وا دیاره گرفت و كێشه‌كانی ئه‌ستێره‌ی لاوی كه‌نه‌دی جاستین بیبه‌ر كۆتاییان نایه‌ت و هه‌ر كه له گرفتێك رزگاری بوو له ناكاو تووشی گرفتێكی دیكه ده‌بێت ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی ده‌روونی زۆری له‌سه‌ر كاروانی هونه‌ری ده‌بێت و له هه‌مان كاتدا ده‌بێته بابه‌تێك بۆ هه‌واڵی میدیا جیهانییه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به‌دوای زانینی كه‌تن و ره‌فتاره ناشیرین و قێزه‌وه‌نی ئهستێرهكانن و ده‌یانه‌وێ به هه‌ر شێوه‌یه‌ك به سلبی ناوی ئه‌ستێره‌كان ببه‌ن و جه‌ماوه‌ر و خوێنه‌ری خۆیان له‌سه‌ر حیسابی ئه‌ستێره‌كان زیاد بكه‌ن. تا ئێستاش كێشه‌كانی جاستین و سیلینا گۆمیز ته‌واو نه‌بوون و به‌رده‌وام له میدیاكان باسیان لێوه ده‌كرێت، كه‌چی جاستین گرفتێكی دیكه‌ی تووش بووه له‌گه‌ڵ دراوسێكان له ناوچه‌ی كالا ساس له كالیفۆرنیا، یه‌كێك له دراوسێكانی له دادگا سكاڵای لێی كرد و به تێگرتنی هێلكه لە ماڵه‌كه‌ی تۆمه‌ت باری كردووه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پۆلیسی ناوچه‌كه بانگی كرد بۆ لێپێچنه‌وه. دراوسێی جاستین له سكاڵاكه‌یدا ده‌ڵێ: گوێم لێ بوو شتێك به‌ر په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌م كه‌وت بۆیه چوومه به‌له‌كۆنه بۆ ئه‌وه‌ی بزانم كێیه ئه‌م كاره‌ی كردووه و بینیم جاستین خه‌ریكه هێلكه له ده‌رگای سه‌ره‌كی ماڵم ده‌دات، من زۆر داوام لێ‌كرد واز له‌و كاره بهێنێت، به‌ڵام ئه‌و به‌رده‌وام بوو له م كارەی ، بۆیه منش ناچار بووم ته‌له‌فۆن بۆ پۆلیس بكه‌م، هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م كێشه‌یه سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیس رایگه‌یاند كه لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپێكردووه دژی بیبر به تۆمه‌تی تێكدانی موڵكی خه‌ڵك و ره‌نگه سزاكه‌ی قه‌ره‌بوو كردنه‌وه بێت به بڕی 400 دۆلار به‌مه‌ش ده‌بێته كه‌یسی كه‌تن.