ماجیده ئەلرومی‌: شانازی بە رەگەزنامەی لوبنانییەوە دەكەم‌

ماجیده ئەلرومی‌: شانازی بە رەگەزنامەی لوبنانییەوە دەكەم‌
ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا خانمه‌ گۆرانیبێژی لوبنانی ماجیده‌ ئه‌لرومی ئاهه‌نگێكی گۆرانی له‌ وڵاتی به‌حرێن ساز كرد و جه‌ماوه‌رێكی زۆر ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ بوون، به‌ڵام دوای ئاهه‌نگه‌كه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ لوبنان دووچاری ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بۆوه‌ گوایه‌ پشتگیری له‌ رژێمی به‌حرێن ده‌كات به‌تایبه‌تی دوای رووداوه‌كانی ئه‌م وڵاته‌.
یه‌كێك له‌و ره‌خنانه‌ی ئاراسته‌ی ماجیدە كرایه‌وه‌ ئه‌وه‌بوو كه‌ به‌ نهێنی داوای ره‌گه‌زنامه‌ی به‌حرێنی كردووه‌، ماجیده‌ به‌ توندی ئه‌مه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ و له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: من رێزم بۆ گه‌لی به‌حرێن و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی هه‌یه‌، به‌داخه‌وه‌ زۆر سه‌رچاوه‌ هه‌یه‌ ته‌نیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن راستییه‌كان بشێوێنن و به‌ شێوه‌یه‌كی نا دروست باسی بكه‌ن وه‌ك به‌شێك له‌ هه‌ڵمه‌تێك كه‌ دژی من له‌ ئارادایه‌ و پێشتریش زۆر له‌ هونه‌رمه‌ندان رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه‌، ماجیده‌ زیاتر وتی: مێژووی من شایه‌دی ئه‌وه‌م بۆ ده‌دات كه‌ ‌ به‌ درێژایی ته‌مه‌نی هونه‌ریم ته‌نیا و ته‌نیا پشتگیریم له‌ مافه‌ ره‌واكانی گه‌لان كردووه‌ و پاڵپشتێكی به‌هێزی داواكاری ئازادی و دادپه‌روه‌ری و رێزگرتن له‌ ئایینه‌كان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زوڵم و زۆرداری بووم، سه‌باره‌ت به‌ داواكاری وه‌رگرتنی ره‌گه‌زنامه‌ی به‌حرێنیش وتی: من شانازییه‌كی زۆر به‌ ره‌گه‌زنامه‌ی لوبنانی خۆمه‌وه‌ ده‌كه‌م و ئاماده‌ نیم به‌ هیچ ره‌گه‌زنامه‌یه‌كی دیكه‌ی بگۆڕمه‌وه‌، له‌ هه‌مان كاتدا رێزم هه‌یه‌ بۆ گه‌لی به‌حرێن.
Top