ئاشنا ره‌ئوف:با چی دیكە ئەكتەر و هونەرمەندانی خۆمان بە كەم نەزانین
• به‌شی شانۆت ته‌واو كردووه و له دراما و فیلمیشدا به‌شداریت كردووه، به‌ڕای تۆ ده‌كرێ ئه‌كته‌ر له هه‌رسێ بواره‌كه‌دا سه‌ركه‌وتوو بێ یان یه‌كیان وه‌ك پسپۆرێتی وه‌ربگرێت باشتره؟
- بێگومان ئەگەر یەكێكیان پسپۆری بێت باشترە... راستە منیش و زۆرینەی هاوڕێكانم دەرچووی بەشی شانۆین لەبەر ئەوەی تەنها ئەوێمان هەیە بۆ خوێندنی هونەری بەڵام كاركردن لە بوارە جیا جیاكانی هونەری نواندن دەگەڕێتەوە بۆ خولیا و حەزو خۆشەویستی بۆ كاری هونەری و ئەگەریش تەنها بۆ یەك بوار كار بكەیت ئەوە ئەبێت ماوەیەكی زۆر دابنیشیت بێ كاری هونەری، چونكە كاری هونەری لێرە ئەوەندە بەرفراوان نییە، بەڵكو كەم كار دەكرێت و هەمیشە كێشەی بودجە هەیە لە هونەردا...
• له كۆتایی نه‌وه‌ده‌كان به‌شی شانۆت له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان ته‌واوكرد، ئه‌و سه‌رده‌مه كوردستان به بارودۆخێكی ناله‌باردا ده‌بووری له هه‌موو بواره‌كاندا، ئه‌و بارودۆخه‌ی كوردستان له هونه‌ر بێ ئومێدی نه‌كردن؟
- لەبەر ئەوەی هونەر ژیانە لە بەرگێكی هونەریی جوانتردا بێگومان ئەو قەیران و بارودۆخە هونەریشی بێبەش نەكرد... هەرچەندە من ئەو كات بۆ ماوەی سێ ساڵ دوای تەواو كردنی پەیمانگا دووركەوتمەوە لە كاری هونەری بەهۆی بوونم بە دایك.
• بۆ هونه‌رمه‌ند هه‌موو كارێك به‌شداری تێدا كردبێت به‌رز و پیرۆزه، به‌ڵام تۆ وه‌ك ئاشنا زیاتر شانازی به كام له كاره‌كانی خۆته‌وه ده‌كه‌ی له شانۆ و دراما و فیلم؟
- هەموو كارێك خۆشەویستی و تایبەتمەندیی خۆی هەیە لای هونەرمەند بۆ منیش بە هەمان شێوەیە و هەر كارە و گرنگی و كۆمەڵە تایبەتییەكی هەیە كە بۆ هونەرمەند دەبێتە ئەزموونێك، بەڵام بۆ من (شانۆیی – شەوی نیشتمانی _دەرهێنەر شوان كەریم) تایبەتمەندی و خۆشەویستییەكی زۆری هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا هەموو كارەكانی تریشم خۆشدەوێت و هەرگیز لە هیچیان پەشیمان نیم...
• له ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین بۆ به‌شداری كردن له كارێكی نواندندا، ئایا ده‌ق بۆ تۆ گرنگتره یان ده‌رهێنه‌ر و ستافی كاره‌كه؟
- بێگومان بۆ من هەموو ئەو لایەنانە گرنگن...
• له‌و رۆڵانه‌ی به‌شداریت تێداكردووە له كامیان به ته‌واوی رازی بووی و له كامیان رازی نه‌بووی.
- واباشترە لای من ئەم هەڵسەنگاندنە خۆم باسی لێوە نەكەم بەڵكو كەسانی تر ئەمە دەست نیشان بكەن...
• تۆ زیاتر سه‌رسامی به نه‌وه‌ی هه‌شتاكان یان نه‌وه‌ی دوای راپه‌ڕین له هونه‌رمه‌ندان و بۆچی ؟
- من وەك خۆم خشتەیەكم نییە لە جیاكردنەوەی نەوەكان و رێز لە توانا و بەهرەی هەمووان دەگرم. لای من پێوەر نییە بۆ ئەوە، لە هەردوو ماوەكەدا كار‌و چالاكی و هەوڵ هەبووە و هەموو كارێك هێندە ماندوو بوونی هەیە كە شایەنی رێزە و من دەست خۆشی و رێزم هەیە بۆ هەردوو نەوەكە و هیوای سەركەوتنم هەیە بۆیان.
• فه‌رمانبه‌رایه‌تی و دایكایه‌تی تا چه‌ند كاریگه‌رییان له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوونت هه‌بووه له بواری نواندن؟
- من فەرمانبەرم لە بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی سلێمانی.. وەك هونەرمەند دەوام دەكەم و هیچ كێشەیەكم نییە، لێرەدا، چونكە شوێنی كارەكەم زۆر هاوكار و گونجاوە بۆ كاری هونەری... بەڵام بەپێچەوانەوە دایكایەتی ئەركێكی زۆر قورسە و هەموو كات ئەو منداڵە پێویستی بە دایكە هەرچەندە گەورەتر بێت... بەڵام بەداخەوە كە ناشكرێت واز لە كاركردن بێنیت لەبەر دایكایەتی یا هەر هۆكارێكی تر،بۆیە من خۆشبەختانە لەگەڵ دایكایەتیمدا كە خاوەنی دوو كوڕی شیرینم كە تەمەنیان (13 ساڵ و 9 ساڵە) لەم ماوەیەدا تەنها سێ ساڵی سەرەتای یەكەم دابڕاوم ئەگەرنا كەم تا زۆر و بەپێی ئەو كارانەی هاتوونەتە پێش بۆ من و رەزامەند بوونم لەسەری من هەر بەردەوام بووم كە مەرج نییە هەموو كات وەك ئەكتەر نواندنم كردبێت بەڵكو زۆربەی كات لە كارە تەكنیكییەكان و كارگێڕی و لیژنەی فێستیڤاڵەكاندا بووم.
• له نێو گه‌لانی جیهاندا شانۆ ده‌ربڕی هه‌ست و خواستی خه‌ڵك و ئیلهام به‌خش بووه، ئایا شانۆكارانی كورد توانیویانه ئه‌و رۆڵه ببینن وه‌كو پێویست؟
- ئەی بۆ نا بۆ ئێمە هونەرمەند و ئەكتەری خۆمان لا گرنگ نەبێت بەڵێ بە خۆشحاڵییەوە ئەكتەر و هونەرمەندانی زۆر باشمان هەیە و زۆر كات رۆڵی جوان بەرجەستە كراوە كە بەراستی جێی سەرسامی و باس كردنە... هیوادارم واز لەوە بهێنرێت كە هێندە ئەكتەرو هونەرمەندانی خۆمان لا كەم بێت بەپێچەوانەوە.. هیوادارم هەمیشە دەستخۆشی و هاندانمان هەبێت بۆ هەموو ئەوانەی كار دەكەن تا جوانترمان پێشكەش بكرێت.
• له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو ناله‌باری بارودۆخی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی به هۆكارێك داده‌نرێت بۆ پاشه‌كشه‌ی شانۆ، له دوای 2003 بارودۆخی ئابووری پێشڤه‌چوو، به‌ڵام شانۆ هه‌ر وه‌كو پێویست و به‌پێی خواستی شانۆكاران نییه، هۆكاره‌كان چین بە رای تۆ؟
- بە رای من تەنها بارودۆخی ئابووری تاكە هۆكار نییە بۆ پێشەوە چوونی هونەرو شانۆ بەتایبەتی وابزانم لەم چەند ساڵەی داهاتوودا وەك هەموومان دەزانین بارودۆخێكی زۆر ناجێگیری كۆمەڵایەتی و سیاسی و دەروونی هەیە لە كۆمەڵگادا بۆیە راستە بواری ئابووری باشە، بەڵام ئەمە پێوەر نییە، چونكە سەردەمانێك و لە قوناغی پێش راپەڕین و هەتا دوای راپەڕینیش كە ئابووری زۆر خراپ بوو، بەڵام كاری هونەری زۆر باش و ناوازە پێشكەش دەكرا....
• ئه‌گه‌رچی ئێستا كاره شانۆییه‌كان به ژماره زۆر نین، ئایا ره‌خنه‌گری شانۆییمان هه‌یه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنیان؟
- بەڵێ بۆ نیمانە، ناكرێ هەوڵەكانی نیهاد جامی و حەمە سوارە عەزیز و كامەران سوبحان و هەموو ئەوانەی تریش لە بیر بكەین و زۆر داوای لێ بووردن لەوانەی تریش دەكەم كە ناویانم لە بیر كردووە من دەست خۆشییان لێ دەكەم.
• ئێستا خه‌ریكی چی و چی نوێت لە بەرنامەدا هەیە؟
- من بە خۆشحاڵیەوە لە ناوەڕاستی مانگی 11 دا لەگەڵ هاوڕێیانم (فرمێسك مستەفا و خەرمان هیرانی و رووپاك عەبدولقادر و كەڤال صدقی) دا یەكەمین دیداری خانمانی شانۆكارمان ساز كرد كە بیرۆكەی خاتوو فرمێسك بوو... ئەم دیدارە كار‌و چالاكی و بەدواداچوونی هەیە واتە كارەكانی بەردەوامە و خۆ ئامادەكردنیشمان هەیە بۆدووەمین دیدار چونكە ئەم چالاكییە ساڵانەیە و ماوەی پانزە رۆژێكە سەرقاڵی كاری كورتە فیلمێك بووم بە ناوی (یەكەمین چیرۆك) لە سیناریۆ و دەرهێنانی سینەماكار (دانا كریم) من وەك یاریدەدەری دەرهێنەر كارم دەكرد كە كارێكی تازە بوو بوو من، چونكە تا ئێستا تەنها وەك ئەكتەر و نواندن كاری سینەمام كردووە، بۆیە ئەم كارە زۆر خۆشحاڵی كردم و هیوادارم هاوڕێیانم لە كەموكوڕییەكانم ببوورن، چونكە هەموو كارێك هەنگاوێكە بۆ فێر بوون و منیش بەردەوام حەز دەكەم فێر بم..