حه‌لیمه بولند په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات
هه‌ندێك له میدیاكان بڵاویان كرده‌وه كه حه‌لیمه منداڵێكی له قه‌زافی هه‌یه و تاقمێك زێڕ و ئه‌ڵماسی پێشكه‌ش كردووه و چه‌ندین تۆمه‌تی دیكه‌ی له‌و بابه‌ته، به‌ڵام حه‌لیمه له میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی ئاسمانی دوبه‌ی هه‌موو نهێنییه‌كانی دركاند و ره‌تی كرده‌وه كه ئه‌م تۆمه‌تانه به هیچ شێوه‌یه‌ك راست بن و به دوور له راستی له قه‌ڵه‌می دان و به هێرشێكی ناحه‌زانی خۆی زانی و وتی: جارێكیان قه‌زافی كۆمه‌ڵێك ئه‌ڵماسی پێشكه‌ش كردم وه‌ك رێزلێنانێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی باشترین بێژه‌ری عه‌ره‌بی كه نرخیان ده‌گه‌یشته نزیكی یه‌ك ملیۆن دۆلار و به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری پێشكه‌شی كردم، جا نازانم هه‌ر كه‌سێك له‌گه‌ڵ هه‌ر سه‌رۆكێك وێنه بگرێت ده‌بێ به‌م شێوه‌یه باسی بكه‌ن یان مه‌رجه وێنه‌گرتن له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی پاره و په‌یوه‌ندیی نهێنی بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه راست بێت واته هه‌موو هونه‌رمه‌ند و راگهیاندنكارهكانی دیكه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كاندا هه‌یه.
حه‌لیمه له میانه‌ی به‌رنامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی ره‌ت كرده‌وه كه هه‌وڵێ دابێت جوانیی خۆی به‌كاربهێنێت بۆ گه‌یشتن به چه‌ند مه‌به‌ستێكی تایبه‌ت و راكێشانی سه‌رنجی پیاوان به‌و نازه‌ی كه له به‌رنامه‌كانیدا ده‌یكات و وتی : من هه‌میشه به گه‌شبینییه‌وه له ژیان ده‌ڕوانم و ئه‌گه‌ر گرفتێكیشم هه‌بێت حه‌ز ناكه‌م بینه‌ر هه‌ستی پێ بكات، من به سروشت وام حه‌ز ده‌كه‌م له كاتی پێشكه‌ش كردنی به‌رنامه بینه‌ر به ته‌واوی ئاگای له به‌رنامه‌كه‌م بێت و سه‌رنجی بۆ به‌رنامه‌كه رابكێشم، نه‌ك بۆخۆم.