ده‌ستدرێژی ده‌كرێته‌ سه‌ر هه‌یفا

ده‌ستدرێژی ده‌كرێته‌ سه‌ر هه‌یفا
سامح عه‌زیزی ده‌رهێنه‌ر لە فیلمه‌ نوێیه‌كه‌ی كه به‌ناوی (حلاوە الروح)ه‌ و‌ له‌ پاڵه‌وانییه‌تی هه‌یفا وه‌هبی و موحه‌مه‌د لوتفییه‌ سوور بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دیمه‌نه‌كانی ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ر هه‌یفا دیمه‌نی راسته‌قینه‌ بن ئه‌مه‌ش كاره‌كه‌ی زه‌حمه‌ت كرد و بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی ده‌یان جار دیمه‌نه‌كان دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌.
یه‌كه‌م دیمه‌نی ده‌ستدرێژی كردنه‌كه‌ كاتژمێر 8ی شه‌و ده‌ستێ پێكرد و تا به‌یانی رۆژی دواتر به‌رده‌وام بوو،چیرۆكی فیلمه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی رۆمانسی باس له‌ ئافره‌تێكی جوان ده‌كات به‌ناوی (روح) له‌ یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌ میللیه‌كان ده‌ژیت و تووشی ته‌نیایی ده‌بێت به‌هۆی گه‌شتێكی درێژخایه‌نی هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی هاوڕێیه‌تی و مرۆڤایه‌تی له‌نێوان (روح) و گه‌نجێكی هه‌رزه‌كار دروست ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و گه‌نجه‌ خۆشی ده‌وێت و هه‌وڵ ده‌دات به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت لێی نزیك بێته‌وه‌، پێده‌چێت ئه‌م فیلمه‌ نوێیه‌ی هه‌یفا وه‌ك فیلمه‌كه‌ی پێشوو مشتومڕێكی زۆر بنێته‌وه‌.
Top