له‌ دوبه‌ی پیاسه‌یه‌كی سكارلیت به‌ 5 ده‌فته‌ره‌

له‌ دوبه‌ی پیاسه‌یه‌كی سكارلیت به‌ 5 ده‌فته‌ره‌
له‌ مه‌زادێكی خێرخوازی ئاشكرادا كه‌ له‌ تاوه‌ری خه‌لیفه‌ له‌ دوبه‌ی ساز كرا یه‌كێك له‌ عاشقه‌كانی ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی سكارلیت جۆهانسۆن بڕی 55000 دۆلاری ئه‌مریكی دا ته‌نیا بۆ ئەوەی ده‌رفه‌تی پێ بدرێت پیاسه‌یه‌كی له‌گه‌ڵدا بكات له‌سه‌ر فه‌رشێكی سوور كه‌ تایبه‌ت بۆی دانرابوو له‌كاتی به‌خێرهێنانی له‌ دوبه‌ی.
له‌ چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی فیستیڤاڵی دوبه‌ی بۆ سینه‌مای جیهانی (DIFF)، ئاژانسی ئۆكسفایمی جیهانی له‌ ئۆتێلی ئه‌رمانی كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناو تاوه‌ری خه‌لیفه‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی جیهانی بانگهێشت كردبوو بۆ ئاهه‌نگێكی خێرخوازیی تایبه‌ت، ده‌وڵه‌مه‌ندێكی عه‌ره‌ب له‌ مه‌زادێكدا بڕی 55000 دۆلاری پێشكه‌ش كرد له‌ به‌رامبه‌ر پیاسه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سكارلیت كه‌ باڵیۆزی ئاژانسی ئۆكسفایمه‌ خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و وتی: زۆر دڵخۆشم به‌وه‌ی كه‌ ئه‌م دیارییه‌ جوانه‌ پێشكه‌ش به‌ مه‌زاده‌كه‌ بكه‌م و هیوادارم ئۆكسفایم بتوانێت زۆرترین بڕه‌ پاره‌ كۆ بكاته‌وه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی كاره‌كانیان له‌ نه‌هێشتنی هه‌ژاری له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان، من سه‌ربه‌رزم كه‌ به‌شداری له‌ كاری ئه‌م رێكخراوه‌دا ده‌كه‌م كه‌ منیان وه‌ك باڵیۆز هه‌ڵبژاردووه‌.
Top