لیۆنـاردۆ 3 ملیۆن دۆلار ده‌به‌خشێته پڵنگه‌كانی نیپال
ئه‌گه‌رچی لیۆناردۆ به یه‌كێك له ره‌زیلترین ئه‌ستێره‌كانی هۆڵیود ناسراوه، به‌ڵام بۆ رزگاركردنی ژیانی پڵنگه‌كان بڕی 3 ملیۆنی دۆلاری به‌خشییه سندوقی جیهانی ژیانی وشكانی (WWF) له رێگای رێكخراوێكی خێرخوازیی تایبه‌ته‌وه كه خۆی دایناوه به ناوی رێكخراوی (دیكاپریۆ)، و به‌م بۆنه‌یه‌وه رایگه‌یاند: هیوادارم ئه‌م بڕه پاره‌یه له‌لایه‌ن لایه‌نی په‌یوه‌نداره‌وه به باشترین شێوه به‌كار بهێنرێت به جۆرێك سوود به ژینگه‌ی وڵاتی نیپال بگه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها بۆ زیادكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و پڵنگانه تا ساڵی 2022 به‌تایبه‌تی له رێكخستنی خولی به‌رده‌وام بۆ چاودێری كردنی راوچی و قاچاخچیه‌كان، لیۆناردۆ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند له دڵه‌وه هیوا ده‌خوازێت له چه‌ند ساڵی داهاتوو بگاته دوو هه‌نده‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ی ئێستا هه‌یه.
رێكخراوی (دیكاپریۆ)ی خێرخوازی كار ده‌كات له بواری ژینگه‌ی وشكانی و ئامانجی بریتییه له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان سروشت و مرۆڤ، هه‌روه‌ها ساڵی رابردوو مه‌زادێكی ئاشكرا بۆ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی هاوچه‌رخ رێكخست به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ خانه‌ی (كریستی) و له‌گه‌ڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی دیكه وه‌ك سه‌لما حایك و برادۆلی كۆپه‌ر بڕی 38،8 دۆلاریان كۆكرده‌وه و به‌و بڕه پاره‌یه رێكخراوه‌كه‌یان دامه‌زراند.