵام هیچ مۆسیقایه‌ك به گه‌وره‌یی مۆسیقای كوردی نییه، به‌داخه‌وه كه له‌م سه‌رده‌مه كاری جددی و راسته‌قینه‌ی له‌سه‌ر نه‌كراوه و ئه‌وه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك ده‌بێت مامۆستایانی وه‌كو سه‌ڵاح ره‌ئوف له‌م باره‌یه‌وه كاری جددی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین باشتر و به‌شێوه‌یه‌كی زانستی مۆسیقای خۆمان به جیهان بناسێنین.
* كه‌سانێك ده‌ڵێن مۆسیقای كوردی له مۆسیقای ئێرانی پێشكه‌وتووتره ئه‌مه تا چه‌ند راسته؟
- ناتوانین بڵێین پێشكه‌وتووتره، به‌ڵام له باره‌ی چالاكی و به‌شداری كردنی له فیستیڤاڵهكانهوه زۆر باشه و جێگای ئومێده و هیوام وایه كه له داهاتوودا ببێته بنكه‌ی هونه‌رمه‌ندانی كورد.
* كوردستانی عێراق بۆته بنكه‌یه‌ك بۆ كوردانی هه‌موو به‌شه‌كان، له رووی هونه‌رییه‌وه وه‌ك پێویست پێشكه‌وتووه؟
- راسته له زۆر رووه‌وه هونه‌ری كوردی پێشكه‌وتووه له عێراق و هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆر كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و سوودی زۆریان له‌و ئامێرانه بینیوه كه له ناو میلۆدییه‌كان گرنگن، من خۆم وه‌كو ئه‌رك به نیازم ئامێری ده‌هۆڵ له مه‌قام زیاتر به‌كار بهێنم و زیندووی بكه‌مه‌وه، چونكه له‌وانه‌یه ئه‌م ئامێره تا چه‌ند ساڵێكی دیكه له بیر بچێته‌وه یان كه‌سانێك نه‌بن گرنگی پێ بده‌ن وه‌ك ئامێره‌كانی دیكه.
مۆسیقای ره‌سه‌نی هه‌ر وڵاتێك له ناو شایی ده‌مینێ، ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بینین كه شایی وه‌كو جاران نه‌ماوه و له جیاتی ده‌هۆڵ كیبۆرد هاتووه و ئه‌و شێوازه‌ی نه‌ماوه كه پێشتر ناسرا بوو، ئه‌مه‌ش بۆ فۆلكلۆر زۆر خراپه و دوور نییه ئه‌گه‌ر وا به‌رده‌وام بێت،نه‌وه‌ی داهاتوو ئاشنایه‌تییان ته‌نانه‌ت به شێوی ده‌هۆڵیش نه‌بێت.
• كورد خاوه‌ن مۆسیقای تایبه‌تیی خۆیه‌تی، ئایا توانیویه‌تی ئامێره مۆسیقییه‌كانی خۆی به زیندوویی بهێڵیته‌وه؟
- من له به‌شی خۆم كه ئامێره ئیقاعییهكان ده‌گرێته‌وه وه‌كو تونباك، ده‌ف، ده‌هۆڵ، به ئه‌لبووم و كۆنسێرت و وانه وتنه‌وه به منداڵان وئه‌وانه‌ی ئاره‌زوویان له مۆسیقای كوردییه و حه‌ز ده‌كه‌ن فێری بن، تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه بتوانم هه‌وڵ ده‌ده‌م كه ئامێرەكانی مۆسیقای كوردیی خۆمان بپارێزم و په‌ره‌ی زیاتریان پێ بده‌م، خۆش به‌ختانه ئێستا هه‌واداری ئامێره مۆسیقییه‌كانی دیكه‌ش وه‌ك سێ تار و دووتار زۆر و له‌و بواره‌شه‌وه كه‌سانی زۆر به توانا و بلیمه‌تمان هه‌یه.
• له كوردستانی ئێران گرووپی هونه‌ری زۆر هه‌ن، ئایا ده‌توانن كۆنسێرت ساز بكه‌ن؟
- ئه‌گه‌ر له بواری هونه‌ره‌وه كێشه‌یان نه‌بێت (به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به یاساكانی ئێرانه‌وه هه‌یه) هیچ كێشه‌یه‌كی دیكه‌یان نییه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه كه ژماره‌یه‌كی زۆر گروپی هونه‌ری هه‌بێت، ئه‌م گرووپانه زۆر به ئازادی كۆنسێرت و كاری خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ته‌نیا له شاره گه‌وره‌كان هه‌ندێك جار گرفتیان تووش ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش زۆر نییه و زوو چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
• ئه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك گشتی و دوور له تیپ و گرووپه‌كان، له ئێران وه‌ك كورد ده‌توانن به ئازادی كاری هونه‌ری خۆتان بكه‌ن؟
- بێگومان وه‌ك له پرسیاری پێشوومدا ئاماژه‌م پێ كرد هونه‌رمه‌ندانی كورد چ وه‌ك تاكه كه‌س یان وه‌ك گروپ هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه، ئه‌گه‌ر له هۆنراوه‌كه‌دا كێشه نه‌بێت واته پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه نه‌بێت كه له یاساكانی ئێران‌دا قه‌ده‌غه كراون.
• به‌شداریی ئافره‌تان له گروپه‌كانی مۆسیقای كوردیدا چۆنه؟
- ماوه‌یه‌كە ئه‌م بابه‌ته زۆر به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت، پێشتر هیچ كچمان نه‌بوو له گرووپه‌كه‌مان، ئێستا ژماره‌یه‌ك كچ ئه‌ندامن، به‌ڵام پێموایه پێویسته كچان به‌شێوه‌یه‌ك به‌رفراوانتر بێنه نێو بواری هونه‌ری وه‌ك گۆرانیبێژ یان موزیكژه‌ن، چونكه ئێمه خاوه‌ن كچی زۆر به توانا و به‌هره‌ین و ده‌توانن سه‌ركه‌وتووانه كاری هونه‌ری ئه‌نجام بده‌ن و خزمه‌ت بكه‌ن.
• له چ پارچه‌یه‌كی كوردستان زیاتر هونه‌ری كوردی پێشكه‌وتووه و پارێزراو بووه ؟
- به‌ڕای تایبه‌تی خۆم له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان وه‌كو یه‌ك و به‌گوێره‌ی بارودۆخه‌كه هه‌موویان به باشی كاره هونه‌رییه‌كانیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن و خزمه‌ت به هونه‌ری كوردی ده‌كه‌ن، به‌ڵام پێموایه كوردانی توركیا تا رادده‌یه‌ك باشتر بوون له‌و بواره‌وه.
• ئایا میدیای كوردی به‌تایبه‌تی له عێراق خزمه‌تی هونه‌ری كوردی كردووه؟
- من به باشی نازانم و زانیارییه‌كی زۆرم له‌و بواره‌وه نییه، به‌ڵام پێموایه كه‌ناڵه‌كان هه‌ر یه‌كەیان به‌شێوه‌یه‌ك خزمه‌تی هونه‌ری كوردی كردووه، بێگومان له‌و نێوه‌نده‌شدا كه‌ناڵ هه‌یه زیاتر یان باشتر له‌وانی تر خزمه‌تی كردووه، ره‌نگه کەناڵێك له بواری هونه‌ری و خزمه‌ت كردن به هونه‌رمه‌ندان له هه‌ندێك كه‌ناڵی دیكه باشتر بێت.