فه‌رناز كانگارلۆ: فیمینست نیم، به‌ڵام به تابلۆكانم داوای ئازادیی ئافره‌ت ده‌كه‌م
* بیرۆكه‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌م پیشانگایه به‌م ناوه چۆن گه‌ڵاڵه بوو؟
-به‌ر له هه‌موو شتێك ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌تان بۆ ئاشكرا بكه‌م كه من فیمینیست نیم، به‌ڵام له دڵه‌وه ئاواته خوازم ئافره‌تان له سه‌رتاسه‌ری جیهان به ئازادی بژین دوور له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك به هۆی جێنده‌ره‌وه، بیرۆكه‌ی ئه‌م پیشانگایه له پیشانگای پێشووترم گه‌ڵاڵه بوو، به‌ڵام له پیشانگای پێشووتر هه‌وڵمدا ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نم كه ژیان به‌بێ ژن ئه‌سته‌مه له هه‌مان كاتدا ژیان بۆ خۆی بۆ ئافره‌ت جا له هه‌ر شوێنێك بێت ئاسان نییه و پێویستی به خه‌بات و تێكۆشانێكی زۆر هه‌یه به لایه‌نی كه‌م ده‌بێ كۆمه‌ڵگاكان له‌و په‌یامه ئاگادابكرێنهوه، هه‌ر بۆیه‌ش پیشانگای پێشووترم به ناوی (ژن ژیانه) بوو، چونكه ئێستا ژیانی ئافره‌ت گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، ئافره‌ت كار ده‌كات و ئابووریی خۆی هه‌یه، ئافره‌ت بیر ده‌كاته‌وه، من به‌ر له ماوه‌یه‌ك دایك و برام له ده‌ستدا، به‌و پیشانگایه ده‌مه‌وێ بیسه‌لمێنم راسته كه من ئافره‌تم، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای گه‌وره‌یی كۆسته‌كه و ئافره‌ت بوونم ده‌توام به ئازادی بژیم و به‌سه‌ر خه‌م و ناخۆشیهكانمدا زاڵ بم.
* ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت ئافره‌ت به‌شێكی زۆری له كاره‌كانت پێكهێناوه، ته‌نیا گرنگی به ئافره‌ت ده‌ده‌ی له تابلۆكانت؟
-نه‌خێر من كاره‌كانم هه‌مه‌جۆرن و ته‌نیا ئافره‌ت ناكه‌م، چونكه پێویسته هونه‌رمه‌ند له كاره‌كانیدا گوزارشت له گشت لایه‌نه‌كانی ژیان بكات، ئه‌وه‌ی زیاتر په‌یوه‌ندی به‌م پیشانگایه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌یه كه هاوكاته له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانی نه‌هێشتنی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان، هیوادارم بتوانم پیشانگایه‌ك له كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كانی رۆژئاوا بكەمەوە بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌تانی كه‌مپه‌كانیش به‌و تابلۆیانه ئاشنا بن كه گوزارشت ده‌كات له خه‌مه‌كانیان وه‌ك ئافره‌ت و له‌لایه‌كیش وه‌ك كورد.
* ئافره‌تانی رۆژهه‌ڵات به گشتی شتێكیان هه‌یه كه كۆیان بكاته‌وه، بۆ نموونه ئافره‌تانی كورد كه سه‌یری خه‌مه‌كانی ئافره‌تێكی ئێرانی بكات خۆی تێدا بدۆزێته‌وه؟
- به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم ئافره‌تانی جیهان به گشتی زۆر شت هه‌یه كۆیان بكاته‌وه، له هه‌مان كاتدا ئافره‌تانی رۆژهه‌ڵات خه‌مه‌كانیان ئه‌گه‌ر یه‌ك نه‌بێت ئه‌وا هاوشێوه و زۆریش له یه‌ك نزیكه، به‌ڵێ ئافره‌تان له دڵی خۆیان خه‌مێكیان هه‌یه، به‌ڵام ره‌نگه نه‌توانن خه‌مه‌كانیان ده‌رببڕن یان نه‌یانه‌وێ ده‌ری ببڕن، چونكه سه‌ره‌ڕای ئه‌و خه‌مانه‌ی كه هه‌یانه ده‌بینن ژیان زۆر خۆش و شیرینه، ئه‌و خه‌مه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌یه ته‌نیا بۆ ئه‌مڕۆیه كه‌س نازانێت سبه‌ی چی ده‌بێت یان چی نابێت و مه‌رجیش نییه سبه‌یش به هه‌مان شێوه خه‌م هه‌بێت.
* مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه ئافره‌ت نابێ ته‌نیا بیر له خه‌م بكاته‌وه؟
- به‌ڵێ مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیم ئه‌وه‌یه، چونكه هیچ كه‌سێك ناتوانێت تا هه‌تایه له‌گه‌ڵ خه‌م و ترس‌دا به‌رده‌وام بێت له ژیان.
*له‌م بواره‌وه چ په‌یامێكتان هه‌یه؟
- په‌یامی سه‌ره‌كیی من بۆ ئافره‌ت ئه‌وه‌یه كه نه‌ترسن و هه‌وڵ بده‌ن به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له ترس و دوودڵی و بڕوا به خۆ نه‌بوون دووربكه‌ونه‌وه و بۆ ئازادی هه‌وڵ بده‌ن و خه‌بات له پێناو هێنانه‌دیی ئازادی بره‌و پێ بده‌ن و ناوی خۆیان به جوانی رابگرن له هزری به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا بۆ ئه‌وه‌ی رێزیان زیاتر بێت و به‌چاوی رێزه‌وه سه‌یریان بكرێت و هیچ كاتێك بیر له چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌كرێته‌وه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئافره‌ته.
* له تابلۆكانتدا سه‌رنجت بۆ ئه‌وه راكێشاین كه زیاتر گرنگیت داوه به جه‌سته‌ی ئافره‌ت و ده‌رخستنی جه‌سته‌ی، له ده‌رخستنی جوانی و جه‌سته‌ی ئافره‌ت ده‌ته‌وێ چی بڵێی؟
- من ده‌ڵێم بۆچی عه‌یبه نیه ئافره‌ت روخساری خۆی نیشان بدات و نه‌یشارێته‌وه، به‌ڵام جه‌سته‌ی شاراوه بێت، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه زۆر ئاساییه هه‌روه‌ك رووخساری ئافره‌ت دیار بێت به‌و شێوه‌یه‌ش ئاساییه كه جه‌سته‌ی دیار بێت و نیشانی بدات، من له‌مه‌دا په‌یامێكی تایبه‌ت به‌خۆم هه‌یه و نامه‌وێ خه‌ڵك به‌وه تێبگات كه مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه ئافره‌ت خۆی رووت بكات یان هاندانی خۆ رووت كردنه‌وه بده‌م، ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ بیگه‌یه‌نم پێوه‌ندی زیاتر به خودی ئافره‌ته‌وه هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئافره‌ت كه سه‌یری جه‌سته‌ی خۆی ده‌كات شانازیی پێوه بكات، واته شانازیی به ئافره‌ت بوونی خۆیه‌وه بكات، چونكه به‌داخه‌وه ئێستا بارودۆخی ئافره‌ت له هه‌ندێك رووه‌وه گه‌یشتۆته ئه‌و راده‌یه‌ی كه خودی ئافره‌ت شه‌رم له خۆی و جه‌سته‌ی خۆی ده‌كاته‌وه، به مانایه‌كی تر چۆن گرنگی به رووخساری خۆی ده‌دات و شانازیی پێوه ده‌كات به هه‌مان شێوه‌ش پێویسته شانازی به جه‌سته‌ی خۆی بكاته‌وه و گرنگی پێبدات به لایه‌نی كه‌مه‌وه له‌گه‌ڵ خۆی.
* واته جه‌سته‌ی نیشانی فه‌زای گشتی بدات یان ته‌نیا بۆ خۆی؟
- نه‌خێر من له تابلۆكاندا هه‌وڵمداوه جه‌سته‌ی ئافره‌ت به خواستن وه‌ربگرم و به‌كاری بهێنم بۆ ده‌ربڕینی یه‌كێك له خه‌م و كێشه‌كانی ئافره‌تان، چونكه ئه‌م لایه‌نه‌ش به‌لای منه‌وه زۆر گرنگه، مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه كه جه‌سته‌ی خۆی نیشانی خۆی بدات و له‌گه‌ڵ خۆیه‌وه كه سه‌یری ده‌كات شانازی به ئافره‌ت بوونی خۆیه‌وه بكات، چونكه به‌داخه‌وه ئافره‌تانی خۆمان زۆر ئاساییه له‌لایه‌ن جه‌سته‌ی خۆیان نیشانی هاوسه‌ره‌كانیان بده‌ن، به‌ڵام زۆریان شه‌رم له‌وه ده‌كه‌ن كه خۆیان سه‌یری بكه‌نه‌وه.
* زۆر باس له مافی مرۆڤ ده‌كرێت، به‌ڵام ئافره‌ت له چوارچێوه‌ی مافی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مافی تایبه‌تی هه‌یه كه پێویسته به‌رچاو و ره‌چاو بكرێت، پێتوایه باس له مافی ئافره‌ت كرابێت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی؟
- به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زۆر باس له مافی مرۆڤ ده‌كرێت، به‌ڵام من وه‌ك ئافره‌تێك ده‌ڵێم مافی پیاو و ئافره‌ت یه‌كسانن، بۆچی یه‌كسانن؟ چونكه ئه‌گه‌ر من خۆم به زمانی خۆم قسه ده‌كه‌م و كاری خۆم هه‌بێت و بتوانم كاره‌كانم راپه‌ڕێنم بۆچی داوا له پیاوێك بكه‌م ئه‌م ئه‌ركه‌م بۆ ئه‌نجام بدات له كاتێكدا من ده‌توانم بیكه‌م، ته‌نیا ترسێك له دڵی ئافره‌ت هه‌یه كه وای لێده‌كات به‌و شێوه‌یه بیر بكاته‌وه كه نه‌توانێت بیكات، بۆیه كه ئافره‌ت توانای هه‌بوو قسه بكات و داوای مافی خۆی بكات، بێگومان ده‌توانێت ئه‌و مافه‌ش به‌ده‌ست بهێنێت.
* ئایا ئافره‌تان به هونەری شێوه‌كاری ده‌توانن په‌یامی خۆیان وه‌ك سینه‌ما یان شانۆ بگه‌یه‌نن؟
- به‌ڵێ ده‌توانن، چونكه په‌یام هه‌ر په‌یامه جا له سینه‌ما بگه‌یه‌نرێت یان له شانۆ یان له شێوه‌كاری، پێموایه هونه‌ری شێوه‌كاریش هیچ له ژانره‌كانی دیكه‌ی هونه‌ر كه‌متر نییه، به‌ڕای من هه‌موو ژانره‌كانی هونه‌ری ده‌توانن په‌یامێكی هاوبه‌شیان هه‌بێت له یه‌ك كاتدا بیگهیەنن و په‌یامێكی سه‌رتاسه‌ری بێت.