موهه‌ننه‌د ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار ده‌كات

موهه‌ننه‌د ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار ده‌كات
سه‌ره‌ڕای سه‌ركه‌وتنه‌كانی كیڤانج تاتلیتۆی كه‌ ناسراو به‌ موهه‌ننه‌د له‌و زنجیره‌ ته‌له‌فزیۆنانه‌ی به‌شداریی تێدا كردووه‌ و بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ببێته‌ خاوه‌نی زۆرترین جه‌ماوه‌ر له‌ توركیا و وڵاتانی عه‌ره‌بی، له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2014یشدا توانی ژماره‌یه‌كی نوێ به‌ده‌ست بهێنێت. به‌ر له‌ ماوه‌یه‌ك كه‌ناڵی (ستار)ی توركی به‌ڵێنی به‌ بینه‌رانی دابوو كه‌ نوێترین زنجیره‌ی كیڤانج نمایش بكات له‌ سه‌ره‌تای مانگی ئاداری داهاتوو، له‌ ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵدا كه‌ناڵه‌كه‌ چه‌ند دیمه‌نێكی زنجیره‌كه‌ی نمایش كرد له‌ كاتی سه‌ما كردنی له‌گه‌ڵ خانمه‌ ئه‌ستێره‌ی توركی فه‌رح زه‌ینه‌بی ناسراو به‌ (ئیلین) كه‌ هاوشانی كیڤانج پاڵه‌وانی زنجیره‌كه‌یه‌، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج بوو له‌ ساته‌كانی سه‌ره‌تای نمایش كردنی دیمه‌نه‌كانی زنجیره‌كه‌ نزیكه‌ی 5 ملیۆن و 600 بینەری هەبووە ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ملیۆنان كه‌سی دیكه‌ كه‌ دیمه‌نه‌كانیان له‌سه‌ر یوتیۆب بینی، ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كی به‌هێزی سه‌ركه‌وتنی زنجیره‌كه‌یه‌ به‌ر له‌ نمایش كردنی. پێویسته‌ بگوترێت زنجیره‌كه‌ به‌ ناوی (كۆرت سی و شۆری)یه‌ و بڕیار وایه‌ له‌ مانگی ئاداری داهاتوودا نمایش بكرێت.
Top