ڤێرساتشی گاگای وه‌ك ماركـه‌یه‌كی نوێ ده‌ستنیشان ده‌كات

ڤێرساتشی گاگای وه‌ك ماركـه‌یه‌كی نوێ ده‌ستنیشان ده‌كات
هه‌رچه‌نده‌ به‌رده‌وام ره‌خنه‌ له‌ جلوبه‌رگ و شێوه‌ی ده‌ركه‌وتنی و جووڵه‌كانی ده‌گیرێت له‌كاتی گۆرانیی وتن له‌ كۆنسێرته‌كاندا، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش له‌یدی گاگا خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی زۆره‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان و رۆژ دوای رۆژیش ئه‌م جه‌ماوه‌ره‌ی له‌ زیاد بووندایه‌. زیادبوونی ئاستی جه‌ماوه‌رێتی گاگا وای له‌ ماركه‌ی ڤیرساتشیی جیهانی كرد كه‌ وه‌ك مۆدێلی جلوبه‌رگه‌كانی بۆ به‌هار و هاوینی ساڵی 2014 هه‌ڵیبژێرێت، له‌م باره‌یه‌وه‌ ماركه‌ی ناوبراو له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌: ڤیرساتشی به‌ شانازییه‌وه‌ دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ گاگا ده‌بێته‌ فایسی هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندنی وه‌رزه‌كانی به‌هار و هاوینی ساڵی 2014 كه‌ كۆمپانیا Mert Alas & Marcus. وێنه‌ی ده‌گرێت، هه‌روه‌ها دۆناتیلا ڤیرساتشی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ گاگا راگه‌یاند بۆ رازی بوون به‌م كاره‌ هاوبه‌شه‌. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ له‌یدی گاگا رایگه‌یاند كه‌ دڵخۆشه‌ به‌ كار كردن له‌گه‌ڵ ماركه‌ی ڤیرساتشی له‌م هه‌ڵمه‌ته‌ نوێیه‌ی، هه‌روه‌ها هه‌وادارانی گاگا له‌ تویته‌ر پرسیاریان لێی كرد ده‌رباره‌ی ئه‌و جلوبه‌رگانه‌ی كه‌ له‌ به‌هار و هاوین، چونكه‌ له‌ ئێستاوه‌ خۆیان ئاماده‌ ده‌كه‌ن بۆ كڕینی جلوبه‌رگی هاوشێوه‌ی. پێده‌چێت له‌ ئێستاوه‌ گاگا كه‌وتبێته‌ ژێر كاریگه‌ری دۆناتیلا بۆیه‌ قژی هاوشێوه‌ی ئه‌و بڕیوه‌.
Top