لاوازی و بێهێزی به‌ ئه‌نجلیناوه‌ دیاره‌

لاوازی و بێهێزی به‌ ئه‌نجلیناوه‌ دیاره‌
ساڵی 2013 چه‌ندین رووداوو به‌ سه‌رهاتی جیاجیای تێدا بوو كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ ژیانی جیابوونه‌وه‌ و هاوسه‌رگیری و كۆچ كردنی هونه‌رمه‌ندان، كه‌ هه‌ندێك له‌م رووداوانه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك زۆر بوون به‌ باسی میدیاكان و گرنگییه‌كی زۆریان پێدا.
یه‌كێك له‌و رووداوانه‌ كه‌ تا ئێستا میدیاكان گرنگییه‌كی زۆری پێده‌ده‌ن و به‌رده‌وام باسی ده‌كه‌ن بریتی بوو له‌ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌یر و چاوه‌ڕواننه‌كراو له‌لایه‌ن خانمه‌ ئه‌كته‌ری جیهانی ئه‌نجلینا جۆلی، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ش بریتی بوو له‌ بڕینه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌مكه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی لە ناكاو بێ ئه‌وه‌ی پێشتر باسی لێوه‌ كردبێت یان ئه‌وه‌ی روون كردبێته‌وه‌ كه‌ نه‌خۆشیی هه‌یه‌، دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ ئه‌نجلینا رایگه‌یاند پێشتر دایكی به‌ هۆی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكه‌وه‌‌ گیانی له‌ ده‌ستداوه‌ و له‌ ترسی ئه‌وه‌ی تووشی هه‌مان نه‌خۆشی ببێت هه‌ستاوه‌ به‌ بڕینی مه‌مكه‌كانی وه‌ك جۆرێك له‌ خۆپاراستن و به‌ر له‌وه‌ی پزیشكه‌كان پێی بڵێن مه‌مكه‌كانی ببڕێته‌وه‌ و ئه‌و كاتیش سه‌ركه‌وتنی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی مسۆگه‌ر نه‌بوو و ره‌نگه‌ گیانی له‌ ده‌ستدابا.
به‌م دواییه‌ش وێنه‌گرانی باباراتزی چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌نجلینایان گرت كه‌ به‌ ته‌واوی لاوازیی پێوه‌ دیار بوو، به‌جۆرێك ئێسكه‌كانی شانی و ده‌ماره‌كانی ده‌ستی و چرچ ولۆچی ته‌واو به‌سه‌ر له‌شییه‌وه‌ دیار بوو له‌ كاتێكدا هێشتا له‌ ته‌مه‌نی چل ساڵیدایە، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م وێنانه‌ نیگه‌رانییه‌كی زۆری لای جه‌ماوه‌ر و هه‌وادارانی ئه‌نجلینا درووست كرد و ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ ئه‌م لاواز بوونه‌ی له‌ ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ و كاریگه‌رییه‌كانی و بنبڕ نه‌بوونی نه‌خۆشییه‌كه‌ی بێت، بۆیه‌ هه‌وادارانی ئه‌نجلینا له‌ فه‌یسبوك و تویته‌ر وێنه‌كانیان به‌ كۆمینتی جیاجیاوه‌ بڵاو كرده‌وه‌.
Top