لاكشمیبا و ئارنۆڵد و مادهۆبالا و جاكیشان و ئه‌میتاب و شارۆخان دێنه‌ هه‌ولێر

لاكشمیبا و ئارنۆڵد و مادهۆبالا و جاكیشان و ئه‌میتاب و شارۆخان دێنه‌ هه‌ولێر
فیستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تیی سینه‌مای هه‌ولێر داوه‌تی كردوون

سینه‌ماى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێ به‌مه‌به‌ستى به‌ڕێوه‌چوونى فیستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى سینه‌ما له‌ هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك سینه‌ماكارى نیوده‌وڵه‌تى بانگهێشتى شارى هه‌ولێر ده‌كرێن.
پشتیوان عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى سینه‌ماى هه‌ولێر راگه‌یاند ’وا بڕیاره‌ مانگى حوزه‌یرانى ساڵى داهاتوو فیستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى سینه‌ماى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت’.
گوتیشى ’بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بانگهێشتى ژماره‌یه‌ك سینه‌ماكارى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كرێت به‌ئامانجى زیاتر ناسینى كولتوورى كوردستان به‌ جیهان’.
ئاشكراشى كرد ’له‌ لیستى ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ سینه‌ماكارانه‌ كه‌ بانگهێشت كراون، هونه‌رمه‌ندانی هیندی وه‌ك لاكیشمیباى و مادهوبا بالا و ئه‌میتاب و شارۆخان هه‌ن، له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان ئارنۆڵد و جاكیشان هه‌ن’.
ئه‌و چالاكییه‌ به‌شێك ده‌بێ له‌ چالاكییه‌كانی هه‌ولێر پایته‌ختى گه‌شتیارى وڵاتانى عه‌ره‌بى بۆ ساڵى 2014.









باسنیوز
Top