مەڕوای گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری لوبنانی دووپاتی كرده‌وه كه گوێ به پروپاگه‌نده‌ی خه‌ڵك و هه‌ندێك له میدیاكان نادات، چونكه رۆژانه پروپاگه‌نده‌ی نوێ ده‌بیستێت و ئه‌گه‌ر گوێیان پێ بدات و وه‌ڵامیان بداته‌وه ئه‌وا ناتوانێت هیچ شتێك بكات ته‌نیا ده‌بێ خه‌ریكی وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پروپاگه‌ندانه بێت. مه‌ڕوا رایگه‌یاند ئه‌و پروپاگه‌ندانه باجی سه‌ركه‌وتنن و هه‌موو هونه‌رمه‌ندێك دووچاری ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ناكرێ ته‌نیا خۆی به وه‌ڵامدانه‌وه‌یان ته‌رخان بكات، ئێستا هه‌موو كاتی خۆی بۆ كاره‌كه‌ی ته‌رخان كردووه چ به گه‌ڕان به‌دوای گۆرانیی نوێ یان كارێكی نوێ، چونكه من كه‌سایه‌تیی هونه‌ریی سه‌ربه‌خۆم هه‌یه. زۆریش خۆشحاڵه به‌وه‌ی كه ئێستا به یه‌كێك له ئه‌كته‌ره ورووژێنه‌ره‌كانی سینه‌مای میسری داده‌نرێت و به هیچ شێوه‌یه‌كیش به‌مه دڵته‌نگ نابێت، چونكه ورووژاندن به‌شێكه له هونه‌ر و منیش بۆخۆم جوانم و ئه‌و توانایه‌م هه‌یه كه ورووژاندن پێشكه‌ش بكه‌م، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ناتوانم بڵێم له‌و بواره شتێكی به‌رچاوم پێشكه‌ش كردووه و هه‌ست ده‌كه‌م هێشتا زۆرم ماوه پێشكه‌شی بكه‌م زۆریش حه‌ز ده‌كه‌م بگه‌مه ئاستی هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری هند رۆستم له هه‌موو روویه‌كه‌وه. سه‌باره‌ت به پێوه‌ندیی نێوان خۆی و دۆللی شاهین ده‌ڵێ: پێوه‌ندیم له‌گه‌ڵیدا زۆر ئاساییه و هیچ ناكۆكییه‌كمان نییه‌ن به‌شداری كردنمان به یه‌كه‌وه له یه‌ك دراما به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه پێوه‌ندیمان زۆر ئاساییه و هیچ ناكۆكیمان نییه، خه‌ڵكیش چی ده‌ڵێت بۆ خۆی ئازاده با بیڵێ. مه‌ڕوا ده‌رباره‌ی گۆرانیی وتنیش ده‌ڵێ: زۆر كه‌س سه‌رسامن به شێوازی گۆرانیی وتنم و ئه‌و ستایله‌ی من وه‌ك هیچ گۆرانیبێژێكی دیكه نیم و ناشكرێ ئه‌و شێوازه بگۆڕم ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به دڵی هه‌ندێك كه‌س نییه.